ڕۆژئاوای كوردستان دوو ئەگەری لە بەردەمدایە
Sunday, 29/12/2024, 18:43
ڕۆژئاوای كوردستان دوو ئەگەری لە بەردەمدایە و هەردوو ئەگەرەكەش پەیوەستە بە تێكڕای گەلی كوردەوە
١- ئەگەرێكی زۆر مەترسیدار كە لە لایەن (دەوڵەتی تورك+بنەماڵەی بارزانی+تێكڕای لایەنە ئیسلامیەكان+ شۆڤێنیزمی عەرەبیەوە) بۆسەریان هەیە و ئەگەر ئەم ئەگەرە سەركەوتو بێت، ئەوا نەك كورد لە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستاندا نامێنێت، تەنانەت هەبوونی كورد لە عێراق و توركیاشدا بەرەو لەناوبردنی یەكجاری دەبات
٢- ئەگەری ئازادی و شكۆمەندی كە گرێدراوە بە بەرژەوەندیەكانی فەرەنسا و ئیسرائیل و ئەمریكاوە و ئەگەر ئەم ئەگەرەش سەركەوتو بێت، ئەوا هەم ڕووبەری ڕۆژئاوای كوردستان لەم ڕووبەرەی ئێستای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەرفراوانتر دەبێت و هەم سەرەتای ئازادی و شكۆمەندی كوردی هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستانیش دەبێت.
هەردوو ئەگەرەكەش دەكەوێتە سەر جموجوڵ و بەخەبەر هاتنەوەی گەلی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستاندا.
ئەگەر گەلی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوڕدستاندا بێنە مەیدان و خاوەندارییەكی جدی لە ڕۆژئاوای كوردستان بكەن، ئەوا ئەگەری دووەم سەركەوتو دەبێت و ئازادی هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستانیشی بەدوادا دێت.
ئەگەر گەلی كورد لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشدا بخەون و گوێبیستی هاشوهوشی (مژدەی موچە هاتن)بن، ئەوا دەبێت لە پێش ڕۆژئاوای كوردستاندا فاتیحای مەرگی خۆیان بخوێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست