ببینن قسەی پۆپۆلیستەکان چی خوڵقاندووە لە کوردستان؟
Thursday, 19/12/2024, 8:41
با پێش هەموو شتێک ئێمە ئەوە لە یاد بکەین کە پرسی موچەی پاشەکەوت چی لێهات ئەوە هەر هیچ دەبینن خەڵکی کوردستان ئێستا لە چ ئاستێکی خراپی ژیان دان بە بەراورد لەگەڵ گەلێکی هەژارنشینی ئەفریقا تەنیا و تەنیا کیشوەرەکەیان جیاوازە. ئەرێ هۆ خەڵکینە بیرتانە ئەو پۆپۆلیست و ساختەچیانەی ئێستای دەسەڵات چۆن خەڵکیان ڕاپێچی سندوقەکانی دەنگدان کرد و بە خەڵکیان گوت: متمانەمان پێبکەن لەیادتان ناکەین. کەچی نەوەک لە یاد کردین ئێستا چاکترکەوتونەتە ڕوتاندنەوەی خەڵک و ئازاردانی هاونیشتمانیان بە هەزاران شێوە،وە کەسایەتی و سایکۆلۆژیای خەڵکیان بەجۆرێک لە ناوبردووە پێویستیمان بە هەزاران دکتۆری دەروونی هەیە دوای ئەوەی کە بارودۆخەکەش چاکبوو
بیرتان کردۆتەوە ئەو هەموو یاساشکێنی و کوشت و ڕاکردن و مادەی هۆشبەر و چی و چی هەمووی هۆکارەکەی ئەوانن،نە یاسایاک نە ژیانێک بە ڕەوای ئەو گەلە هەژار و ماندووە نازانن. ئێمە کە خاوەنی مامە ڕیشە بووین کە دوژمنی بەگیر هێنابوو ترس و سامێکی وای دروستکردبوو کە دڵی نایارانیدا بە پیاوە ئاسنینەکە ناونرابوو ئێمە خاوەنی ئەو شێرە شۆڕشگێڕانە بووین کەچی ئێستا ئێمە خاوەنی شێرێکی نایلۆنیش نین
دایە حاجیەکی بە تەمەن دەگریت و هاوار ئەکات و دەبێژێت : بەخوا ئەو جل و پێڵاوەی من لە بەرمە کۆنەیە و خەڵک داویەتی پێم. منداڵەکانی ئەوان لەسەر پشتی ئەسپی عەرەبی و زانکۆی ئەوروپی و شەوە سورەکانی لاس ڤێگاس و کۆلێجی سەربازی بەریتانیا و منداڵی میلەتیش لەوپەڕی ژیانێکی نا ئاسودە و نا دڵنیا لە داهاتوو ژیان دەکەن
ئەوان هاوشێوەی دەجالن کە لە ئاخیرەت بە درۆ دایک و باوکت بۆ زیندوو دەکاتەوە و دەیهێنێتە بەرامبەرت ئەوانیش داوایان لە خەڵکی کرد دەنگیان دەنێ و متمانەیان پێبکەن و ژیانیان بە تەواوی دەگۆڕێت و داهاتویان بۆ مسۆگەر دەبێت کەچی خەڵکی هەژار و برسی تر دەبێت ئەوانیش تێر و پۆشتەتر .بەداخەوە ئەو بارودۆخە سەردەکێشێت بۆ دیارەی خۆکوشتن و هەزاران جۆری نەخۆشی دەروونی و جیابوونەوە.مێژوو کەسی خراپ و بێ باکی وەک پارتی و یەکیەتی بەخۆوە ڕەوا نەدیتوە هەشبوبێت کۆتاییان باش نەبووە
من دڵنیام لهژێر باڵی ئهو بێ دهنگییەی خەڵکیدا شهپۆلێكی گهورهی توڕهیی بوونی ههیه، كه ڕۆژێک دێت ئەو توڕەییە دەتەقێتەوەو ئیمپراتۆریەتی زوڵم و ستەم لە کوردستان کۆتایی پێدەهێنێت و ئەو هەرێمە لەپوش و پەڵاشی ئەو دوو بنەماڵە گەندەڵەی ئێستای دەسەڵات پاک دەکاتەوە .بەوە کۆتایی پێدێنم و دەڵێم:گەر سەرداری گەلێک گورگ بێت
مێژوو ڕوونە چی بەسەر دێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست