ئاگربەست سەرکەوتنی ڕۆژئاوا و شکستی تورکیا

Sunday, 15/12/2024, 21:13


 لەسەرەتایی گۆڕانکاری دەسەڵات لە سوریا دا ئەوەی گرنگە چۆن بتوانینیت داهاتووی خۆت دیاری بکەیت گرنگە. ئەوەی بەدەستت هێناوە لە ڕوویی سیاسی و ئیداریدا بتوانیت جێگا و مەکانی خۆت بەدەست بێنیت. تایبەت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لەم کاتەدا نەبوونی شەڕ گرنگە کە دەتوانێت لەناو سیاسەتی نوێدا پێگەی خۆی دروست بکات، چونکە ئەو هێزانەی ئەمڕۆ دەستیان گرتووە بە سەر سوریادا خاوەن زیهنیەتی چەتەگەری داعش و القایدە و کرێگرتەکانی تورکیای فاشستن. لە ئێستادا سیاسەتی نێودەوڵەتی بە گومانەو
 هەڵوێستەوە دەکات،  هەریەکێک دەیەوێت لە سوریای نوێدا جێگا و پێگەی خۆی بگرێت و کاریگەری سیاسی هەبێت. بەڵام ئەم هێزانەی کە ئەمڕۆ سوریایان گرتۆتە دەست جێگایی متمانەی نێودەوڵەتی نین، بۆیە ئەوەی تاکوو ئەمڕۆ لە ڕوویی سیاسی و ئیدارەیی خاوەن کیانێکی مەدەنییە تەنیا ڕۆژئاوای کوردستانە. لەم کاتەدا تایبەت ئەمریکا هەوڵەکانی بۆئەوەیە کە کاریگەری خۆی وەک هێزی سەرەکی بسەپێنێت و بۆیە لە یەکەم لێدوانی بۆ تەحریر شام هەڵسەنگاند دەکەین و پاشان بڕیاردەدەین لە خۆیدا گومانی هەیە لەوەی بتوانێت لەگەڵ سیاسەتی ئەوان هەڵبکات. ئەگەری هەر گۆڕانکاریەکی نوێ کە لە سوریا بێتە ئارەوە تەنیا لە ڕێگایی ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەبێت. بۆیە ئەمریکا تاکوو ئەمڕۆ لە سوریا لەگەڵ هەسەدە هاوپەیمانی خۆی پاراستووە هەرچەند لاواز بووە و زۆرکاتیش چاوپۆشی لە هێرشە داگیرکاری و فاشستەکانی تورکیاش گرتبێت، بەڵام بە هۆکاری شەڕی داعش تاکوو ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا جێپێی خۆی کردۆتەوە. بۆیە ئەوە ڕوونە کە غەیری ڕۆژئاوای کوردستان هیچ هێزێک و لایەنی نییە کە لەبوونیادنانەوەی سوریادا پشتی پێببەستێت ئەمە نەک بۆ ئەمریکا بەڵکو بۆ سیاسەتی نێودەوڵەتی و  کۆمکاری عەرەبیش لە جێگای خۆیدایە. بۆیە ئەمریکا ڕاستەخۆ بۆ ئاگربەست گەشتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە گەڵ سوڵتانی چەتەکاندا گەشتۆتە ئەو بڕیارە کە بۆ ئێستا پێوویستە ئاگربەست بێتەئاراوە و کەشێکی ئارام دروست بێت.
 
 بۆیە ئاگربەست وەک سەرەتایەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەتەکانی تورکیا بۆ ئێستە گرنگ و  پێوویست بوو، بۆئەوەی لەلایەک دەستوەردانی چەکداری بۆستێت و لەلایەکیش  تورکیا بۆستێنن بۆئەوەی بە ئارەزووی خۆی نەتوانێت هەموو هێزەکانی تر لە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا بەکار بێنێت. لەم ئاگربەستەدا ئەمریکا بوونی هەیە تا ئاستێکی باش گرنگی خۆی هەیە، کە وەک بەرەیەک لە سوریا هاوپەیمانی خۆی سیاسی هەیە کە ئەویش کوردە. لە ڕێگایی کوردەوە دەتوانێت جڵەوی سیاسەتی سوریا بکات، ئەگەر بە ووردی سەیر بکەین وەک ساڵی ٢٠٠٣ عێراق وایە کە کورد لە بونیاتنانەوەیدا ڕۆڵی ئەساسی بینی.
 لەم کاتە شەڕ و ئاڵۆزیەکان بۆ ڕۆژئاوا زیانی زیاترە چونکە بەردەوامی بە شەڕ و ئاڵۆزیەکان کە تورکیا بەردەوامی پێدەدات تاکوو لە کایەی سیاسیدا ڕۆژئاوا نەتوانێت هەنگاو بنێت بۆ پێشەوە و لە زەمینەی سیاسی سوریادا گۆشەگیری بکات، هەموو دەزانین کە دەوڵەتی تورک پێداگری دەکات کە ڕۆژئاوا نەبێت بە خاوەنی ستاتۆیی سیاسی، ئەم ئاگربەست و هەنگاوە ئەگەرچی دەوڵەتی تورک زۆر زەحمەتە پێوەی پابەندبێت چونکە بەرژەوەندی خۆی تێدا نابینێت و بەردەوام هەوڵدەدات بە ڕێگایی چەتەکانی بەردەوامی بە شەڕ بدات.
 بێگومان هەموو دەزانین کە لەم چەند ڕۆژەی دوایدا ئەوەی تورکیا وویستی بەدەستی بێنێت نەیتوانی، بەردەوام هەوڵیدا زۆرینەی  ناوچکان  لە ژێردەستی هەسەدە دەربێنێت، بۆیە بەردەوام لە پلانگێڕی و هێرشەکانی بەردەوام بوو. لەسەرەتاوە لە حەلەب وویستی هەتەشە بەکاربێنێت سەرکەوتوو نەبوو بۆیە لە ناوچەی کوبانێ و مەنبج چەتەکانی خستە دەورە و هەوڵیدا سەقامگیری ڕۆژئاوا تێکبدات، بۆئەوەش بە هەموو شێوەیەک هێرشەکانی چڕکردۆتەوە لەسەر خۆسەری  لە ڕاگەیاندنەکانی  کرێگرتەکان و خۆفرۆشان و خیانەتکارانی کوردەوە بگرە تاکوو چەتەکانی خۆی بەگەڕخستووە ئاگربەستەکەش وەک سەرکەوتنی خۆی دەبینێت لە کاتێکدا هەموو دەزانی بە دڵی فاشستی تورک نییە. بۆیە لە قۆناغی ئیستادا ئەوەی توانی سەرکەتووبێت ڕۆژئاوا بوو نەک دەوڵەتی فاشستی تورک و چەتەکانی. بۆیە بەردەوامی ئاگربەست ئیمکان و دەرفەتی زێڕینی سیاسی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستەبەر دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە