ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال ،سێ یەمین تاوانی جینۆسایده له جیهان (5)و (6)
Tuesday, 17/12/2024, 8:12
.له ساڵی 1982دا سه‌دام حسین به شارۆچکه‌ی دوجیل دا تێده‌په ڕی ، به‌رێکه‌وت ده‌سڕێژی لێده‌کرێت ، دوای ئه‌و رووداوه کتو پڕه سه‌دام و به‌رزان تکریتی بڕیاری ده‌سگیرکردنی 148 که‌سیان دا وئیعدامیان کرد.
به‌ڵام ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌زمونی 68 ساڵی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق ، له 1920 تا 1988..،سه‌دام له‌سه‌ر پیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشیه‌کی دیاری کراو ، بڕیاری دا له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا نه‌ک مرۆڤی کورد ، ته‌نانه‌ت په‌له‌وه‌ر و زینده‌وه و گیاندارو رووه‌ک و سه‌وزای نه‌مێنێت .
سه‌راپا ئه‌م نیشتمانه‌یان مین رێژ کرد .کانی وسه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کانیان پڕکرده‌وه، 5 هه‌زار گوند‌و شارۆچکه‌یان خاپورکرد ، هیچ سه‌رچاوه و بنه‌مایه‌کی ژیانیان نه هێشت..هه‌موو ژینگه‌یان به چه‌کی کۆکوژی نوقمی ژه‌هر ی کیمایی کرد .
+ له 15/ 4 /1987عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له نوسینگه‌ی باکور ،به پارێزگاکانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان ده‌ڵێت :
*هاوینی داهاتوونابێت هیچ گوندێک لێره‌وله‌وێ مابێته‌وه ، ئۆردوگاکان نه‌بێت ، رێک وه‌ک مریشکه‌به‌کڕیان لێبێت ،کاتێ جوجه‌ڵه ده‌خاته ژێر باڵه‌کانی ،ئێمه ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵکه بخه‌ینه ئۆردوگاکانه‌وه ، لە ژێر چاودێریدا بن ،نابێت نابێ بوا بدەن خه‌ڵک له گونده‌کان دا بژین ، تێکده‌ران بتوانن سه‌ریان لێ بده‌ن .
*ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ڕله گه‌ڵ ئێرانیش بوه‌ستێت ، من هه‌ر دانوسان له گه‌ڵ تاله‌بانی ناکه‌م ،راگواستن ناوه‌ستێنم .
دوای ئه‌وه ی له راگواستن یان بوینه‌وه ، له هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لاماریان ده‌ده‌ین ، ئه‌گه‌ر توانیمان دوو له‌سه‌ر سێی شوێنه‌کانیان بگرین ، ئه‌وان له که‌لین و قوژبنی بچوکدا ده‌وریان ده‌ده‌ین و به‌چه‌کی کیمیایی لێیان ده‌ده‌ین .
• ده‌وڵه‌تی عێراق ، ئه‌نفال و کیمیا باران و جینۆساید ی کوردی له سه‌رجه‌م میدیای بیستراوتۆمارو بینراوه‌کانی په‌خش و بڵاو کرده‌وه
له سه‌رجه‌م رۆژنامه و گۆڤاره‌کان له (الـثورة ، جمهوری ، العراق ، هاوکاری ،الف باء ) له رادیوی به‌غداد وئیستگه‌ی کوردی به‌غدادوله شاشه‌ی ته‌له‌فزیونی به غدادو که‌رکوک دیمه‌نی تیراژیدیای ڤیدۆییه‌کان نیشان دران .
*رۆژانه هه‌موو په‌لاماره‌کانی ئه‌نفالی یان ، له میدیاکان بڵاو ده‌کرده‌وه ،ته‌نانه‌ت فه‌رمانده فه‌یله‌قی( یه‌ک و دوو و پێنج و سه‌ره‌ک جاشه‌کانی خه‌فیفه ی کورد بروسکه‌ی پیرۆزبای سه‌رکه‌وتنه‌کانیان بۆ سه‌دام حسین ده‌نارد .
سەدام مه‌دالیای سه‌رکه‌وتن و قاره‌مانێتی گرتن و کوشتن و بڕین و بێسه‌روشوین کردنی مرۆڤی کوردی له یه‌خه ده‌دان .
*که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی چه‌ند ته‌ن دیکۆمێنت و سه‌دان سکاڵا کاره.
له‌م دوو دیمه‌نه‌دا ( روداوی دوجیل ) به به‌راورد به (ڕەشەبای ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه ، به قه‌د ئاسمان و زه‌وی جیاوازی ده‌بینین .
هه‌ڵه‌ی گه‌وه‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ، ئه‌وه‌بوو بێده‌نگ بوو ، هیج هەڵەوێستێک یان نە بوو بەرامبەر حکومه‌تی شیعه‌گه‌ری عێراق ،دەستیان بە دادگاش گەیشت، که‌یسی دوجیل –یان پێش که‌یسی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه خست.
ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌و نه‌خشه یه‌کی دیاری کراو بوو ، مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی سیاسیی له پشته‌وه بوو ، بۆ بجوک کردنەوەی کەیسی ئەنفال و ژەهربارانی هەڵەبجە و جینۆسایدی کورد لە ناوعێراق و دەرەو.
ئه‌م پیلان و سیناریۆییانە ، پرپسیارێکی بێ وه‌ڵام و گومانی له لای که‌س و کاری ئه‌نفال و ژه‌هر بارانی هه‌ڵه‌بجه دروست کردووە .
رۆلی لاوازی و بێ دەربەستی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له( په‌رله‌مان وسه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ،سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق)
له هه‌ولێری هه‌رێمی کوردستان وبەغداد ی پایتەختی عیراق نیشان ده‌دات.
ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال ، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان..(6)
گه‌ر بڕوانیه دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له 27/ 12 / 1920، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ 6 کانوونی دووه‌می 1921 دروست بوونی سوپای عێراق. تا گۆڕانکاری 9 / 4/ 2003 ، له ماوه‌ی 83 ساڵی ده‌وڵه‌تی عێراق .به ده‌سه‌ڵاتی پاشه‌یه‌تی و کۆماری یه وه،ده‌یان زنجیره کۆمەلکوژیی مرۆڤی کوردله لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته
یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق-ه‌وه ده‌بینین .
تا تێك شکانی سه‌دام له کوردستان ، ده‌یان تراژیدیای کۆمه‌ڵکوژی زۆر له دوجیل گه‌وره‌تر به پیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه ی داڕێژراو ئه‌نجام دراوه.
+ له‌وانه روداوی کۆمەڵکوژیی حوزه‌یرانی 1963 که له‌سه‌رده‌ستی به‌عسییه‌کان ، ده‌یان هاوڵاتی کوردیان له ماڵه‌کانیان هێنایه ده‌ره‌وه به بێ دادگایی ، گوله بارانیان کردن ، ئەم زینانیانە ، بێ هیچ دادگایەک ، بەحوکمی عورفی ، لە لە حامیەی سلیمانی کۆیه‌و که‌رکوک و ره‌واندزو هه‌ولێر گولە باران کران و بە شۆفڵ چاڵیان بۆ هەڵکەندن ، لە گۆڕی بەکۆمەڵ دا ،کران بە ژێر گڵەوە .
+ لە سەرەتای حەفتاکان و ساڵانی دواتر ، بێ سه‌وروشوین کردن و په‌رته‌وازه‌کردنی کورده فه‌یلییه‌کان ، له به‌غداد ،کوت ، خانه‌قین ، عه‌لی شيرقی ، عه‌لی غه‌ربی ، سویره ، به‌دره، جه‌سان ، مه‌نده‌لی ، بابل ،به‌سره ، بەڵام تراژیدیای دوجیل1982بەرپا کراوە.
+ گرتن و بێسه‌روشوین کردنی 8 هه‌زار بارزانی بۆ له دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق دواکه‌وت ..هه‌ر هه‌موویان له گونده‌کانی( بله و به‌رزان وشیروانی مه‌زن و میرگه‌سوور)وگونده‌کانی تر ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره راگوێزران و گونده‌کانیان به( تی ئێن تی )خاپورکران . له ئۆردوگای (قوشته‌په ...هه‌ریر...به‌حرکه ...دیانا ) توندکرا ن ، له‌و زیندانانه‌دا بی کاروکاسپی یە ، له هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیان دابڕان و شوین بزرکران .
+ده‌ستگیرکردن و بێ سه‌وروشوین کردنی ده‌یان گه‌نج و منداڵی شاری سلێمانی ، هه‌ندێکیان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه بوو .
+ له 24 / 4 / 1974 فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق شاری قه‌ڵادزێیان بۆردمان کرد
له 26 / 4/1974 فرۆکه جه‌نگییه‌کانی حێراق شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆردمان کرد .
به بۆمی ناپاڵم چه‌ندان هاوڵاتی ئه‌و دوو شاره‌و خوێندکاریان کۆمه‌ڵ کوژ کرد .
له دوای گۆڕانکاری 9/ 4 / 2003 ته‌نیا سه‌دام حسین وژماره‌یه‌ک تاوانبار ده‌سگیر کراون و رووبه رووی دادگا ی باڵای تاوانبارانی عێراق کراونه‌ته‌وه ،
ده‌یان و سەدان ،به‌چکه سه‌دامی تر ، له دام و ده‌زگاکانی ئه‌من ،ئیستیخبارات ،مخابه‌رات و کایه تایبه‌تیه‌کانی حیزبی به‌عس له به‌غداد و شاره‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و لە سوریا‌و ئەردەن و ئەمارات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌سگیر نه‌کراون ، سه‌رقاڵی کاری تیرۆرن .
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود , پرۆژەی کتێبی ، ( ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال ) ، بەرگی سێیەم و چوارەم و پێنجەم ، جاپ نەکراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست