پێشمەرگایەتی و ستافی کوردستانپۆست
Sunday, 22/12/2024, 16:19
چاوەکانت دابخە و بە ڕوونی دەبینیت.
گوێ بگرە و ڕاستیەکان دەبیستە.
بێدەنگ بە و دڵت دەتوانێت گۆرانی بڵێت.
بەدوای پەیوەندیدا مەگەڕێ و کۆمەڵێک دەدۆزیتەوە.
بێدەنگی لەسەر شەپۆلی ڕۆح دەجوڵێیت.
وریابە و پێویستت بە هێز نییە.
ئارام بگرە و هەموو شتێک بەدەست دەهێنیت.
بێفیز بە و تایبەتمەندی خۆت دەپارێزیت
لەماوەی ئەم ٣٢ساڵەی باشوری نیشتمان ، هەر کەسێک سەردانی گوندێکی کردبوو ، یان بەتفەنگێکەوە وێنەیەکی چرکاندبوو ، ڕەنگە جاشیش بووبێت ؟ یان چیرۆکی شەهیدێک کوژراوێکی بیستبوو ، ئیتر خۆی لێبۆتە پێشمەرگەو شۆڕشگێڕ . بەلێشاو جاش و ئەمن و فایلداریان خستە ناو لیستی خانەنشینی پێشمەرگەوە و هەر بەرپرسێکی تڕۆ هەبووهەرچی دەرو دراوسێ و خزمی جاشیان هەبوو کردیانە پیشمەرگە ، ئیتر بیرمان چۆتەوە کە ئێمە ٤٠٠ فەوجی جاشی سوکمان هەبوو بێ لە فایلدارو شتی تریش .
ئێستا مۆدێلێکی تر هەیە هەرکەسێک لە دەسەڵات نزیک دەبێتەوە و دەیەوێت لیکاوی ئەو مەینەتی و دزیە زەهرکات ، دەڵێت من لەکوردستانپۆست بووم و ستاف و دەستەی هجوم بووم . چونکە کوردستانپۆست تاکە ماڵپەڕە کە پریشکی بەدڕەوشتی نەیتوانیوە پۆخڵی کات . چاوەڕێی تەواو بوونی گفتوگۆی بەندەو کاک کەمال جەمال مختار بکەن " گەشتێک بەژیاندا " لەوێ پێمان دەڵێت کێ ستافی کوردستانپۆست بووە ، کێش ئەم ماڵپەڕەی کردۆتە بەردەباز بۆ ئەوەی خۆی لەخیانەت هەڵکێشێت . بەڕاستی پێشمەرگە و مێژۆکەی بەدەست کۆمەڵێ چەتەوە لەکەدار بوو ، بەڵام ناتوانن کوردستانپۆست لەکەدارکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست