ئەو مێژوویە بارێکی قورسە بە ئێوە هەڵناگیرێ
Sunday, 29/12/2024, 19:12
ڕووپەڕێکی کورت لە مێژووی کورد:
لە کۆنترین بەڵگەنامەکاندا کە ئاماژە بە کوردوکوردستان دەکا،لەسەرلێنووسی دەپی سواڵەت (لەوحی سوفالین) کە پەیوەندیدارە بە شارستانییەتی سۆمێریەکان کە ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایینە وپێش لە دایکبونی حەزرەتی مەسیحە کە،پێمان دەسەلمێنێ کە کوردەکان لە ناوچەی دریاچەی وان/لە باکوری کوردستان/ لە نێوان دیجلە و فوڕآت /بەینولنەهرێن/ دەژیان وبوونیان هەبووە.
بەداخەوە دەکرێ بگووترێ لەو بوارەدامێژووزانی کوردومێژووناسی کورد تا رادەیەک کەم تەرخەم بون لە ئاست باری گرانی ئەو دیرۆکەی کە مایەی شانازیی نەتەوەی کوردە.لەوەش بترازێ تاقمێک حیزبی کوردیی بە تایبەت لە باشووری کوردستان ورۆژهەڵاتی کوردستان هیچکات نەیانتوانیوە شآنیان بدەنە بەر ئەو دیرۆکەی کە خاوەنی هەزاران ساڵە لە مێژووماندا.
چۆن بزانین کۆمەڵگا هوشیارە؟
هیچ کۆمەڵگایەک ونەتەوەیەک بە بێ فێرگە و زانکۆ و خوێندەوار و رووناکبیر و نووسەر و شاعیر و... ناژی. کۆمەڵگا بۆیە جوانە کە خاوەنی چین وتوێژیی رەنگاوڕەنگ بێ.لە سەرووی تەواوی چین وتوێژەکانی هەمەڕنگە خەڵکی سڤێل وئاسایی زۆرینەی کۆمەڵگا پێک دێنن. مەرج ئەوە نییە کە تاک تاکی ئەو کۆمەڵگایە خاوەنی هزریی سیاسی و خاوەن ئیدئۆلۆژیا بن. دەکرێ تاکێکی کورد تەواوی ژیانی لە گوندێکدا تێپەڕآندبێ بەڵام کاتێک دەئاخفێ ئاستی باڵای هوشیاریی و تێگەیشتنی لە جیهانی دەوروبەری دەسەلمێنێ.
بە پێچەوانە کەسانێک هەن کە پلەی باڵای خوێندەوارییان تەواو کردوە تەنانەت پلەی پڕۆفیسۆڕیشییان بە دەست هێناوە کە چی خۆیان دادەچەمێنن ودەستی کوڕەکانی بارزانی و نەوەکانی و ماچ دەکەن! یان بۆ بنەماڵەی تاڵەبانیش هەرواتر.هوشیاریی کۆمەڵگا بابەتێکە و ئاستی خوێندەواریی ناو کۆمەڵگاش بابەتێکی دیکەیە.رەنگە ئەو دووبابەتە پەیوەست بە یەکتربن،بەڵام خاڵی بەرچاوی جیاوازیان تێدابە دی دەکرێ.لە زانستی سەردەمیانەی کۆمەڵناسیدا جوابی زۆر پرسیاردراوەتەوە.
باری گرانی مێژوو:
سەرنج بدەنە سێ رستەی سەرەتایی ئەو گووتارە تا زۆر بابەتی دیرۆکیتان بۆ دەرکەوێ.لە سەدەی رابوردوودا دەیان هەلی زێڕین بۆرێکخراوە کوردیەکان هەڵکەوتووە کە هیچکامیان نەیانتوانیوە شانی بدەنە بەروبەرەو ئامانج رایکێشن.سەردەمی خانی لەپ زێڕین سەرهەڵدانی قەلای دم دم،سەردەمی سمکۆی شکاک،سەردەمی کۆماری مهاباد،سەردەمی مەلا مستەفا بارزانی ودەیان هەلی دیکەی مێژوویی.
نەتەوەی کورد،خاوەنی رابوردوویەکی دێرینە.هەرنەتەوەیەک خوێندنەوەی بۆ مێژووی خۆی نەبێ تووشی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وحیزبەکانی تاراوگەنشینی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ.بە درێژایی مێژووتەنیا کاریان بە کوشتدانی رۆڵەی کورد بووە بە بێ هیچ دەسکەوتێکی بەرچاو.سیاسەتی سەرەکیان مانەوەی خۆیان وبنەماڵەکەیان بووە.هەرکاتێکیش بۆنی شکستیان کردوە پەنایان بردۆتە لای یەکێک لە داگیرکەرانی کوردستان بە دژی لایەنێکی دیکە کە وەک خۆی کورد بووە.
مێژووی سێ هەزار ساڵ پێش زایینی کوردوکوردستان کوابە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وکۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە چارەسەریی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست