ئاسۆیەک ئاوا نابێ

Thursday, 26/12/2024, 23:33


دوای (٢٠) ساڵ بە عەشق و پەرۆشی و بەداچوون و گەڕان وماندووبوونێکی تاقەت پروکێنی بێ سنوور، دوای هەڵدانەوەی دەیان لاپەڕەی سەرچاوەی جیا جیا، چەندان دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ (سەرکردە و رووناکبیرو سیاسەتمەدار و فەرماندە و کەسێتی جیا جیا )، دوای خستنە رووی چەندان بەڵگەنامەی مێژوویی، بۆ توێژینەوەی کتێبی (ئاسۆیەک ئاوانابێ ).
 داوای دەسکاریی رووداوە مێژووییەکان یان لێ کردم، بە هیچ جۆرێک بواری دەسکاریم نەدا، هەقیقەتەکانم وەک خۆی لە سەر بنەما ی سەرچاوە وبە داداچوون وگەڕان و دیدار دۆکۆمینت بە پەراوێزی ورد، بێ لایەنانە، بە ئەمانەتەوە بۆ خزمەتی مێژوویی نەتەوەکەم نوسیووە، بۆ رازی بوونی هیج حیزب و بنەماڵە یەک نییە، هەڵەو برینەکانی مێژووم، بە وردی خستوەتە روو.
 لە ٢٠١٩- ٢٠٢٤، دووجار لە دادگا، سکاڵایان لە سەر تۆمار کردم .وەک تۆمەت بارێک هەڵسوکەوتیان لە گەڵ کردم، لەسکاڵای یەکەمدا داوای (٥٠)ملوین و لەسکاڵای دووەم دا داوای (١٠٠) ملوێن دیناریان لێ کردم .
دوای شەش ساڵ، وەک تۆمەت بارێک، لە ناوقەفەزی دادگا دا، هەستم و قەڵەمەکەم و توێژینەوەکەم بریندار کرا، ئازارێکی زۆر سەختیان بە هەست و رۆحم گەیاند، بە هەوڵ و ماندووبوونی پارێزەری خۆبەش کاک ( بژارتەهاخەلیل )، هەردوو کەیسەکەم بردەوە .
 ئێستا توێژینەوەی (ئاسۆیەک ئاوا نابێ) لە لە دووبەرگ دا، بە ( ١٠٢٠) لاپەرە، بە سوپاسەوە، لەلایەن (دکتۆر تەها رەسول)، چاپ و بڵاوی کراواو ەتەوە، خوێنەران دەتوانن لە(دەزگای جەمال عیرفان) بە دەستی بێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە