ئایا بانگخواز محمد ساڵح ئاسۆیەکی گەشە بۆ کوردستان؟
Saturday, 07/12/2024, 19:44
- تۆبڵێی هەرکەسێک بیروڕایەکی ڕاستی ھەبێت، بەڵام بەئاراستەی پێچەوانە کەلتوری باوی کۆمەڵگە بڕوات، ھەر سەردەکەوێت؟
- کێن ئەوانەی بەئاراستەی پێچەوانە کۆمەڵگە ڕۆشتن و سەرکەوتوون؟
- ئاخۆ ئەوسیفەتانەی چین؟ ھەتا مرۆڤێک بتوانیت گۆڕانکاری ئەنجام بدات؟
- ئایا پەیوەندی محمد ساڵح چییە؟ بە گالیلۆ و گاندی و ماندێلا و ڕۆزا پارکس و ئەنیشتاین و سۆکراتەوە؟
- تۆبڵێی دینبازە شەمشەمە کوێرەکانیش بە تیشکی ڕوناکی محمد ساڵح ڕابێن؟ یان ڕادەکەن؟
- تۆ بڵێی دینبازە شەمشەمە کوێرەکان، درۆن و وێرانکاری ووڵاتە ئیسلامیەکانی دراوسێ ببینن؟
- ئایا مزگەوتەکان بە چی بگۆڕین؟ ئەگەر کۆمەڵگە لەگۆشە تاریکەکانی ئیسلام تێگەیشتن و بینیان و ڕزگاریان بوو؟
- کاک محمد ساڵح ، ڕۆژانە بەزمانی عەرەبی و کوردی لەسەر تیکتۆک و یوتوب و فەیسبوک پەیامەکانی بۆ موسڵمانان بڵاو دەکاتەوە ! ئەو لەناو قوڵایی شەریعەت و کون و قوژبنەکانی مزگەوتەکانەوە پەروەردە بووە ، کەواتە ھەرچی گۆشە تاریکەکانی ئاینی ئیسلامە دەزانێت و شارەزایە و بەناویدا پیاسەی کرووە و دەکات ! ئێستا وەک ئاسۆیەکی گەش خەریکە کوردستان و مێشکی کۆمەڵگە ڕوناک دەکاتەوە، ھەتا کەلتور و فێڵ و تەڵەکەی دینبازەکان بۆ خەڵکی ڕون بکاتەوە ! کاکە محمد ، خەریکە وەک ڕۆژی ڕوناک ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیەکانیش ڕوناک دەکاتەوە ، ئەویش بە بڵاوکراوەکانی کەڕۆژانە بەزمانی عەرەبی لەسەر تیکتۆک و یوتوب و فەیسبوک ! ھەر کاتێک کاکە محمد وەک ڕۆژ ھەڵھات ، ئەوا دینبارە شەمشەمە کوێرەکان ڕادەکەنە ناو کون و قوژبنە تاریکەکانیانەوە !
- کاک محمد ھەستێکی مرۆڤایەتی و نەتەوایەتی بەھێزی ھەیە و ھەست بە ئازارەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکات کە لەلایەن ئایینی ئیسلام و دینبازەکانەوە بە درێژایی مێژوو توشیان بووە و ھەتا ئێستاش ئەو ئازارانە ھەر بەر دەوامە وەک ئەنفالی سەدام حسێن و فەتوای خومەینی (بەکافرکردنی کورد) و بۆردومانە ڕۆژانەکانیان کە بەردەوامە، وە درۆنەکانی ئەردوغان کە چۆن کوردستانی باشور و ڕۆژئاوا ، ڕۆژانە وێران دەکات، بە قورئان و مزگەوتەکانیشەوە! کەچی خودا ئەو ووێرانکاریانە نابینێت یان نایەوێت بیبینێت یان ھەر کەسێک، کەھێزی ھەبوو وە ھێزەکەی بەکارھێنا، ئەوا دەبێتە جێگرەوەی خودا لەسەر زەوی!
- شەمشەمەکوێرەکان لەبری ڕووناکی بۆ (بینین)، دەنگدانەوە بەکاردەهێنن لەجیاتی چاویان، چونکە چاوی شەمشەمە کوێرەکان بە باشی لەگەڵ ڕووناکیدا ناگونجێن و نابینن! ئەمەش وەک هەندێک کەس وایە کە بەزەحمەت ڕاستییەکان دەبینن ئەگەر (ئامرازێکی وەک زانین و زانست) یان تێڕوانینێکی دروستیان نەبێت بۆ ژیان. کەواتە کاک محمد ساڵح ئەو ئامرازی زانینە دەدات بە خەڵکی و دەیەوێک کۆمەڵگە ڕزگار بکات لە ژاوەژاو و ھاواری دینبازەکان!
- تۆبڵێی هەرکەسێک بیروڕایەکی ڕاستی ھەبێت، بەڵام بەئاراستەی پێچەوانە کەلتوری باوی کۆمەڵگە بڕوات، ھەر سەردەکەوێت؟
ئەوانەی کە بە ئاراستەی پێچەوانە کۆمەڵگە دەڕۆن، دەتوانن سەربکەون! بەڵام دەرئەنجامەکەی پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە ھەیە! سەرکەوتن هەمیشە بە مانای خێرای بینینی ئەنجام و قازانجی کەسی نییە! بەڵکو هەندێک جار سەرکەوتن تەنها دوای مردنی ئەو کەسانە دەردەکەوێت ! وە ھەندێک جاریش ئەو کەسانەی بۆ هەمیشە جیهان دەگۆڕێت بەھۆی بیرۆکە یان کردارەکانیانەوە!
- ئەمەش چەند نمونەیەکە لەو سیفەتانەی کە دەبێت مرۆڤەکە ھەیبێت ھەتا بتوانیت گۆڕانکاریەکان ئەنجام بدات ! ھیوادارم کە کاک (محمد سالح) یش سەربکەوێت :
١ - باوەڕ بوون بە ڕاستی و فراوانی گۆشەی بینین:
- بۆچی ئەمە گرنگە؟ قەناعەتێکی بەهێز بە ڕاستی و بە دروستی گۆشەی بینینەکانت، ئەوا هێز و وورەی زیاتر لەناخەوە بۆ مرۆڤەکە دابین دەکات! لە ڕووی مێژوویشەوە کەسانی وەک (گالیلۆ ) و ( گاندی) و (ماندێلا ) نیشانیان داوە کە باوەڕ بە خۆبوون بە بەردەوامی وورەی مرۆڤەکە بەرزدەکاتەوە ، تەنانەت لە بەرامبەر بەرھەڵستی گەورەی دەوروبەر و کۆمەڵگەشدا !
- ئەوە چۆن کاردەکات؟ ئەگەر گۆشەی بینیەکان و دیدگاکەت ڕاست بوو، ئەوا ئەنجامە درێژخایەنەکەی ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت! بۆ نموونە ڕاستییە زانستییەکانی (گالیلۆ) سەبارەت بەوەی (کە خۆر لە چەقدایە (واتە ناوەند) ! نەک وەک لەپێشتردا بیری لێدەکرایەوە کە زەوی لە چەقدایە ! کەواتە گالیلۆ ووتی هەموو هەسارەکان بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە بە زەویشەوە! ) سزای گالیۆ بۆ ئەو ڕاستیە زانستیە ئەوە بوو (تا کۆتایی ژیانی لە ماڵی خۆیدا زیندانی بوو! بەڵام لەوێش بەردەوام بووە لە کاری زانستی، هەرچەندە ئازادی و جوڵەی سنووردار بوو!)
کەواتە ، سەرەنجام گالیلۆ سەرکەوت، سەرەڕای دژایەتی کردنیشی لە ماوەی ژیانیدا.
- کەواتە کاک محمد باوەڕێکی زۆری بە زانیاریەکانی خۆی ھەیە دەربارەی شەریعەت! واتە ئەو دەیەوێت تۆوی ئەو زانستەی ھەیەتی ، بچێنێت ھەتا ڕۆژێک بێت ئەو تۆوانە سەوز ببن!
٢ - بەکارھێنانی ستراتیژی و ژیری:
- ئەمە بۆچی گرنگە؟ یاخیبوویەکی کوێر دەتوانێت کاردانەوەی هەبێت ! ئەو کەسانەی کە دژەبەرەی سەرکەوتووەکانن، ئایدیالیزم لەگەڵ ستراتیژی تێکەڵ دەکەن.
- ئەمە چۆن کاردەکات؟ بۆ نمونە ( گاندی) بەرخۆدانی یان خۆپیشاندانی ناتوندوتیژی بەکارهێنا بۆ تێکدانی دەسەڵاتی بەریتانیا! دەرفەتی بە خەڵک دا کە بەشداری لە بزووتنەوەیەکی بێ توندوتیژیدا بکەن! بەوەش دەسەڵاتی بەریتانیای بێ شەرعی کرد! ( شەرعیەتی لە دەستەڵاتی بەریتانیا سەندەوە!)
- کەواتە کاک محمد خۆی ستراتیژیەکی ڕونی مرۆڤایەتی ھەیە ، وە دەیەوێت ئەو ستراتیژیە خوێناویانەی ئایینیش بۆ ھەموان ڕوون بکاتەوە! وە دەیەوێت وەک بزووتنەوەیەکی بێ توندوتیژی، مێشکی کۆمەڵگە ڕۆشن بکاتەوە لەو کارە نادروستانەی ئایین! ھەتا پاشان مرۆڤەکان خۆیان بڕیار بدەن کە چی ھەڵدەبژێرن!
٣ - خۆڕاگری بۆ ئازار چەشتن:
- بۆچی ئەمە گرنگە؟ ئەوانەی بەئاراستەی پێچەوانە دەڕۆن، زۆرجار ڕووبەڕووی گۆشەگیری و دوژمنایەتی و تەنانەت مەترسی دەبنەوە! ئامادەیی بۆ قوربانیدان، باوەڕەکانت بەهێز دەکات، وە ئیلهام بەخشیش دەبێت بۆ کۆمەڵگە !
- ئەمە چۆن کاردەکات؟ بۆ نمونە ( ماندێلا) ٢٧ ساڵ لە زینداندا بوو بۆ ئازادی و داپەروەری، ئەو پابەند و سوریش بوو لەسەر بنەمای بیرو بۆچونەکانی! ئەمەش پێگەی ئەوی وەک سەرکردەیەک، بەهێزتر کرد! وە دواجاریش ئازادی و دادپەروەری بۆ باشووری ئەفریقا هێنایە ئاراوە!
- کەواتە کاک محمد زۆر ئازا و خۆڕاگرە بەرامبەر بە شمشێرو ھەڕەشەی دینبازەکان وەک ئەو دیباتە ئازایانەی کە لەگەڵ دینباز (کوڕی پاک) لەناو مزگەوتدا ئەنجامی دا بە بێ ترس !
٤- بەدەستهێنانی پشتیوانی لە ھاوبیرو هاوپەیمانان :
- بۆچی ئەمە گرنگە؟ کەس ناتوانێت بە تەنیا گۆڕانکارییەکی گەورە بکات! بەدەستهێنانی هاوپەیمان، تەنانەت لەناو سیستەمی دوژمنیشدا بێت گرنگە ، چونکە بزووتنەوەکەت بەهێزتر دەکات!
- چۆن ئەمە کاردەکات؟ بۆ نمونە (ڕۆزا پارکس)
،کە خەیاتێکی ڕەش پێست و چالاکوانی مافە مەدەنییەکان بوو لە 1ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٥ دا ، لە شاری مۆنتگۆمێری لە ویلایەتی ئەلاباما، ئەو کچە ڕەتیکردەوە کە کورسییەکەی لەناو پاسێکدا بداتە پیاوێکی سپی پێست! ئەم ڕەتکردنەوەیەی ئەوکاتە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاساکانی جیاکاری بوو ! ئەو کچە دەستگیرکرا ! ئەمەش توڕەیی کۆمەڵگەی ڕەش پێستەکانی لێکەوتەوە، کاتێک پشتگیری NAACP و هەزاران هاوڵاتی تری بەدەستهێنا بۆ پشتگیریان لە بایکۆتی پاسەکانی مۆنتگۆمێری کرد!
- کەواتە کاک محمد دەیەوێت بزووتنەوەیەکی فراوانتری لێ بکەوێتەوە و خەڵکی خۆیان بەدوای ڕاستیەکاندا بگەڕێن ، نەک لە دەمی دینبازەکانەوە، ڕاستی و گۆشە تاریکەکانی ئایین بە مکیاج کراوی بیبیستن !
٥ - کات و سەبر گرتن:
- بۆچی ئەمە گرنگە؟ ھەمیشە گۆڕانکاری کاتی دەوێت! زۆرجار مرۆڤەکان کاتێکی درێژیان دەوێت ھەتا نرخ و بەهای کارەکانیان ببینن ، کە ئەنجامی دەدەن یان ئەنجامیان داوە !
- کەواتە سەوز بوونی ئەو تۆوانەی کە کاک محمد چاندویەتی بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا ، کاتێکی دەوێت ھەتا بەرھەمەکەی ببینرێت!
٦- بەکارهێنانی زانست و ڕاستیەکان وەک چەکێک:
- بۆچی ئەمە گرنگە؟ ڕاستییەکان چەکێکی بەهێزن لە دژی نەزانین! بە بەڵگەی پێویست دەتوانیت وردە وردە کاریگەر لەسەر بیرو بۆچوونی جەماوەر دروست بکەیت و سەرنجیان ڕابکێشیت !
- چۆن ئەمە کاردەکات؟ ( ئەنیشتاین ) دۆزینەوە و بیردۆزە زانستییەکانی خۆی بەکارهێنا بۆ تەحەدا کردن و تێڕوانین لە ھەندێک لە بیردۆزە کۆنەکانی فیزیا! وە ئەو توانی بیسەلمێنێت کە دەرئەنجامی تیۆرییەکانی خۆی ڕاستە!
- کەواتە کاک محمد وەک ئەنشتاین ڕاستیەکانی ناو شەریعەت بە گۆشە تاریکەکانیشەوە، دەزانێت ! ئەو دەتوانێت ئەو زانینە وەک چەک بەکاربھێنێت بۆ ھوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە کە زۆربەیان زمانی عەرەبی نازانن ! وە بەخەڵکی بڵێت کە دینبازەکان میکیاج و جوانکاری بۆ گۆشە تاریکەکانی ئایین دەکەن!
٧ - ڕاستگۆیی لەسەر بیروڕاو بنەماکانت :
- بۆچی ئەمە گرنگە؟ ئەو کەسانەی بەئاراستەی پێچەوانە کۆمەڵگە دەڕۆن ، بەڵام سازش لەسەر بەهاکانیان ناکەن ، ئەوا متمانەیان لای کۆمەڵگە لەدەست نادەن!
- چۆن ئەمە کاردەکات؟ (سۆکرات) مردنی بۆ خۆی هەڵبژارد لەبری وازهێنان لە فەلسەفەکەی ! ئەمەش بنەماکانی ئەوی نەمرتر کرد!
- کاک محمد ، گیانی خۆی خستۆتە مەترسیەوە بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە ! کەواتە ئەو ھەر دەبێت سەر بکەوێت!
- ئەو کاتە زۆربەی مزگەوتەکان با بکرێن بە بنکەی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەی زانستی و تەکنۆلۆژیا بۆ گەنجان! ھەتا داھێنان بکەن و لەگەڵ دنیای ئەمڕۆی خێرا و پێشکەوتندا بگونجێت! وەبەشێکی تری مزگەتەکانیش بابکرێتە خەڵوەتگای پیران ، ھەتا دوا ساڵی تەمەنی مرۆڤەکان بەخۆشی و ئاسودەیی بژین بەبێ خەرافیاتی ٧٢ حۆری بەھەشت ! با چەند مزگەوتێکیش لە ھەر شارێکدا بمێنێتەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ خۆیان و خودای خۆیان (جا ھەر خودایەک بێت) نوێژ دەکەن و زیانیان بۆ دەوروپشت و کۆمەڵگە و ھەستی نیشتمانی و نەتەوایەتی نییە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست