سەردێڕێک بۆ چاوپێکەوتنی بەڕێز ئۆجالان

Tuesday, 31/12/2024, 19:22


وەک پرانیسپ بۆ ئاشتی لە خودی ڕێبەر ئاپۆدا پێوانی سیاسەتی ئەخلاقیە و هەمیشەییە و  دەست بەرداری نابێت.
بێگومان چارەسەری ئاشتیانە بە پێکەوە ژیانی گەلان و خودی قبووڵکردنی یەکتریە بە ناسنامەی سیاسی خۆیان پارادیگمای ئازادیی گەلانی ناوچەکەیە کە وەک چارەسەری دەست نیشانی کردووە.
بێگومان هەنگاوی چارەسەری لە  پەرلەمان، بەمانایی سیاسی بوونی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردە و پووچەڵ کردنەوەی هەموو پروپاگەندە ڕەشەکانە.
پەرلەمان بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەو تابلۆ تاریکەی سەد ساڵ لە تورکیا  کە بە یەک زمان و یەک نەتەوە و یەک ئاڵا سەپێنراوە و کۆمەڵگا و سۆسۆلۆژی تورکیان پێ پەروەدە کردووە. کۆتایی پێبێت. لە ڕووی یاسایی و داڕشتنەوەی دەستوور کێشەی کورد چارەسەر بێت.
داواکاری بۆ بەشداریکردنی هەموو لایەن و چین و تۆێژەکان بۆئەوەیە لە ڕوانگەی بەرپرسیاری هەموو لایەک لە پرۆسەکەدا ووجدی خۆی هەبێت و کەشێکی سیاسی و نۆرماڵ بوونەوەی تورکیا دەستەبەر بێت، چونکە ئەمڕۆ تورکیا لە ناوقۆناغێکی ئانۆرماڵی سیاسی و ئابووری دەرویندا گوزەر دەکات.
بۆیە من پێم وایە خودی قۆناغی داهاتوو لەگەڵ بانگەوازی بۆ چارەسەری  بە ڕێگایی ئاشتی  گەڕانەوەیە بۆ خودی هێزی پاراستنی ڕەوای گەلی کورد، کە لە گۆڕەپاندا دەسکەوتەکانی خۆی دەپارێزێت و لەناو هاوکێشەکاندا خاوەن ڕۆڵێکی کاریگەرە. ئەمڕۆش   تورکیایی بە ناچاریی  بردۆتە بەردەم ئیمڕاڵی. 
بێگومان وەک پرانسیپ ڕێبەر  چارەسەری ئاشتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە بە مانادارەی و هەمیشەی پەسەندە، چارەسەری  سروشتی و لەسەربنەمایی ئارەزوومەندانە و یەکتر قبووڵکردن چارەسەری مایندە بونیاد دەنێت. 
ئەگەر لە ڕوانگەی هێزی دەرەکی و دەستوەردان وەک چارەسەری سەیربکەین دەبێت لەکاتێدا چاوەڕوانی کۆتایی چارەسەریش بین. چونکە لە مێژوو دەستوەردانی دەرەکی کۆتایی بە پرۆسەی چارەسەری هێناوە.
کێشەی کورد لە گەڵ گەلی تورک و عەرەب و فارس نییە، بەڵکوو لەگەڵ ئەو سیستەمەیە کە بەناوی عەرەب و تورک و فارس دادی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی کاولکاری پەیڕەودەکەن، ئەو سیستەمەی دەوڵەت نەتەوە چەندە دژیی گەلی کورد کاولکاری و لەناوبردن پەیڕەوکردووە، بۆ گەلی خۆشیان هیچی کەمتر نییە، هەموو بونیادەکانی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە بۆتە ژەهرێکی کوشندە بۆ گەلانی خۆشیان، هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین لەناو گۆڕانکاریدا هەوڵ دەدات ئەو تەوقە ئاگرینەی لە ملیەتی خۆی لێدەرباز بکات.
چاوەڕوانین داهاتووین و قۆناغەکە چۆن  دەبێت، نزیک بوونی دەوڵەت و سیاسەتی دەوڵەتی تورک چی دەبێت، بێگومان خاڵێکی گرنگ پێوویستە لەبیری نەکەین پێم وایە مێزیی گفتووگۆ و بۆ چارەسەری بە بەشداری لایەنی سێهەم دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە