(خۆر)، لە (رۆژ ئاوا)وە هەڵدێت!

Thursday, 19/12/2024, 8:19


(ئەرکی هەموو کوردێکی خاوەن هەڵویستی  مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانییە، بە قەد توانای خۆیی ، هاوکاری پێشکەش بە خۆر ئاوای نیشتمان  بکات .
رۆژئاوای کوردستان  ، بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە  ، لە بازنەیەکە داخراودا ، ئەوە ١١ساڵە ، بە بەردەوامی ، رووبە رووی( داعش و سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی تورکیا) و هەموو ئەو ئەگەرانە دەبنەوە لە دوای روخانی ئەسەد ،دەیانەوێت خاکەکەیان بسرنەوە  و جینۆسایدیان بکەن .
  ئەمجارەیان( خۆری کورد )،  لە رۆژئاواوە  هەڵدێت وهەموو تاڵە تیشکەکانی دەگاتە  هەموو بستێکی  نیشتمان و جیهان) . 
هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا (هەسەدە)،  لە ٢٠١٤ەوە ،رۆڵی گرنگ وسەرەکیان  بۆ پاراستی رۆژئاوای و باکووری سوریا نواند ، لە شۆڕشی رۆژئاوا لە شاری کۆبانی رووبەرووی دەوڵەتی  داعش بوونەوە ، ( ١١) هەزار شەرڤانان  لەسەنگەری بەرگری  دا  گیانیان سپارد.
 بە بڕیاری ئەردۆگان ( ٨ )هەزار جەندرمەی سوپای  پیادە و ئاسمانی  تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ، بە نوێترین چەکی کۆکوژیی قەدەغەکراوی نیو دەوڵەتی ،  بە هاماهەنگی روسیا  ، بێ دەنگی و بێ هەڵویستی  ئۆباماو ناتوۆ ، پەلاماری باکورو رۆژهەڵاتی سوری یان دا .
 هێزە کانی سوپای دیموکراتی سوریا رووبە روویان بوونەوە  ،سوپای ئەردۆغان و گروپە چەکدارەکانی ، ئەندامی ناتۆیان تێک شکاند.
 هێزەکانی سوپای دیموکراتی سوریا ( کوردو گەلی سوری یان ، بە هەموو پێکهاتە جیا جیاکان )،  لە کۆمەڵ کوژیی داعش و سوپای ئەردۆغان ،   لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا  پاراست ،هەموو بستیکی خاکەکەیان   بە خوێنی خۆیان  سوورکرد ، بوون بەمایەی تێرامان ئۆباماو ناتوۆو روسیاو وسوریاو دنیا.

  پرۆژەیی دەستووری و یاسایی ،سیستەمی خۆبەڕیوەبەرایەتی باکورورۆژهەڵاتی سوریا، ئەزموونێکی نوێ بوو ، بۆ سوریا وداهاتووی سوریا.
دوای روخانی بەشارئەسەد و پاراستنی سوریا لە هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی  ، لە ١٦/ ١٢/ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ، خۆرئاوای کوردستان ، لە جوانترین هەڵوێستی  نیستمانی و مرۆڤایەتی  دا ،پرۆژەیەکی نوێ یان ، لە دە خاڵ دا ، بۆ  بەڕێوەبردن و قۆناغی گواستنەوە بۆ ( سوریای نوێ ) بڵاو کردەوە  ،بۆ پاراستنی یەک پارچەیی  سەرەوەریی خاکی سووریا   ، لە پەلاماری دەوڵەتی تورکیاو گروپە چەکدارە کانی.


*گەرهەر یەکەمان ، بە پێ ی توانای دیاری کراوی خۆی ،  بتوانێت  هاوکارییەکی رۆژئاوا بکات ، دڵنیام  ویژدانی  ئاسوودەبیت ،  ئەرکیکی نەتەوەویی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی پیرۆز دەبینیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە