گوڵە گێلاسی ئازادین ژنانی دلێری کورد

Thursday, 26/12/2024, 0:11


١

ژنی کوردە
زۆر زۆر جوانە
هۆ پیاوی کورد
ئەو دلێرە
شایانی
دەست
لەسەر سنگ
دانانە
ـــــــــــ
٢ 
ژنی کوردە
تۆ ناتوانی ڕقت لێی بێ
هەر دەتوانی 
خۆشت بووێ
ئەو خۆشوویستنێکی
بێ پایانە
ـــــــــــ
٣
کە ژنی کوردت 
خۆشدەوێ
(دانە) *ە یەک
لە ناو دڵتا دەڕوێ
لە بەهاردا
گێلاسی
مرۆڤبوونت بۆ
دەگرێ
ـــــــــ
٤
من درەختێ
لە ناو دڵما
گەشەی کردووە
هەزار دانە
گوڵەگێلاسی
خۆشویستنی
ژنانی
کوردی دلێری
گرتووە
ــــــــــــ
٥
کە وێنەی
ژنە گریلایەکی بەژنبەرزی
کورد دەبینم
سەری خۆشویستن و
قامەتی ڕێزم
دادەنەوێنم
ـــــــــــ
٦
بەژن: درەخت
پرچ: درێژ
ئیرادە: کێو
مەرام: ئازادی
ئەی خوایەگیان
تۆ پێم بڵێ
لەمە زیاتر
من چیم
لە ژنی کورد
ویستووە؟!!!
ـــــــــــ
٧
دوا وشەی
شیعرەکەی نووسی
"دایەگیان"
دەستی دایە
تفەنگەکەی
بەدەم ڕێوە
هاواری کرد
ئازادیە بۆ کوردستان

ــــــــــــ
٨
وتم
خۆشەویسترین
یادگارتم
پێ پیشان بە
منی بردە
سەر مەزارێک
پرچێکی( هۆنراوە)
بە کێلەکەیدا
هەڵواسرابوو
ــــــــــــ
٩
پەڕە سپیەکەی
بەردەمم وتی: 
تۆ ناتوانی
وێنەی ڕوخسارە( قەندیل)ییەکەی
ئەو بکێشی
ئەوسا
لەو پەڕە سپییەدا
نووسیم:
دڵنیابە
خۆشم دەوێی
ژنی دلێری
نیشتمان
ـــــــــــ
١٠
ئەو مانای
ژیان و
خۆشویستن و
“ پیاوی شەرافەتمەندی کوردی” 
پێناسانم
ئەو 
ژنە کوردێکی دلێرە**
ـــــــــــــ

سەرنج:

* دانە، تۆوی گوڵ و میوە، ** ژنی دلێر، هەردوو وشەکەم لە هۆنراوەیەکی شاعیری ڕۆژهەڵاتی ئیلهام مورادییەوە وەرگرتووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە