ئەنادۆل

Thursday, 26/12/2024, 23:07


ئەمساڵ بەرەو ئاوا بوون مل ئەنێ ، گەر بمانەوێ لەم ساڵەیا بە دوای ووشەیەکا بگەڕێین کە لە هەموو ووشەیەکی تر زیاترو زیاتر  بەکار هاتوە لە ووتار و خۆپیشاندان و سایت و سۆسیال میدیا و تەنانەی لە مقۆمقۆی بەینی هەولێر و بەغا و تەسریحاتی لایەنەکان” بە مولحید و ئیسلامییەکانەوە” خۆ ماندووکردنی ناوێ کە ئەو ووشەیە”مووچە”یە..زۆرترین وسەی خەڵکی لەسەر بوە زۆرترین قسە و لێدوانی خوا پیاوەکانی بەناو هەرێمیش هەر لەسەر مووچە بوە ،بەڵام هەردەم بە ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان و : “کالعادة”چەواشە کردنی خەڵک بە گشتی و مووچە خوراوەکان بە تایبەتی ، باس کردنی مووچە وامان لێئکا بە توانجەوە بڵێین مووچە گرنگ نیە !! حکومەت گرنگە!! خەڵک بە مووچەشەوە قابیلی نەمانە ،بەڵام حکومەتێک وەک ئەمەی هەرێم کە قووت کراوەتەوە لەبەر دەممان ڕەنگە بە دوو سێ قەڕن پەیا نەبێتەوە لە داوێن پاکی ! و نیشتمان پەرەوەری ! و مێژوو بێ گەردییەوە ! ئەم حکومەتە کە لە دونیایا هاوتای نیە و نابێ “ لم یلد و لم یولد” دوای ڕووبارێ خوێن دروست بوە و سێ چوار ڕووبار قووت و داهات و گیرفان و مافی ئەو خەڵکەی هەڵ لۆشیوە و خەشنۆش کردوە ، دوای سەد ساڵ ! خەبات هاتۆتە سەرکار و سێ چوار سەد ساڵێک کوردی بردوە بۆ دواوەوە، ئەم حکومەتە “ بێ حوکمە” کە لای باکور و ڕۆژهەڵاتەوە دۆمینەیی لەسەر کراوە و دوا جار بە ٣٩ خاڵ بۆ ئەم و ٢٦ خاڵ بۆ ئەوی تر  یارییەکە قەپات و هیچ بەدەستەوە تەواو بوە و پولە زیاەکانیش بەسەر هەردوو لا دابەش کراوە ، حکومەتێکی وا بێ دەسەڵات بۆ هەموو پرسێک ئەبێ “هەلاو قارداش” و “ هەلەو ئاغا”ی تێبکەوێ غەمی چەن شت بخوا؟کامی باشترە والییەکەی هەولێر مووچە بخوا..ببورن مووچە دابەش بکا یان نەچەمێتەوە؟ ئەم حکومەتە نایەوێ جارێکی تر وەک “ێاش بەتاڵ “ بۆ کەس بچەمێتەوە ، قیرسیا با ڕووبارە خوێنەکە ببێ بە : ڕووبارێ مەعیدە”.. جگە لەوەش خەڵک ئاگای لەوە نیە ئەم حکومەتە مەسرەفی چەن زۆرە ،هەر تاکسییەکی عادی بزانە مەسرەفی چەن زۆرە جا وەرە  وەرە سەر حکومەت کە هەر سەرۆکەکەی ! سی سەیارەی وا بە دواوە بۆ ئەوەی پارێزراو بێ و نەچەمێتەوە  جگە لەوەی ئەو سەیارانە وەک تاکسی نەفەر هەڵناگرن..  

ئەگەر ئەو نەوتە ووشکی کرد حکومەتی “ نا “ چەمیو مووچە چۆن دابەش بکا ؟
ئەو کاتە مەگەر بە خێری دراوسێکان “قورمە سەبزی” و “ دوێنەر- گەص” دابەش بکا..[ بۆ نەگبەتی دوێنەر لە درۆینەوە نزیکە  ]..ئەم حکومەتە ئەیەوێ خەڵک لەسەر ئەوە  ڕابێنێ گەر خوا نەکردە خلیسکا و چەمایەوە و معاش نەما بتوانن خۆ ڕاگر بن   و شۆڤینییەکانی بە غا  دڵخۆش نەبن و بزانن بێ مووچەیی نامان چەمێنێتەوە ،هەر  چەمایشینەوە ئامادە بین ساحەکە چۆڵ بکەین ، دوێنێ ووتمان : لەبەر ئەوەی ئێمەش “ئاریا”ی ین، ئەمجارە ئەڵێین : لەبەر ئەوەی ئێمەش “ئەنادۆل” ین...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە