سڵاحەدین بەهادین خائینێک بە بیروباوەڕی پیاوێکی جاش مەبدەئی

Wednesday, 25/12/2024, 10:53


سلاحەدین بهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان،  لە ڕووکەش قسە و کردار پیاويکی هێمن لەسەرخۆ باش دەردەکەوێت تەنانەت یەکگرتووەکان زۆر خۆشەویستیان هەیە بۆیی ، وەکوو پیاوێکی میانڕەو و ئاینی یاخوود کوردپەروەر وەسفی دەکەن، لای یەکگرتووەکان سلاحەدین بهادین هێڵی سوورە بە ڕادەیەک پیرۆزییان کردووە شوێن کەوتنی بووە بە ڕێگا و ڕێباز و ڕێگایی بەهەشت . 

سڵاحەدین بهادین ڕێوەی ئاسا :- 

سلاحەدین بهادین لە تەمسیلکردن و خۆ بە چاک نیشاندان شارەزاییەکی بێ وێنەی هەیە، بەڵام هەموو ئەمانە نابنە ئەوەی کە ئێمە نەتوانین ئەم پیاوە بەباشی بناسین  نەتوانین شرۆڤەییەکی جوانی بۆ بکەین . 
گومان لەوەدا نیە و هەمووان دەزانین ئەم پیاوە ئیخوان یە و بەڕادەیەک گیرۆدەی ڕێباز و بەرنامەی ئیخوان بووە کە ئەگەر قورئان پێچەوانەی ئیخوانەکان بێت ئەم پیاوە هەر پشتگیری بیروبۆچوونی ئیخوانەکان دەکات !! 
لێرە ئێمە دژاییەتی ئیخوان و بەرنامەکەی ناکەین کارمان بە هیچ بەرنامە و بیروباوەڕێک نیە ،بەڵام کێشەکە ئەوەیە تۆ بەرنامەیەک بەکاربهێنین و گەنج و لاوی وڵاتەکەت بە بەرنامەو فیکر گیرۆدە یان پەروەردەی بەرنامەیەک بکەیت کە بە ڕادەیەک دژایەتی مێژوو کلتوری نەتەوەکەی خۆییانی پێبکەیت ،
بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵە من چاودێر و تەماشایی سیاسەتی ئیخوانەکانی کوردستان دەکەم لە ژێر چەتری سلاحەدین بهادین .

دەرەنجام 

لە ماوەی ئەم پازدە ساڵەدا گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی کە یەکگرتووەکان یاخود ئیخوانەکانی کوردستان بە خۆویست و بە ئارەزووی خۆییان یاخوود بە مەبدەئی بوونەتە کۆیلە و بەگرێ گیراوی تورکیا وبە تایبەت ئەردۆگان سەرۆکی حزبی دادوگەشە پێدان و سەرۆک کۆماری ئێستایی تورکیا ،. 
بۆچی ؟ تەنها لەبەر ئەوەی ئەم پارتە ئیخوانی یە ئیسلامییە و یەگکرتووەکانیش لقێکی ئیخوانن لە کوردستان ، ئەمەش دەبێت یەگکرتووەکان لە خزمەتی تورکیا بن و بە سەرکەوتن و سیاسەتکردنی تورکیا دڵخۆش بن و پشتگیری بکەن تەنانەت ئەگەر سیاسەتی تورکیا دژی نەتەوەی کوردیش بێت ئەم ئیخوانانەی کوردستان پاساوی بۆ دێننەوە وا نیشانی دەدەن کە تورکیا لەسەر حەقە و ئەو کارە دەکات کە خوا و پێغەمبەر دەیەوێت قورئان داوای کردووە ،. 

جیاوازی یەکگرتوو و پارتی بۆ تورکیا 

ئەمە تەواو پێجەوانەی سیاسەتی پارت یە و بارزانێکانە لەبەر ئەوەی  بە تەواوی کۆیلەی مەبدەئی تورکیا نین بەڵکوو کۆیلەی بەرژەوەندی و سیاسەت دەکەن لەگەڵ تورکیادا و بە پێی بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ تورکیادا ڕەفتار دەکەن ، نەک بیروباوەڕ ئەندامانی پارتی لەسەر ئاستی تاک و شەخست تورکیایان خۆش ناوێت هەموو پارتێکان هاوشێوەی کورد دەزانن تورکیا دوژمنە و کە پرسیارییان لێدەکەیت تەنها بەرژەوەندییە ناجارییانی کردووە کە کار لەگەڵ تورکیا بکەن وە ئەندامی پارتی و ئەو خێزانانەی کە پارتین هیچ هاوسۆز و خۆشەویستییەکییان بۆ تورکیا نیە و بگرە دوژمنی تورکیان، بۆ یەگرتوو و ئیخوانەکان ڕێک بە پێچەوانەوە هەموو ئەو ئەندام و خێزان و ماڵ و کادیرانەی کە ئیخوانین و یان یەکگرتوون و خۆشەویستی تەواوییان بۆ تورکیا و ئەردۆگان هەیە بە شکستیان دڵتەنگ و تەعزێباردەبن و بە سەرکەوتنیان دڵخۆش و هەست بە سەرکەوتن دەکەن .،
ئەم تێڕوانینانە بە تەواوی ڕوون دەبێتەوە کاتێک دەبینین لە سەرکردە و ئەندامان ، کادیرەکانی یەکگرتوو یان ئیخوانەکانی کوردستان کە چ هاوسۆزییەکییان بۆ تورکیا هەیە ئەو تورکیایەی کە بە هەموو شێوەییەک دژایەتی مافی کوردە لە هەرچوار بەشەکەی کوردستان دەکات. 
تورکیا خۆیی نایشارێتەوە کە تاکوو بتوانێت دژایەتی کورد دەکات لە هەموو جێگاییەک کە بتوانن لە ناو خێمەکدا بژینسەرکردایەتی بکەن، 
بێگومان مرۆڤی ڕەشت بەرز هەست بە ئازار دەکات کاتێک دەبینێت گەنجانی هەرێمەکەی بەوشێوەیە دەکرێنە خزمەتی تورکیاوە لە ژێر ناوی جیا جیا لە ڕێگایی نوێژ و ڕۆژوو هەتا مزگەتەکان یان لە ڕێگایی خوێندنەوەی قورئان ، 
دووبارە ئەو مێژووە  دووبارە دەبێتەوە کە عوسمانێکان پێش چەند سەد ساڵ لەسەر گەنجانی کورد تاقییان کردەوە سەرکەوتووبوون لە گەوجاندنی گەنجانی کورد تاکوو کارگەیشتە ئەوەی گەنجانی کوردییان کردە ئەسکەر و سەرباز کرانە خزمەتی کۆماری تورکیا بە کارهێندران بۆ کوشتن و جەنگەکانی تورک بەرامبەر وڵاتانی چواردەوری تورکیا هەموو کارە قیزەونەکانی دەوڵەتی تورکیایان بە کوردەکانیان دەکرد هاوشێوەی ئەو سوپا عەرەببیەی ئێستا لە سوریا لە خزمەتی تورکیادایە لە ڕابردوو گەنجەکانی کوردیش بەم شێوازە خزمەتکاری دەوڵەتی تورکیابوون کاتێکیش پیاو ماقولان و سەرۆک هۆزەکان بە ئاگا هاتن ئیتر هیچ سوودی نەبوو یان لە کۆتایی تەمەنیاندابوون یان هیچ کاریگەرییان نەبوون نموونەش مەڵا ئیدرسی بەدلیسی لە کۆتایی بە ئاگا هاتەوە پەشیمان بۆییەوە کە هەموو کوردی کردە خزمەتی تورک و تورکەکانیش لە کۆتایدا ئیشیان بە خۆیی نەما ئیتر پشگۆییان خست .، ئێستا هەمان مێژوو دووبارە دەبێتەوە بەلام ئەمجارە لەسەر دەستی پیاوێکی ئاینی  کە سلاحەدین بهادینە  پیاوێکی دەست پیس و خیانەتکار لە ئەوەی لەبەر دەستیدایە لە ماوەی ڕابردوو بینیمان چۆن وەزیری دەرەوەی تورکیا بە فەرمی سەردانی سلاحەدینی بهادینی کرد لە هەولیر  بینیمان سەلاحەدین بهادین چۆن سەردانی تورکیایی کرد لەگەڵ پارتی و گروپە سونەکانی عێراق و عەرەبەکان دیاتریینیان محمد حەبلوسی سەرۆکی سونەکانی عێراق و سەرۆکی پەڕلەمانی ئەوکاتی عێراق کە چۆن لاواز بێدەسەڵات لە خزمەت سوڵتانە تیرۆرستەکایاندا بە ئاقڵی دانیشتبوون ، لە ناویاندا سلاحەدین بهادین وەک کۆیلەیەکی کوێراییان لە ڕیزی خوارەوەی جاشەکان بوو ئامادەبوو، کاتێک ئەردۆگان تەوقەیەکی لەگەڵدا دەکات چۆن شاگەشکە دەبێت لە خۆشیا و پێدەکەنێت  خۆیی دەچەمێنیتەوە،. 

تێبینی لەسەر کەناڵی سپێدە دەربارەی ڕۆژئاوایی کوردستان :-

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو زۆرترین بابەتی سۆشیال میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان و جیهان گەرمترین بابەتەکانیان ڕۆژئاوایی کوردستان و هێرشەکانی تورکیایە بۆسەر کوردانی ڕۆژئاوا بەڵام ئەوەی جێگایی داخە کەناڵی سپێدە تەنانەت یەک ڕاپۆرتێکی نەکردووە کە باسی ئەو هێرشانە بکات یان لە گەرمە هەواڵەکانی بە جۆرێک وتە و لێدوانی سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بگوازێتەوە یاخوود مەترسێکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژئاوا ڕوون بکاتەوە، هەمووان دەتوانن بچنە ناو سایت و پەیچەکانی کەناڵی سپێدە و تەماشایی بکەن یەک بەرنامەیەک یان بابەتێکی جدی بدۆزنەوە لەسەر ڕۆژئاوا تاکوو من داوای لێبوردن بکەم بەڵام بە پێچەوانەوە بە دائیمی هەمیشەیی دوژمنەکانی ڕۆژئاوایی کوردستان وتەکانیان و هەواڵەکانیان بڵاودەکاتەوە کەناڵەکە بووە بە زمان حاڵی تورکیا و احرار شام و محمد جۆلانی جیشی حوڕ سەرکردەکی حکومەتی ڕاگوزەری ئێستایی سوریا.
لەبەر ئەوەی ئێستا ئەمانە هەمووییان نزیکی تورکیان و لە خزمەتی تورکیادان ،. تەنانەت لێدوانەکانیان و وتەکانیان بە هەمیشەیی لە سپێدە بڵاودەکرێتەوە ئەمەش خزمەتێکی ناڕاستەوخۆیی دوژمنانی ڕۆژئاوایی کوردستانە.
یەکگرتووی ئیسلامی نەوەی نوێ شادز ئێستا لەسەر یەک ڕێگان لە خزمەتی تورکیادا لەبەرئەوەی لە هەڵبژاردنەکان تورکیا سەنگیانی بەرزکردەوە بۆیە ناتوانن ئیستا دژی تورکیا بن. 
بابەتی داهاتوو دەربارەی دەربارەی سوارە خۆفرۆش و کەناڵەکەی کە چۆن بەرامبەر ڕۆئاوای کوردستان بێدەنگن وەکوو یەکگرتوو سپێدە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە