چۆن ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزرێ
Thursday, 19/12/2024, 7:52
تکایە ئەم ڕێگا چارەیە بە بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕا بگەیێنن
سەودایەکی دوو سەر قازانج
١- ئیسڕائیل خاکی کەمە و لەم بێ¬خاکیە دا خەریکە دەخنکێ
٢- ڕۆژئاوا خاکێ زۆری هەیە، بەڵام هێز و دەسەڵاتی پێویستی نیە کە بتوانێ لە بەرانبەر تورکیا و هاوکارەکانی لە سەر پێی خۆی بمێنێتەوە.
٣- ئەم دوو لایەنە (ڕۆژئاوا و ئیسڕائیل)بە تێکەڵبوونی خۆیان وەک پازێلێک یەکتر تەکمیل دەکەن.
من نووسەری ئەم پێشنیارە دوشمنی گەلی یەهودی و هێچ گەلێکی دیکە نیم. بەڵام هەمیشە ڕقم لە سەهیۆنیسم و دەوڵەتی نەژادپەرەستی ئیسڕائیل و سیاسەتەکانیان دژ بە کورد و فەلستینی بوە.
سیاسەت بە ڕق و عاتیفە ناکرێت. سیاسەت لە سەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش دەکرێ. لە ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم ساڵ دا ڕۆژئاوا و ئیسڕائیل بەرژوەندی ئیستڕاتیکی هاوبەشیان بۆ پەیدا بوە.
سەعدی شیرازی ئێژێ: "مرۆڤی ئاقڵ عیلاجی کارەسات پێش قەومانی دەکات" دەبێ ڕۆژئاوا عیلاجی دەردی خۆی بکات، پێش ئەوەی تورکیا ڕۆژئاوا بکاتە گۆمی خوێن.
مرۆڤی گێژ و نەزان دەرفەت دەسووتێنێ، بەڵام مرۆڤی ژیر و زانا لە مەترسی دەرفەت دەخوڵقێنێ
ئێستا ئەو ڕۆژەیە کە ڕۆژئاوا گەورەترین مەترسی لەناوچون، بگۆڕێت بۆ گەورەترین دەرفەتی ڕزگاری
دیفاکتۆی(de facto) خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگا چارەی ڕۆژئاوای کوردستان
١- بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد باڵانسی هێز لە سوریا و ناوچەکە بە زەرەری کوردی ڕۆژئاوا تێک چوە.
٢- ڕۆژئاوا کەوتۆتە دوو ڕێیانی مان و نەمان، چونکە تورکیا و جیهادیەکان دەتوانن ڕۆژئاوا لەناو بەرن.
٣- ئامریکا جێگای متمانە نیە، هەر کاتێک بیهەوێ کورد دەکاتە قوڕبانی سەودا و معامەلە لە گەڵ تورکیا( ساڵەکانی ٢٠١٨ و... لەعەفرین و گرە سپی و سەری کانی دیتمان)
٤- ڕۆژئاوا بۆ مانەوەی خۆی تەنیا یەک ڕێگای لەبەر دەستە. ئەویش تێکەڵ بوون لە گەڵ ئیسڕائیل. یانی ڕۆژئاوا ببێتە بەشێک لە خاک و وڵاتی ئیسڕائیل.
٥- لەم تێکەڵبوونە هێندێک مەرج بە سەر ئیسڕائیل دا بسەپێنن وەک:
A- فیدڕاڵ بوونی ڕۆئاوا
B- ڕۆژئاوا و جەنگاوەرانی لە هێچ شوێنێ شەڕی برا فلستینیەکان نەکەن.
C-جەنگاوەرانی کوردی ڕۆژئاوا تەنیا شەڕی ئەو دەوڵەت و هێزانە بکەن کە دەیان هەوێ دەسکەوتەکانی رۆژئاوا لەناو ببەن لە پێش هەموویان دا تورکیا جیهایە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و قەتەر.
D- ڕۆژئاوا شەڕی گەلانی ئێرانی نەکات، چونکە حیسابی خەڵکی ئێران لە گەڵ تورکیا و جیهادیەکان جیایە. خەڵکی ئێران لە گەڵ کورد بە پێچەوانەی تورکیا، هاوخوێن و هاو مێژوو و هاوفەرهەنگن و یەک ڕێشەی زمانیان هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست