چاوپێکەوتنی یواکیم مێدین لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیدا
Saturday, 28/12/2024, 16:06
* کەس لە سوریا نایەوێت شەڕ بەردەوام بێت جگە لە دراوسێکەمان تورکیا و دەستکەلاکانی.
* ئامادەنین بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی جاران تیایدا بووین
* دو سیناریۆ هەیە، یان شەڕێکی گەورەی تر، یاخود رێکەوتن لە بەشداریی حوکمدا
* خانە نوستووەکانی داعیش چالاک بونەتەوە.
* لەگەڵ کەسانی نزیکی ترەمپ لە پەیوەندییدان
* ئەردوگان فشاری جیهانیی لەسەرە کە هێرش نەکات
یواکیم مێدین رۆژنامەنوسێکی سویدییە لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان خۆی دەچووە مەیدانەکە و لە نزێکەوە دەربارەی رەوشەکە دەینوسی. دواتر کتێبێکی بە زمانی سویدیی بە ناوی "کوبانێ" دەر کرد . هەروەها دەربارەی بوون بەئەندامی ناتۆی سوید لە سەر حسابی کورد بۆ تورکیا. یواکیم هەر لە زووەوە کەوتە ئاشکراکردنی نهێنییەکانی نێوان دو وڵاتەکە و رەخنەگرتن لە دەستەڵاتی سویدی بە جۆرێک یواکیم بو بە سەر چاوە بۆ نوسەرەکانی دی.
یواکێم کتێبێکی تایبەتی بە ناوی "کوردیسک سپۆر" دەر کرد کە بە وردیی بابەتەکەی تیادا کۆبووەتەوە. ناوبراو هەر کاتێک ئەو ناوچەیە گرژیی تێدەکەوێت ئەو دەگاتەوە ئەوێ. لە وتارێکی سەرەتاییدا لەم جارەیاندا بۆ رۆژئاوا نوسیبووی جاری پێشوو داعش هێرشی کردە سەر کوبانێ، بەڵام ئەم جارە تورکیا بە تەمایە و جیهان لێی بێ دەنگە.
لە گەشتی ئەم جارەیەدا بۆ رۆژئاوا مەزڵوم عەبدی لە حسەکە دەبینێت و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا دەکات بۆ رۆژنامەی رۆژانەی (ئێ تێ سێ). رۆژنامەکە ئاوا هەواڵەکە دەنوسێت: "چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی دەربارەی ئەو سەختییانەی کە رویان کردۆتە نیشتیمانەکەی و هەروەها ئایا کوردانی جاران چەوساوە چ دەورێک دەبینن؟"
لە چاوپێکەوتنەکەدا نوسراوە کە جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی ئاوا دەر ناکەوێت، کە مرۆڤ چاوەڕێیە سەرکردەیەکی سەربازیی لە هەمان پایەدا بەو شێوەیە ببینرێت. ئەو هیچ مەدالیا و تاج و ئەستێرەیەکی پێوە نیە و بۆینباخیشی لە ملی توند نەکردووە. پۆتین و هەمان بەرگی سادەی لە بەردایە کە سەربازەکانی پارێزگاریی لە بەریاندایە.
لەو کاتەوە کە شەڕی سوریا سەر لە نوێ دەستی پێ کردەوە. ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان بە جەنەراڵ ناوی دەبەن، هەروەها لەوانەوە کوردەکان خۆشیان بە جەنەراڵ ناوی دەهێنن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدەیە و کەسی سەرەکییە لە داڕشتنەوەی سوریای تازەدا لە دوای کەوتنی بەشار ئەسەد لە دەستەڵات پێشتر لە مانگی دێسەمبەردا.
یواکیم مێدین ئێوارەیەک لە ناوچەی حەسەکە جەنەراڵ لە بنکەیەکی سەربازیی دەبینێت.
عەبدی دەڵێت:
"منیش وەکو سوریایەکانی دی دڵخۆش بوم بە هەڵهاتنی ئەسەد لە وڵات بە تایبەتی کە میللەتەکەم هەمیشە چەوساوە بووە لە ژێر دەستەڵاتی رژێمدا. خۆم چوار جار بەند کراوم لە لایەن دەزگای ئەمنەوە. یەکێک لە جارەکان لە قامیشلی بوو، لە ناوچەیەک کە ئێستا سوپای دیموکرات دەستی گرتووە بە سەردا. لە راستییدا دەبوو سەردانی ئەو زیندانە بکەم کە تیایدا بەند بووم."
یواکیم مێدین: من دە ساڵ لەمەوبەر لەو زیندانەدا بەند کرام.
مەزڵوم عەبدی:
بە راستە؟ لەوانەیە تەنانەت لە هەمان ژوردا بەند کرابین.
ئەوەی راستیی بێت کاتی خۆی یواکیم لە سەر شەقامێک لە قامیشلۆ لە پڕ هێزەکانی ئەسەد گرتیان و بردیان بۆ دیمەشق بە بەندیی. کوردان هەڕەشەیان لە حکومەتی سوریی کرد ئەگەر یواکیم تەسلیم نەکەنەوە هێرشیان دەکەنە سەر. لە ژێر هەڕەشەی جەنگاوەرەکانی کورددا حکومەتی ئەسەد ناچار کرا کە یواکیم بەر بدات.
تورکیا هێز کۆدەکاتەوە لە سەر سنور
یواکیم دەنوسێت کە دوای ئەوەی چەند ساڵێک هەم ناکۆکییەکانی وڵاتەکە و هەم کوردەکان کەوتبوونە پەراوێزی میدیاوە، ئەوا ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی، کە لە سوریادا روی دا دوبارە لایتەکەی خستۆتەوە سەر کورد.
گەورەترین گرنگیی مەزڵوم عەبدی مەترسیی هێرشی تورکیایە بۆ داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر رکێفی "سوپای دیموکراتی سوریا" دایە.
کوردەکان ئاگادارییان داوە، کە سوپای تورکیا هێزی خۆی و تۆپخانەی بە سەر سنوری سەرووی کۆبانیدا مۆڵ داوە، کە بە سەر شارەکەدا دەڕوانێت. ئەمە جگە لە چەکداری داردەستی خۆی، کە لە ژێر ناوی سوپای نیشتیمانییدان.
سەرچاوەی ئەمەریکیی ئەم هەواڵەیان پشڕاست کردۆتەوە و ناڕەحەتیی زۆری خۆیان دەر بڕیووە دەربارەی ئەوەی، کە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردوگان هەڕەشە دەکات کە هێرش بکات بەرەو ئەو دیو سنور. ئەردوگان ئێستا لە چەندەها لاوە فشاری لەسەرە کە پەلامارخوازییەکانی بوەستێنێت.
هەروەها یواکیم مێدین دەنوسێت کە کوبانێ زێدی مەزڵومە عەبدیە. چەند جارێک لەگەڵ ئەو هاوپەیمانییەدا، کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات، بەشداری کۆبۆنەوە بووە دەربارەی قەیرانی ناوچەکە، بەڵام بە ئاسانی خۆی نادات بە دەستەوە کە چیان وتووە.
مەزوڵم عەبدی: "کۆشکی سپی لەگەڵ تورکەکانیشیدا لە پەیوەندییدایە. ئەردوگان لە ئێستادا لە زۆرلاوە فشاری خراوەتە سەر کە واز لە پەلامارەکانی بهێنێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە ئامادەکارییدا بۆ ئەوەی بەرگریی لەو هێرشانە بکەین، کە دەکرێنە سەر کوبانێ. بەڵام نامانەوێت شارەکە وەکو ئەو کاتە وێران ببێتەوە، کە داعش هێڕشی بۆ کرد. لەبەر ئەوە چەند پێشنیارێکی چارەسەرییمان خستۆتە بەر دەم بۆ ئەوەی گرژیی کەم ببێتەوە.
دەربارەی تۆمەتبارکردن لە لایەن تورکیاوە هەروەها رەواییدان بە هێرشکردنەکەی ئەردوگان بۆ نمونە ئۆردوگان رێکخراوی سەرەکیی خۆبەڕێوبەریی و جوڵانەوەی پەکەکە، کە لە لایەن ناتۆ و یەکێتی ئەوروپییەوە تەمغەی تیڕۆڕیان لێ دراوە، یەکسان دەکات بە یەکتریی.
تورکیا ماوەی چل ساڵە لە ناکۆکییەکی چەکدارییدایە لەگەڵ پەکەکە لەبەر ئەوە خۆبەڕێوەبەریی کوردان لە سوریا بە هەڕەشە دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی تورکیا."
مەزڵوم عەبدی پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەتوانن لە کوبانێ بکشێنەوە بۆ ئەوەی شارەکە بە تاڵ بێت لە هێزی سوپایی. هەروەها مرۆڤ دەتوانێت، کە هەرچی کوردێک کە خەڵکی سوریا نیە داوای لێ بکرێت خۆبەرێوبەریی بە جێ بهێڵێت بۆ ئەوەی تۆمەتی ئەوەی لێ نەدرێت، کە کەسانی پەکەکە لە ناو هێزەکاندا هەیە. ئەمە هەندێک لە پێشنیارەکانە. لە هەمان کاتدا هێزەکانی ئەمریکا بمێننەوە بۆ ئەوەی چاودێر بێت و هەموو ئەم شتانە رەچاو بکرێن. هەروەها مەزڵوم عەبدی دەڵێت: ئەوان هانی حکومەتی تازە لە دیمشق دەدەن، کە دەربارەی ئەوەی پلانی بۆ دەکرێت بجوڵێت. هاتنەناوەوە مانای داگیرکاریی زیاترە لە خاکی سوریا و ئەمەش دەبێت جێگای مەراقی حکومەتی ناوەند بێت.
بەڵام قسەکردن لە کردار ئاسانترە.
دیمشق ئێستا لە ژێر دەستی گروپی ئیسلامیی هەیئەی تەحریری شام و سەرکردەکەیاندایە ئەحمەد ئەلشەرع کە لە ژێر ناوی ئەبو محەمەد ئەلجۆلانیدا ناسرا بوو. جۆلانی پێشتر وتوویەتی کە ئەو کراوەیە بۆ گفتۆگۆ لەگەڵ کوردەکاندا و پێگەیان دەبێت لە داهاتووی سوریادا دوای ئیدارەی کاتیی. بەڵام حکومەتی تورکیی لە ئەنقەرە زۆر بە رونیی دەر یخستووە کە داوای دەورێکی سەرەکیی دەکەن لە فۆرماندنی وڵاتەکەدا، دەبێت حسابی بەرژەوەندیی تورکیا بکرێت کە بەوە تەواو دەبێت ئیدارەی سەربەخۆیی کوردەکان پێویستە نەمێنێت.مەزڵوم عەبدی:
ئۆردوگان دەیەوێت کوردەکان لە سوریا لە ناو ببات. هۆی سەرەکییش ئەوەیە کە نەبین بە نمونەیەک لە ناو کوردەکانی تورکیادا کە گرنگترین شوێنە بۆ چارەسەکردنی پرسی کورد.
رۆژی یەکشمە ٢٢/١٢/٢٠٢٤ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دیمشقی کرد و جۆلانی بینی. دوای ئەوە سەرکردەی ئیسلامیی رای گەیاند، کە دەبێت کوردەکان چەکەکانیان دا بنێن!
مەزڵوم عەبدی لای وایە کە تورکیا روونە دەیەوێت لە رێگای کردنی جۆلانییەوە بە داردەستی خۆی، سوریا بکات بە حکومەتێکی کڕیاری خۆی. بەڵام بەو هیوایەی کە بواری قسەکردنی تیادا هەبێت!
مەزڵوم عەبدی:
ئێمە تا ئێستا بە راستیی چەند دانوساندنێکمان دەست پێ نە کردووە لەگەڵ هەیئەی تەحریری شامدا، لە پێشدا دەبێت ئەوە رو بدات ئەوجا پەیوەندییمان لەگەڵیاندا دەزانین. هەتا ئێستا ئەوان دەڵێن کە نایانەوێت بە شەڕ گرفتەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو بە گفتوگۆ. ئێمەش لەوەدا ئاوا بیر دەکەینەوە.
یواکیم مێدین:بەڵام ئایا باوەڕ دەکەیت بەوەی کە جوڵانی پێشتر وتوویەتی؟
مەزڵوم عەبدی:
پێویستە کردەوەکانی و دەستبردنەکانی بۆ گرفتەکان هەڵ بسەنگێنین. لایەنە جیهانییەکان دەڵێن سەرنجی شێوەی بەڕێوبردنی دەدەین، ئێمەش هەر وا دەکەین.
بەڵام خۆبەڕێوبەریی لە زۆر لاوە فشاری دەخرێتە سەر. ناوچەی گەورە لە دانیشتوانیی زۆربەعەرەب لە جەنگی کورددا دژی جیهادییەکان لە حوکمی داعش ئازاد کران. لە دوای ئەمەوە جیهادییەکان لە ناو ئیدارەی خۆبەڕیوبەرییدا ماونەتەوە. ناو بە ناو نائارامییان دروست کردووە. بەڵام لە ناو سوریای تازەدا دوای ئەسەد، سۆسیال میدیا پڕ بووە لە راگەیاندنی ئەوەی کە عەرەبەکان لە ژێر دەستی چەوسێنەری تازەدا دەژین. یەکەم جار رژێمی ئەسەد ئنجا داعیش و ئیستاش کوردەکان.
رۆژی ١٣/١٢/٢٠٢٤ ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی بڕیاری دا کە ئاڵای شۆڕشی سوریی لە شوێنە رەسمییەکان بەرز بکاتەوە. جەماوەرێکی زۆر کۆ بوونەوە بۆ هەڵکردنی ئاڵاکە و خۆشحاڵیی روخانی ئەسەد لە رەقە. بەڵام بوو بە تەقە و چەند کەسێکی مەدەنی کوژران و دەیان کەس بریندار بوون. هەندێک میدیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەکانی ئاسایشی کوردیی تۆمەتبار کرد بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخەنە روو. کوردەکان لە جیاتی ئەوە وتیان کە کەسێک بووە تەقەی لە مەدەنیی و هێزەکانی ئاساییشیش کردووە.
مەزڵوم عەبدی:
ئەو تاقمانەی کە بەو شێوەیە قسە دەکەن ئەندامانی پێشووی داعیش و ئەلقاعیدەن کە هەوڵی پشێویی دەدەن. زۆربەیان پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە. لەوە دەچێت کە نەخشەیان کێشا بێت بۆ ئەوەی لە کاتێکدا لە دەرەوە هێرشمان بکرێتە سەر ئەوانیش لە ناوەوە فەرتەنە بنێنەوە. بەڵام رەوشەکە نەها هێور بۆتەوە. ئەوانەی بەم شێوەیە قسە دەکەن نوێنەرایەتیی خەڵکی رەقە ناکەن، بەڵکو پەیوەندییان بە هێزی دەرەکییەوە هەیە.
رێگرییەکی گەورەی تر گرنگیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بە سوریا و راگریی توندوتیژییە دوای هاتنەوەی دۆنالد ترەمپ بۆ سەر دەستەڵاتی سەرکۆماریی. خۆبەڕێوبەریی دەڵێت لە پەیوەندیدایە لەگەڵ چەند کەسێکی پلەبەرزی کۆمارییەکاندا کە نزیکی ترەمپن، لەوانە، Lindsey Graham و Chris van Holle,
مەزڵوم عەبدی:
خۆم قسەم لەگەڵدا کردوون دەربارەی رودانی هێرش بۆ سەر کوبانێ. ئەوان پەیمانیان دامێ لە کاتێکی وادا ئیمبارگۆ دەخەنە سەر تورکیا. رۆژی دوای ئەوە بو بە رەسمیی. بەڵام تا ئێستا نازانین ترەمپ چ بڕیارێک دەر دەکات کاتێک دەست بە کار دەبێت. ترمپ کەسێکە حسابی لە سەر ناکرێت، تەنانەت کەسە نزیکەکانی باسیان بۆ کردووین.
مەترسی بەردەوامیی شەڕ بە سەر سوریاوە هێشتا دەشەکێتەوە. کوردەکان دەبینن کە هەروەها خانە نوستووەکانی داعیش چالاک دەبنەوە و هێڕشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (ئێس دێ ئێف) زیادی کردووە. ئەوانیش دەیانەوێت ئەو بۆشاییەی کە دوای نەمانی رژێم دروست بووە بقۆزنەوە.
مەزڵوم عەبدی دو سیناریۆ دەبینێت لە داهاتوودا. یان دوبارە دەبێت بە شەڕێکی ناوخۆی گەورە. چونکە ناتوانرێت هەموو لایەنەکان رازی بکرێن تا چەک دا بنێن وەکو هەییەی تەحریری شام هەوڵ دەدات، کە ناچاریان بکات. یان مرۆڤ دەتوانێت هەموو رازی بکات بۆ ئەوە لە رێگای حکومەتێکی بەشدارەوە لە سوریا کە بەڕێوبەریی لە باکوری رۆژهەڵات جێگای هەبێت. ئەمەش بەگشتیی دەبێتە هۆی دروستکردنی رەوشێکی سەقامگیری زیاتر.
کوردەکان لە سوریا ئامادە نین چەکەکانیان بخەنە لاوەوە هێزەکانیان هەڵ بوەشێننەوە ئەگەر گەرەنتی دەستڕۆشتنی سیاسییان نەدرێتی و دڵنیا نە کرێن کە مافەکانیان نەبرێنەوە بۆ دواوە.
مەزڵوم عەبدی:
دامەزراندنی خۆبەڕیوبەریی بۆتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان ئەمڕۆ دەتوانن ناوی کوردیی لە منداڵەکانیان بنێن، موسیکی کوردیی لێ بدەن، ئاهەنگە نەتەوەییەکانیان بگێڕن، بە بێ گرفت بە زمانی خۆیان قسە بکەن. هەموو ئەمانە زەحمەت بوو ئەگەر نەڵێم هەر نە دەبوو لە ژێر حوکمی بەعسدا بە دەیان ساڵ کە حوکمی ناوچەکە و هەموو سوریای دەکرد هەتا ساڵی ٢٠١١ کە جەنگ بەرپا بو.
ئایا ئامادەن هەنگاوێک بچنەوە دواوە ئەگەر دابەزین پێویست بوو؟
مەزڵوم عەبدی:
نا، ئەمە خەتی سورە ئێمە ئامادە نین بیبڕین. ئێمە رەتی دەکەینەوە بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی کە جاران هەبو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست