روخانی رژێمی بەعسی سوریا

Saturday, 14/12/2024, 21:34


حکومەتی سوریا لە ساڵی ١٩٢٠ دامەزراوە. هەروەها لە ساڵی ١٩٤٦ لە ژێر کۆڵۆنی فرانسە هاتەدەر. رژێمی بەعسی سوریا لە ساڵی ١٩٦٣ وە حکومرانی کردووە. حافز ئەسەد ئەفسەر و سیاسی بوو و لە ساڵی ١٩٧١ دا بە کودەتایی سەربازی دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت و بوو بە سەرکۆماری سوریا. لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆچی دوایی کرد. حافز ئەسەد ٢٩ ساڵ حکومرانی کرد. دوایی مردنی حافز ئەسەد کورەکەی بەشار ئەسەد بوو بە سەرکۆماری سوریا. گەلی سوریای پێکهاتوە لە عەرەب، کورد، ئەرمەنی، ئاشوری و تورکەمەن . رژێمی بەعسی سوریا دیکتاتۆر بوو، مافی کەمایەتییە نەتەواکانی پێشێل کرد بوو. هەموو کات هەوڵی داوە کلتور و زمان و داب و نەریتی ئەو کەمە نەتەوانە بتوێنیتەوە. لە ژێر دەسڵاتی حیزبی بەعسی سوریا هەموو ئازادیەک یاساخ بوو. چالاکی سیاسی بە تەواوی زەوت کرا بوو.
بەهاری عەرەبی لە سوریا لە رێکەوتی ١٥ ی مانگی مارسی ساڵی ٢٠١١ دەستی پێکرد. بە هۆی شۆڕشی بەهاری عەرەبی شەری ناخۆ دەست پێکرا. ژمارەیەکی زۆر کوژران و زیندانی کران. خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون و نزیکەی ٦،٧ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی وڵات بوون. هەروەها زیاتر لە٥،٧ ملیۆن ئاوارەی وڵاتانی دەورەوە بوون.  
لە بەرواری ٨/١٢/٢٠٢٤ (تەحریری شام) ئۆپزیسۆنی بەرهەڵستکاری سەرکۆماری سوریا ( بەشار ئەسەد) شاری (دەمێشق) یان گرت. بەشار ئەسەد دوای ٢٤ ساڵ حکومرانی بە دزی بۆی هەڵات و کۆتایی بە رژێمی ٥٣ ساڵی بنەماڵەی ئەسەد هات. هەروەها کۆتایی بە دەسەڵاتی ٦١ ساڵەی حیزبی بەعسی سوریای هات.
ئێران نزیکترین دۆستی رژێمی بەشار ئەسەد بوو. بە ملیارد دۆڵاری خەرج کردووە بۆ مانەوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد. چەندین گروپی تێرۆریستی شیعەی ئێرانی لە سوریا جێگیر کرد بوون، بۆ تێرۆر کردنی نیارانی و گەیشتنی بە ئامانجەکانی. سەرئێشەی زۆریان بۆ خەڵکی سوریا دروست کرد بوو. رژێمی بەشار ئەسەد لە گەڵ رژێمی ئێران و حیزبوڵلا بەرەیەکی دژ بە ئیسرائیلیان دروست کرد بوو. سوریا رێرەوێکی باش بوو بۆ گەیاندنی چەک و کەل و پەلی پێویست بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان. رژێمی دیکتاتۆری ئێران ئامانجی لە پشتیوانی بەشار ئەسەد دروستکردنی هیلالی شیعە بوو. رژێمی ئێران دەیهەویست بەو شێوەیە حکومەتەکانی ئێران، سوریا، ئێراق و حیزبوڵلای لوبنان بە یەکەوە بڵێکێنێ.
 رژێمی ئاخوندی ئێران ئامانجی ستراتژی دامەزراندنی ئیمپراتۆری شیعەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست. حکومەتی ئیسرائیل هەڵویستی خۆی بە دژی ئێران لە سوریا نیشان دا. چەندین جار بە فرۆکە و درۆن بارەگاکانی ئێرانی لە سوریان بۆمباران کردوون و هەروەها سەرکردەکانی کوشتون. روسیا بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد پشتیوانی زۆری کرد. بەڵام لە کۆتایدا پشتی بەرداو وازی لێهێنا.   
لە داهاتودا سوریایەکی دێموکرات و ئازدا زۆر پێویستە کە هەموو نەتەوەکان تێیدا بەشدار بن. مافی یەکسانی و ئازادی بۆ هەموو تاکێکی گەلی سوریا بێت. رێز گرتن  لە جیاوازیەکان و پێکەوە ژیان لە دەستوری نوێی سوریا بنووسرێ و پەیرەو بکرێت.
دەوڵەتی تورک ئاستەنگێکی گەورەو و کێشەی بۆ ئازادی و ئاسایەش و پێکهێنانی حکومەتێکی دێموکراتیک لە سوریا دروست دەکات. دەسەڵاتدارانی تورک دەیانهەوێ حکومەتی داهاوتوی سوریا لە بەژەوەندی ئەوان دابەمەزرێ. تورک دەیهەوێ لە حکومەتی داهاتوی سوریا کورد پاش گوێ بخرێت و ئەو ئەزمونەی ئێستا کورد لە رۆژئاوا هەیەتی تێک بدات. هەر بۆیەش ئیستاش پاش روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، لشکری تورکیا بە فرۆکە و زەمینی هێرش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دێنێت. بۆ ئەو مەبستە بە کرێگیراوانی گروپە تێرۆریستەکانی عەرەبی سوریا بە کار دێنیت و لە داگیرکەری و تاڵان و گرتن و کوشتنی کورد دەست ناپارێزیت.

رۆژئاوای کوردستان

گەلی کورد لە رۆژئاوایی کوردستان لە شۆرشی بەهاری عەرەبی و شەری ناخۆ لە سوریا هەلی باشی قۆزتەوە. لە ساڵی ٢٠١٢ دا کوردەکانی رۆژئاوا زۆربەی ناوچەکانیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆ. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ دا کوردەکانی رۆژئاوا حکومەتی خۆبەرێوەبەریان دامەزراند. ناوی حکومەتەکیان نا ( ئیدارەی دێموکراتی ئۆتۆنۆمی رۆژئاوای کوردستان). لەو حکومەتدا کورد، عەرەب، ئاشوریەکان و مەسیحیەکان و کەمینە بچوکەکانی تر بەشدار بوون. ‌ کورد دەبێ لە رۆژئاوا وشیاریانە و دیپلۆماسیانە بجۆلێتەوە. ئێستا کورد ٤٠٪ خاکی سوریایی لە بەردەستدایە و حکومەتی خۆبەرێوەبەری هەیە. لشکری بە هێزی خۆی هەیە. زۆر زەحمەتە کە بە بێ بەشداری کردنی کورد و شەریک بوونی و دان پێنان بە مافی کورد لە سوریا حکومەت دامەزرێ. لە دەستوری نوێی سوریایەکی دێموکراتدا هەموو گەلانی سوریا، کەمینە نەتەوەکان و لایەنە ئاینیەکان، زمانە جیاوازیەکان، مەزهەب و کلتوری جیاواز وێکرا لە ئازادی و یەکسانی دا بژین. لە سوریایەکی ئەم شێوەدا ئەگەری چارەسەری کیشەکان زۆر ئاسان دەبێت. گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە تێکۆشان و ئەزمونەکانی نێشانی داوە کە گەلێکی ئازادی خواز و ئاشتی خوازە. لە نووسینی دەستوری نوێی سوریادا کورد دەبێ چالاکانە بەشدار بێت و مافە نەتەوایەکان و سنوری رۆژئاوای کوردستان بە روونی دانیان پێدا بنرێ. هەلێکی زێرینە بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوایی کوردستان بە تایبەت بۆ هەموو کوردستان بە گشتی. کورد واباشە لەو کاتە زێرینەدا زۆر یەکگرتوو بێت و پشیتوانی یەکتر بن. بیر و را و ئایدۆلۆژی حیزبایەتی بۆ بەرژەوەندی کورد و کوردستان پاش گوێ بخەن. کورد دەبێ دەرس لە مێژوو وەرگری. یەکگرتن زامنی سەرکەوتنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە