بنەماڵەی بارزانی باشتر بناسن
Sunday, 29/12/2024, 19:25
باش ئەزانم گووتنی هیندێک قسەوبابەت زۆر جار رەنگە لە جێی خۆیدانەبێ.بەڵام قسەی بابوکاڵان لە بیر ناکرێ.لەوانەیە بڕێکیان لە زاران خۆش نەیەن.یەکێک لەو گووتنانە ئەوەیە کە من ساڵهایە بیستوومە کە دەڵێن:..وەک پیسایی دەچێ تا پووشکەی تێووەردەی بۆگەنیوی زیاتردێ.ئەو مەتەڵە ڕێک دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی دەگرێتەوە،تا پووشکەیان تێوەردەی بۆگەنیوان زیاتردێ.مەبەست لەو گووتنە چییە؟
چەند ساڵ لەوەی پێش بە فیتی دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان وبە یارمەتی میتی تورک ودەسەڵاتدارانی تورک عوسمان سەرشۆڕ(برای بەرێز ئۆجەلان) هاندرا کە پاڕتی کرێکارانی کوردستان جێ هێلێ ولە قەندیل دابەزێ بۆ ئەوەی براکەی لە پ،ک،ک،داببڕێنێ وئەوحەڕەکەتە تووشی شڵەژان ولێکترازان بکاوقەولیان پێدابوو ئەو وەک سەرۆکی پ،ک،ک،بیدەنە قەبوڵکردن.عوسمان سەرشۆریش زۆر بە هاسانی فریوی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خواردوشۆڕ بۆوە بەرەو باشووری کوردستان تا خۆی بخزێنێتە ژێر رەحمەتی بنەماڵەی بارزانی.ئەوانیش وەک پیشەی خۆیان دامودەزگای مێدیاکانیان کە سەر بە میتی تورکن،دەخستە بەر دەستی عوسمان سەرشۆڕ تا بە مەیلی خۆی دژی قەندیل دەست بکاو بە وڕێنە.
تڕاژیدیا لێرە دەست پێدەکا:
عوسمان سەرشۆڕ،جگەلە خۆی نزیکەی هەزار کەس لە ئەندام وکادرۆی پ،ک،ک،فریودابووتا دەگەڵ خۆی بیانباتە باشوور ولە ژێر رەحمەتی بنەماڵی بارزانیدا ببنە داهاتوویەکی پڕ سەرکەوتن وچارەسەریی بۆ کێشەی کورد.کە چی زۆری نەخایاند کە دەرکەوت عوسمان فریوی خواردوە وئەوپێگەیەی کە دەبوو وەریبگرێ سەری نەگرت.
لەو ناوەدا تاقمێک ژنە گریلاش دەگەڵ عوسمان دەستیان لە چەک بەردابوو وتێکەڵاوی ئەو پیلانە بون کە بۆیان داڕێژرابوو.دەرکەوت کە ئەوگریلایانەی کە ژن بون رێگای گەڕانەوەیان لێ گیراوەوپ،ک،ک، ئیتر وەریان ناگرێتەوە.ئەو بێ بەختانەش بۆ ئەوەی ژیانی رۆژانەی خۆیان دابین بکەن،بەداخەوە تووشی لەشفرۆشیی ئەبن.پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە لەو بوارەدا لەسەی مێدیاتیڤی ئەوسەردەم پرسیار لە بەڕێز زوبەیرئایدارکە یەکێکە لە بەرپرسانی باڵای پ،ک،ک، کراکە بۆچی ئەو ژنە گریلایانی خۆیان تووشی ئەو رۆژگارەکرد؟لە جوابدا بەرێززوبەیر گووتی:بەداخەوە،بەڵام ئەو ژنانە ژیانی شەخسی خۆیان هەڵبژاردوە وهیچ پەیوەندیەکان بە پ،ک،ک، نەماوە.
مەسعود بارزانی لەو سەردەمدا ئەگەر تۆزێک شەڕەف وویژدان وهەستی کوردبونی تێدابایە دەبوا بۆ ئەوکارەساتە هەڵوێستی هەبایەو گووتبای ئەوانە هەرچۆنێك بێ سەردەمانێک شۆڕشگێڕ بون ،پێویستە کاریان بۆ بدۆزینەوە وتا بتوانن لە ڕیگای کار کردن بژیوی رۆژانەی خۆیان دابین بکەن با تووشی لەشفرۆشی نەبن.ئەو بێ ویژدانە نە تەنیا ئەو کارەی نەکرد بەڵكوم لە تورکەکان زیاترپێی خۆشبوو کە کارەساتی ئاوا بەسەر کەسانێک هاتووە کە سەردەمانێک چەکی شۆڕشگێڕیان بۆئازادی کوردوکوردستان هەڵگرتبوو.
بۆیە بنەماڵەی بارزانی وەک پیسایی دەچن،تا پووشکەیان تێوەردەی بۆگەنیویان زیاتردێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست