تێوری بەراوردکاری، یان ئاینی شەریعەتی (موقارەنە) یان ئاینی مارکسی لینینی.
Thursday, 19/12/2024, 9:13
هێگلی فەیلەسوف ئەنوسێ:
- هەربیرێک بمانەوێ ناوەرۆکی وئامانجەکەی تێبگەین، پێویست دەکات بزانین بیرەکە، چ دەسەڵاتێکی سیاسی وئابوری وبیری دیموکراسی تێدا لەخۆ گرتووە وحەشاردراوە.
بۆ تێگەیشتن لەمەبەستی هێگڵ:
بەباشی دەزانم باس وشیکردنەوە لەسەر ئاین وبیری مارکسی لینینی بکەم. ئاین بەگشتی هەست، ناخ ورەفتاری بیرکردنەوەی مرۆڤی داگیرکردووە. ئاین بەکورتی وکرمانجی فەلسەفە ودوودڵی بوون لە بیر و(فەلسەفە) قەدەغەکردووە. بیرەکردنەوە لەئاینە ئاسمانییەکان قەدەغە وئیلحادی کردوون. دیکارتی فەیلەسوفی فەرەنسی بۆیە هەر زوو نووسی:
من دوودڵم، لەدوودلیەکانی خۆم دوودڵم.
دیکارت مەبەستی بوو بڵێ لەئاینی کرستیانی وبوونی خودایەک دوودڵم، بەڵام لەو کاتەدا نەیدەتوانی بەئاشکرا بیڵێ چونکە گفتێک لەوچەشەنە، سێدارەدان چاوەروانی دەکرد. دەوڵەتێکی ئیسلامی، بەشەریعەت وئاینی ئیسلامی پابەند نەبێت، ناتوانێ وەک دەوڵەتی ئیسلامی بوونی هەبێ.
مارکسی لینینی بەهەمان شێوەی، پابەند بەبیری مارکس ولینینی نەبێت، هەروەها ئامانجی دامەزراندی دەوڵەتێکی حیزبی، بەناوی کرێکارانەوە وبەسەرکردایەتی پارتێکی مارکسی لینینی نەبێت، جڵەوی دەوڵەتی لەدەستا نامێنێ. پێغەمبەرێک بەناوی فەلسەفە وکرێکارانەوە، بیر بۆ یان بکاتەوە. فەلسەفەیەکیان بۆدارشتووە، رەخنە هەڵ ناگرن وتا دنیا بوونی مابیت، کە ناوی مارکسی لینینیە. کار بەوفەلسەفەیە دەکەن، رەخنە گرتنی جێگای تێدا نابێتەوە.
ئیسلام بۆ هەموو کات وجێگایەک، دەسەڵاتێکی رەها تێدا شاراوەتەوە:
خوایەکی تاقانە، پێغەمەرێکی تاقانە، بیر وباوەرێکی تا دنیا دنیایە نەگۆری لەخۆ گرتووە.
دەسەڵاتێکی رەها بەندە لەسەر، هەر کەسێک ملل کەچی نەبێ مللی دەپەرێنرێ:
دەسەڵاتی رەها بەندە لەسەر عەقڵی بەراوردکاری.
بیر وباوەری ئاینی بابەتێکن بەگوێرەی فەلسەفە، تەنیا بەراورد کاریە لە نێوان بابەتەکاندا، بچوک وگەورە، هیڵی راست وبازنەی، شاقوڵی وئاسۆی، بەراوردی لەنێوان رەنگەکان، براوردی لە نێوان ئەستێرەکانی گەردوندا، هەروەها بەراورد لەنێوان هەموو دیاردە وزانیاریەکانی هەمانە بۆ ئەوەی بە بەراوردی بگەینە ئاکامێک، کە لەگەڵ بیری ئاینەکەماندا دەگونجێ.
فەلسەفە:
لەشیکردنەوە وبدواچونی بابەتەکاندا، یان گەران بەدوای ئاکامی کێشە زانستییەکاندا دەتوانین پرسی پێبکەین، بیرکردنەوەی کۆتای بەبێ پرس بەفەلسەفە ناتوانین لەسەری پشتی پێ ببەستین وبەکاریان بهێنین.
تێۆریە زانستییەکانی، کە پێویستمانن لەسەر شانی فەلسەفە نەبێ ناتوانین ئامانجی کۆتای بەدەست بهێنین. تیۆری زانستی بۆ بەدەست هێنانی پێویست دەکات پشت بە فەلسەفە ببستین، یان بۆبەدەست هێنانی تیۆرییەکان پرس بەفەلسەفە بکەین، واتە فەلسەفە بریاری بەدەستە. فەلسفە گەردوون، کات وشوێن، چونکە دەخاتە تای ترازوی تێروانینەکانییەوە.
ئەنیشتاین هەر بۆیە گووتی:
سپینۆزای فەیلەسوف نەبووایە من نەدەبووم بە ئەنیشتاین.
تیوری زانستی چونکە، بەبێ فەلسەفە ناتوانرێ بوونی هەبێ
ئاین جەوهەری بیرەکەی هەموو بەراوردکارییەکان وگوێرایەڵییە ئاسمانییەکانی دارشتووە، چ کەس ناتوانێ شک یان بەدڵی نەبێ، قورعان کەدەستوری دەوڵەتی ئیسلامییە جێگای: شک وگفتوگۆی نییە.
فەلسەفە بەمەرجێ لەشکەوە دەست پێداکات. ئیبن خەلدون ئەڵێ:
فەلسەفە شک کردنە، دەمانبات بۆ فەلسەفە.
چڵ ساڵێک لەمەوبەر رەخنە لەعەقلی براورتدکاری دەمگرت، بەراوردکاری بەمەرجێ جێگای عەقڵی فەلسەفە بگرێتەوە.
بەبەراوردکاری کاری فەلسەفەی پێ بکرێ، وەک بۆچونەکان بەگشتی بەخەیتە سەبەتەیەکەوە، هەموو بەشەکانی عەقڵی کەسەکان بەمەرجێ بیر میکانیکیان هەیە بیخەیتە سەبەتەیەکەوە، بەم جۆرە لەنێوانی بەشەکانی نێو سەبەتەکەدا بەپچر پچر بەبراورد کاری لەنێوان بەشەکانی نێوسەبەتەکەدا بکەین. سیستەمی دەوڵەت وکۆمەڵ وئابوری لەیەک ببچرێنین، بەشێوەیەک بیرکردنەوە لەشکەوە دەست پێنەکەین وبەرەو بە دواچون وشیکردنەوەی نەچین تا دەگەین تیۆری پاشان فەلسەفە. کانتی فەیلەسوف بەمەرجێ پێمان دەڵێت: شک، شیکردنەوە، بەدواچون وتێۆری ئەمان گەێنە فەلسەفە. ئەمەیە:
بنەرەتی سیستەمی بیرکردنەوەیە.
بیرکردنەوە لەسەر رەوتی بنەرەتی سیستەمی فەلسەفە، وەک کانت پێمان دەڵێ: لەشک وبەدواچون وشیکردنەوە بچین بۆ فەلسەفە، نەک بەبیری بەراورد کاری نێوان گەورە وبچووک فەلسەفە وزانست لە بیر خەڵکی بەرینەوە.
ئیکۆنۆمی پچوک وگەورەتر دوور لەسیستەمی بیرکردنەوە ودوور لەهەموو فەلسەفە وراستیەکی جیهانی، بیر وپراتیکی خۆمانی لەسەر بنیات بنێین. بەراوردکاری لە نێوان گەورە وبچوک پچوکتر ئەمەریکا وروس، سەرمایەداری وئیمپریالی، ئامانجی بیر وباوەرمان لەسەریان دارێژین.
جێگایەک نەهێڵنەوە بۆ بیرکردنەوە وشیکردنەوەی زانستی وپاشان بیری فەلسەفی، رەوتی بیرکردنەوەیان لەسەر براوردکاری بچوک وگەورە هەڵچنن. بەناوی برجوازی بچوک وگەورەوە، ئابوری بچوک وگەورە تر، بە نازانستیانە بیر کردنەوەی نازانستی لەسەری دابرێژین، ئایدۆلۆجی فڵان زانای ناو لێ بنێین، یان فەلسەفەی فلان کەسی ناولێ بنێین:
فەلسەفەیەک هەروەها وەک رووسەکان بۆ پاساوی بیروباوەریان بۆی دابرێژین، ناوێکی گەورەی لێ بنێن وەک:
فەلسەفەی مادی دیالیکتیکی، یان فەلسەفەی مارکسی لینینی وستالینی.
مارکسی ولینینی بەمەرجێ ناتوانرێ ببنە خاوەنی فەلسەفە، فەلسەفەیەک بەناوی کەسێکەوە ناوی بنێین فەلسەفەی فڵان، هەوەها فەلسەفە، چ کەس خاوەنی نییە. لەمێژووی بیر وفەلسەفەدا هەرگیز ناتوانین بڵێین:
فەلسەفەی: مارکس یان فەلسەفەی عومەر وعەلی، فەلسەفە موڵکی هەموو جیهان، هەموو مێژوو، وهەموو خەڵکە. بە هەمووی دەوترێ فەلسەفە، ئەتوانین بڵێین فلان کەس فەیلەسوفە، بەڵام فەلسەفە موڵکی نییە.
بیرێکی نەگۆر بۆ هەموو کات وجێگایەک کاری دەوڵەت وتاکەکانی کۆمەڵی پێبکەین. بەبیری مارکسی رەها وتاکەکەس دەسەڵاتێکی رەها دابمەزرێنین، کۆمەڵێ فەرمان بەری دەوڵەت بەرێوە بەرن بەناوی کرێکارانەوە. سیستەمی ئیکۆنۆمی دابمەزرێنین، بە دابەشکردنی بەسەر بۆرجوازی بچوک وگەورەدا فەلسەفەیەکی نەگۆری بۆ دارێژین.
کردارێک لەم شێوەیە واتە:
بەگشتی فەرامۆش کردنی فەلسەفەیە.
برجوازی بچوک وگەورە وگەورەتر، بەمەرجێ لەیەک سیستەمی بیری رەهای دەوڵەتیدا گڕدەخۆن.
فەلسەفەکەیان بەپاساوی جیاکردنەوەی جۆرەها بۆرجوازی وجۆرەها سیستەمی ئیکۆنۆمی پاساوی بۆدەهێننەوە:
گوایە واقیع پێمان دەڵێ:
دیاردەکان هەمووی ملکەچی واقیعن، یان واقیع (مادە) پێش بیر دەکەوێ.
فەلسەفە لەئەلف وباکەیدا، دەڵێت:
بیر ومادە، بەمەرجێ لەیەکتر جودا ناکرێنەوە، هەردوکیان بەبێ یەکتری بوونیاندا نییە و چ کەس ناتوانێ لەیەکتریان جودا بکانەوە، یان بەپێش وپاش لە یەکتری رەچاو بکرێن.یان شیکردنەوەی واقیع بەبێ بیرو بەپێچەوانەوە لەیەکتری جودا بکرێنەوە وشیبکرێنەوە.
فەیلەسوفی گەورەی سەردەم، ئەوە تا سپینۆزا وهێگڵ پێمان دەڵێن: (بیر ومادە)یەکن دابرانیان لەیەکتری لە فەلسەفە دەردەچین.
فەلسەفەیەک بۆ بیرۆکەکەیان داررشتووە، ناویان لێ ناوە:
(مادی دیالیکتیکی) یان (واقیع پێش بیر دەکەوێت).
بەمەرجێ چ مانایەک ناگەێنێن، تەنیا وەک تەورات وقورعان: بیر پێش واقیع بخەین، یان بەپێچەوانەوە، چ لە بابەتەکان ناگۆرێ تەنیا جیاکردنەوەی بیرە لە مادە یان مادە لەبیر جودا بکەیتەوە. یەک روو بکەی بەدوو روو هەروەها لەیەکیان ببچرێنی وجودایان بکەینە. لەکۆتایدا دەبن بە دیاردەیەکی ئیلاهی وئاینی وئاسمانی، یەکێکیان پێشخەن وئەویتریان دواخەن لەزانست وعەقڵی زانستی دەرئەچن.
بیرۆکەی (واقیع وبیر)، روسەکان لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا، بۆ پاساوی دەوڵەتی رووسی ودیکتاتۆری دەوڵەتی سەرمایەداری هاوردیانەوە کایەوە، تا ستراکچەر وبوونی دەوڵەتەکەیان بکەنە بابەتێکی فەلسەفی. بەشێوەیەکی زانستیانە ناوەرۆکی ستراکچەری سەرمایەداری دەوڵەتەکەیان لەخەڵکی بشارنەوە، کەدیکتاتۆری سەرمایەداری دەوڵەتی بوون.
بیرۆکەی:
واقیع بریاری کۆتای پێیە وبیرکردنەوە پاشکۆی واقیعە. بیرۆکەی بەراوردکاری، بەمشێوەیە ئاینێکی واقیعی لەمێشک ومەسڵەحەتیاندا، بۆ خەڵکی دروست دەکەن.
واقیعەکە بەمرجێ دروست کراوی بیری مەسڵەحەتیان بووە. هەرچی دژی وەستایەوە کافرە وجێگای جەهەنمی سیبریا بوو. بەسەدهەزار کرێکار وشۆرشگێریان لە جەهەنمی سەرمای سیبریادا بەبێ بەرگ ولە برساندا رەقکردەوە.
فەلسەفەکەیان قووربەسەری لەوەدایە، سەرمایەداری دەوڵەتیان ناو لێنا (دیکتاتۆری پرۆلیتاریا) کۆمەڵێ پیاو کوژیان کردە ساحێبی، کرێکاران(بەناوی دیکتاتۆری پرۆلیتارە) هەر کەس بەپێچەوانەوە بیریان کردەوە ونارازی بوون، بەسوخرە گرتنیان ولەسیبریا لەبرس وسەرمادا نەیان هێشتن. دیکتاتۆری دەوڵەتی فاشی بەناوی کرێکارەوە، پاش مردن یان کوشتنی لینین، بەرگی مارکسی لینینی وستالینیان بە بەری سیستەمەکەیاندا دوری.
هەروەک حیزبە ئاینیەکانی ئەمرۆ: بەسەرکردە وقائیدی ئاینی وقوورعان وزانا ئاینی بەرێوەی دەبەن بەزانای ئاینی ناویان دەبەن.کرێکاران هەموویان فێردەکەن تاماون پێویست دەکات، دەستی سەرکردەکان ماچ کەن وسوجدەیان بۆ بەرن. بەمەرجێ لە کۆمۆنیستیدا هەموومان سەرکردەین.
خۆلاسە رەنگە فرە لە بیست نوسراوم لەسەر فەلسەفە فاشیلەکەی ماتریالیستی دیالیکتیکی نوسیبێ. فەلسفەکەیان تەنیا بۆ دیکتاتۆری بنەماڵەی حیزبی حاکم پاساوە. بەخێرێ ستالین ٣٦ ساڵ بەتێرۆر ومادیەی دیالیکتیکی و بەکرنۆشی تەمەڵەکان وموشەخۆرانی ناو کۆمەڵ حوکمی کرد.
حوکمەکەی لینین هەروەها چ نەبوو، پارتی شۆشیالیستی بەعسی عەرەبی نەبێ. دەردی مەلای مەشهور دەڵێ تەنیا سەرەکەیان وەرگێرا بوو.
لەروی شیکردنەوە ورەخنە لە فەلسفەکەی لینینی داتاشراو، نوسراو زۆرم هەیە، دەتوان بە هۆی گۆگڵەوە دەستان کەوێت، ویستان گەر بیخوێنەوە. لێرەدا لەوە زیاتر نانوسرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست