ئەحمەد شەرع ناسراو بە (محمد جولانی) کێێە؟

Wednesday, 25/12/2024, 10:23


ئەحمەد شەرع ناسراو بە (محمد جولانی) فێڵ لە کورد دەکات هاوشێوەی مامۆستاکەی کە ئەردۆگانە

چەند ڕۆژێکە سەرکردەی احرار شام ی ئێستا و هاوڕێی نزیکی ابوبکری بغدادی سەرۆکی داعش ،کە ئێستا محمد جۆلانی خۆیی کردووە بە کەسێکی میانڕەو و وەک کەسێکی دیموکراسی خۆیی نیشان دەدات بووە بە باس و خواستی سۆشیال میدیا ، من نامەوێت زۆر دەربارەی کەسایەتی محمد جۆلانی بنووسم زیاتر مەبەستمە میللەتەکەی خۆم و هاونیشتیمانەکانم بە ئاگا بهێنمەوە کە ساویلکە مەبەن و خۆش باوەڕ مەبن، 

ئەحمەد شەرع وتەی نەرم 

ئەحمەد شەرع ناسراو بە  محمد جوڵانی لە بەرگێکی ئاینیدا  هەندێک کات قسەیەک دەکات ئیتر لای کوردەکان وەک تاپۆیی ڕەش سەیری دەکەن وادەزانن مافی کورد مسۆگەربوو بە قسەیەکی کە لە ئێستادا سەرەتاییەتی و دەسەڵاتێکی جێگیری نیە !!بەڕاستی مایەی نیگەرانییە کە میللەتێک ئێستا دەوڵەتی نیە و دەیان جار فێڵی ستراتیژی لێکراوە لە مێژووی نزیک و دووردا بەڵام ئێستا هێندە خۆش باوەڕ و دڵ ساف و زوو بڕیار بدات کە کێ باشە و کێ خراپە،. ئازیزانم محمد جۆلانی یان ئەحمەد شەرع یان هەر کەساییەتییەک ناوێک هاوشێوەی سوڵتانەکانی عوسمانی و سەفەوی و دواتر ئەتاتوورکی گۆڕ بە گۆڕ هەمان سیاسەتی ئەوان لەسەر کورد دووبارە دەکاتەوە  !،چۆن ئەوان لەسەر باپیرانمان کردییان و ئەمڕۆژە ڕەشەییان بۆ ئێمە بنیاد ناوە دەییان بەڵێن و دەییان مافی سەرزارەکی و قسەی و بەڵێن بە باپیرانمان و میرنیشینەکان و سەرکردە کوردەکان درا تا ئەوەی بەشدارییان بە کوردەکان دەکرد بۆ یەکلایکردنەوەی ململنێکانی ناوچەکان و شەڕەکانی خۆییان کوردییان بە کار دەهێنا بەڵام دواتر کە دەسەلاتیان جێگیربوو خیانەتیان لە کورد کرد و لە بەڵێنەکانیان پەشیمان بوونەوە بگرە میرنیشین  و کەسایەتییە کوردەکانیشیان لە ناودا کە سەرباز و بەکرێگیراوی خۆیان بوون . 

ئێستای ئەحمەد شەرع زۆر هاوشێوەی سەرکردە فێلبازەکانی مێژووی کوردە. 

  جولانی بە هەمان شێوە و ڕێگایی ئەو سەرۆکانە دەڕوات کە کوردییان خەڵەتاند چ بە ناوی ئاین یان دەسەڵات یان سوڵتە یان سوونە و شیعە و مەزهەبی ،. بۆیە کورد پێویستە زۆر لەوە وریاتربێت کەسێکی هەرزەکار و ئەڵقە لە گوێی تورکیا وەک بینمان کە چۆن وەکوو سەربازێکی تورک دەردەکەوێت نەوەک وەک سەرکردەییەکی سورییەکان ئەو سوورییانەی لە ماوەی ئاوەرەبوونیان لە تورکیا دەیان سوکایەتییان پێکرا و ئیهانەکران و هەر جارە و تۆمەتێکیان بۆ دروست دەکرا و بە کاردەهێندران بۆ فشارخستنە سەر ئەوروپا ناردنی پەنابەر، هەزاران پلان و سوکایەتی دیکە بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ سەرۆکەکان محمد جوڵانی(ئەحمەد شەرع)  چۆتە خزمەت دەسەڵاتدارانی تورکیا و بە پێی بەرژەوەندی حکومەتی تورکیا لە سوریا ڕەفتار دەکات ،. بێگومان نزیکی جۆلانی لە دەوڵەتی تورک سەلمێنەری ئەوەیە خێری بۆ کورد تێدانیە و ئەگەر مافێکی کەم بدەن بە کورد ئەوە لە ترسی امریکا و ئەوروپا و ئیسرائیلە و دەییانەوێت حکومەتێکی گشت گیرییان هەبیت، بۆیە بە بۆچوونی من ئایندەی کورد لە سووریا لەبەردەم دەییان بەرزی و نزمی و گۆڕاندا دەبیت ،. کاتی ئەوە نیە بە قسەی عاتفی هەستمان بجوڵێت پێویستە لایەنی ئیسلامیمان وامان لێنەکات چاوبەستراومان بکات لە ئاستی ناسینی هەقیقی  سیاسییەکان کە بازرگانی بە خوا و قورئان و پێغەمبەران (د.خ) دەکەن ، بۆیە کورد پێویستە بە وریایی ڕەفتار بکات، ئەو فێڵەی ئەتاتوورک پێش سەد ساڵ لە کوردی کرد دووبارە نەبێتەوە وە هیچ کەسێک گەورە نەکات  و دوایی نەتوانین بیوەستێنین ..!! 

سووریا و کێشە ناوخۆییەکان :- 

بێگومان محمد جولانی (ئەحمەدشەرع) کە هەندێک جار عاتفی کورد بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت و کۆمەڵێک کەسی دڵساف دڵ پاک دەخەڵەتێنێت مەبەستی ئەوەیە لە هاوکێشە ناوخۆییەکانی سووریادا کۆمەڵێک کوردی ساویکەش وەک نوێنەری هەموو کورد پشتیوانی بن کە وەک تاکە سەرکردەی هەموو کۆماری  سوریا دەرکەوێت، بەتایبەت ئێستا کە ئیسرائیل بەرزاییەکانی جۆلانی خستۆتە ژێردەستی سوپاکەییەوە، شیعەکانیش جارێ بێدەنگن دەتوانین بڵێن بێدەنکی پێش ڕەشەبایە!! تورکیاش فشار دەکات بۆ سەپاندنی سیاسەتی خۆیی،.  ئەوەی تایبەتە بە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمان فشار دەکەن بۆ ئەوەی محمد جۆلانی بەو شێوەیە ڕەفتار بکات کە مافی هەموو کەمە نەتەواییەتییكان بدات ڕێز لە پێکهاتەی گەڵانی سوریا بگیرێت بۆیە ئەگەر محمد جۆلانی چەند قسەیەکی شیرینی کرد لێتان نەبیت بە ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب ،. تکایە ئێستا سوریا لە کاتی لاوازیدایە پێویستیان بە کوردە و کوردیش پێویستە بە زیرەکی و لێهاتووی و دوور لە عاتیفە لە ژێر سیاسەتی حەکیمانە مافەکانی مسۆگەر بکات لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەمە کۆتا و باشترین دەستکەوتە و لە دەستی بدەین سەد ساڵیکەش دروست نابێتەوە، بۆیە تکایە با  پشتیوانی ڕۆژئاوابین لەم قۆناغه سەختەدا بە هەر شێوەک بتوانین کارێک بکەین ئەو پارچەیەی وڵات بە مافەکانی خۆییان بگەن لە ژێردەستی ئیخوانەکان و ئەردۆگان و فرت و فێڵی داعشەکانی دوێنێ و قسە زڵەکانی ئەمڕۆ ڕۆژئاوا نەدۆڕێنین ،

لە کۆتایدا دەڵێم 

ئەحمەد شەرع ( محمد جوڵانی ) لەو ئاستەدا نیە نە بتوانێت ماف لە کورد زەوت بکات وە لە ئاستی ئەوەشدا نیە مافی کورد بدات ئەگەر خۆمان پشت بە خۆمان نەبەستین وە متمانەمان بە شۆڕشگێڕەکانمان نەبێت ئەوە قسە و پڕوپاگەندەی دوژمن هیچ بۆ کورد بە دیناهێنێت، بەڵام سەیرەکە لێرەدا ئەوەیە کەسێکی سەرکردەی داعش کە ئەمریکا خەڵاتی دانابوو کە ئەگەر کەسێک یارمەتیان بدات لە دۆزینەوە ئەمڕۆ دێت و دەبێتە حاکمی یەکەمی سوریا و دەوڵەتی تیرۆرستی تورکیاش هیچ کێشەیەکی نیە ڕازییە !!
بەڵام بۆ شۆڕشگێڕەکانی کورد تورکیا دەڵێت جێگایان لە سوریادا نابێتەوە ئەحمەد شەرع بە دوایدا هاکان فیدان هەمان ڕستە دووبارە دەکاتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە