کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دێباتەکەی محەمەد ساڵح و مەلای پاک

Tuesday, 03/12/2024, 22:48


مرۆڤ لەژیاندا ناتوانێت هەموو جەنگێک بکات ، پێویستە ئەو جەنگە هەڵبژێرێت کەدەزانێت دەیباتەوە ، حەمە گیان چووە ناو جەنگێکەوە تەیار لەناو جەنگەکەدا وا مامەڵەی دەکرد وەک ئەوەی لەگەڵیاندا لەدایک بووبێت.
لە بونمەوە مرۆڤی ئازام خۆش دەوێت، گەر هاوڕاش نەبم و وەکو یەکیش لەدوو سەنگەری جیادابین ، لەژیانمدا ئیرەیم بەهیچ کەس و هیچ شتێک نەبردووە، بەڵام هەمیشە بەمرۆڤی ئازاو بوێر ئیرەیم بردووە ، چونکە ئازایەتی لەگەڵ مرۆڤدا لەدایک نابێت بەڵکو دەبێت خۆتی بۆ پەروەردەکەیت. 
 چونی حەمەگیان بۆ مزگەوتێک و بۆناو ئەوکەسانەی کەتەنها لەترسا دەستیان بەئاینەوە گرتووە ، ئازایەتیەکی سەرسوڕهێنەرە.
 من نامەوێت لە سەر گفتوگۆکەی نێوان پاک و حەمەگیان هیچ قسەیەک بکەم ، چونکە لەلای من ئەم گفتوگۆیە ئەوەی پێوتین مەرج نییە لەشەڕدا بمێنیتەوە ، بەڵام گرنگە مەیدانی جەنگەکە چۆڵ نەکەیت. 
 لەکاتێکدا دەیان کەس هاواری دەکرد تەکبیر ، من لەناخەوە هەستم بەشەرمەزاری دەکرد لەبەردەم نەتەوەکەم و دەم ووت گەر کەیسی ئەمانە ببینیت کەسیان مافی مانەوەیان لەسەر موسوڵمان بوون وەرنەگرتووە.
 باوکم ووتی من سەربازبووم عێراق سوپای نارد بۆ شەڕی ئیسرائیل منیشیان راپێچکرد ، باوکم ئەیووت : لەعەرەب فاسد تر نییە، لەترساندا نوێژیان دەکرد و یەکی قورئانێکی بچکۆلەیان لەباخەڵدا بوو، هەر کە گەشتینە ئوردن هەموویان چوون بۆماڵە فاحیشەکان تا خۆیان بەتاڵ کەنەوە قورئانەکانیشیان هەرپێ بوو، لەم سەرەوە جێگەیەکمان دەگرت لەوسەرەوە دەگیرایەوەو دەیان فرۆشتەوە سەرەکانی عەرەب ، باوکم ووتی : ئیتر زانیم مردن لێرە مانای دەبەنگی و هەرزان جێهێشتنی ژیانە. کوڕم هەرچی نوێژی کرد و بەخەستی چووە مزگەوت بەگومانەوە تاقی بکەرەوە چونکە چون بۆ مزگەوت مانای ئەوە نییە پاک بووتەوە لەخراپەکاری.
زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و کەمتەرخەمیەکانی کەسێتیدا لە مەشق و ڕاهێنانی ڕۆحدا بەرجەستە دەبێت ، هونەری جەنگی و 
ئەم دیسپلینانە نەک تەنها جەخت لەسەر توانای جەستەیی دەکەنەوە بەڵکو جەخت لەسەر گەشەکردنی بەها و بنەماکانی کەسیش دەکەنەوە کە ئاسانکاری بۆ گەشەکردن دەکەن. قبووڵکردنی خۆت زۆرجار یەکەم هەنگاوە لەم گەشتەدا.
ڕێزگرتن لە خود و ئەوانی تر ژینگەیەکی پاڵپشتی دروست دەکات کە تیایدا بتوانین پێکەوە فێربین و گەشە بکەین. ئەم بنەمایە هانی سادەیی و دانپێدانان بەوەی کە گەشتی هەموو کەسێک تایبەتە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ هاندانی خەڵکانی تر لەم کاتەدا.
هاندان بۆ تێگەیشتن پاڵمان پێوە دەنێت بۆ بەدواداچوون بۆ ئامانجەکانمان کە لەئەزەڵەوە تابۆ بووە بیریان لێ بکەینەوە. 
سووربوون ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە تێپەڕاندنی بەربەستەکاندا ، ئێوە سەیری حەمە گیان بکەن هەم گوێگرێکی باشە هەم بەڕاستی مامۆستاو ڕاهێنەرێکی لێهاتووە. دەڵێت لەناو قوڵایی مەعریفەیەکدایە کە لێی دەڕژێت وپڕ پڕە لە دسپلین. 
دیسپلین گرنگە بۆ پاراستنی ڕاهێنانی بەردەوام، کە شارەزایی گەشە پێدەدات و تێگەیشتنمان لەم جۆرە گفتوگۆیە ڕۆشنتر دەکات.
مرۆڤ کاتێک گوێ لە حەمەگیان دەگرێت ، نەک تەنها گەشەی تاک بەڵکو پەیوەندییەکی گونجاو لەگەڵ جیهانی دەوروبەر دروست دەکات و سەدان پرسیار بەبێ ترس لەهزری گوێگردا دروست دەکات ، بۆیە دەپرسین 
ئایا دەتوانیت سوود لە گەشەپێدانی بەهاکانی قبووڵکردن، ڕێز، هاندان، بڕیاردان و دیسپلین ببینین.
ئایا هەربەڕاستی ئەم بەهایانە دەهێنیتە ناو ژیانی ڕۆژانەت؟
گەلێ مرۆڤی جوامێر هەیە دەیان زانی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و ، سەلەفی و عەشعەری و هتد نامۆیە بەگەلی ئێمەو لەمێژوودا دەیان جار لەڕێگەی ئاینەوە کڵاو کراوەتە سەر گەلەکەمان و سەرکردەو سەرۆک خێڵ و ئاغاو کوێخاکانیان فریوداوە لەڕێگەی مەلاکانەوە ، بەڵام لەم سەردەمەدا کاتێک لەگەڵ ئەم مەلا یانەدا دەکەویتە گفتوگۆ ، یەکەمین تیریان ئەوەیە کە عەرەبی نازانین.
بەڵام حەمەگیان نەک عەرەبی زانە بەڵکو غەرغەرە بەعەرەبی دەکات و دەتوانم بڵێم مەلاکان و وەزارەتی ئەوقافیش فێری ئەلف و بێ عەرەبی دەکات.
چەکێکی تریان ئەوەیە هەم عەرەبەکان و هەم سەلەفی و عەشعەری تەیارەکانی تر بەحەمەگیان دەڵێن ئەو "معەوەقە" خاوەن پێداویستیە ، بەڵام ڕۆژێک لە ئەورپیەک یان ئنگلیزێکمان نەبیست بڵێت :" ستیڤن ھۆکینگ" خاوەن پێداویستیە و باقسە نەکات. بەڵکو بەپێچەوانەوە سەرکردەکانی جیهان ڕێزیان دەگرت و سەری شکۆمەندایان بۆ دادەناو گەلەکەی خۆشی شانازی پێوە دەکرد تالەژیاندا بوو.
 لە ناو ماڵە داماوەکەی خوادا هاواریان دەکرد "دایبێکەی بگۆڕن". 
ئەمە لوتکەی هەرەسە ،ئەمە وەک خەڵکی شارەکەم دەیووت لە ئەولادی بەرسینەماکان دەچن ، کە دەچوونە چلی لەم جۆرە قسانەدەکەن.
 مرۆڤی دیندار دەبێت دەست و دەمی خاوێن بێت، نەک زێراب شەرم بکات لەئاستیدا.
ئەوەی پێویستە فێربین هەم لە بیرکردنەوە و هەم لە ژیاندا بریتییە لە ئازادی لە وابەستەبوون بە ئەزموونی پۆزەتیڤ و ڕق لێبوونەوە لە ئەزموونی نێگە تیف و ترس لەمردن و لەبیر کردنی ژیان. 
 گەلی ئێمە کاتێک کۆچ دەکەن و لە برساو لەستەم و تەنهای و مێژووی ئەنفال و نەمان و قاتو قڕیدا دێنە ووڵاتێکی وەک بەریتانیا کە ئنگلیزەکان غاندی ووتەنی' دووماسی لەناو دەریادا لییان ببێتە شەڕ دەستی ئنگلیزی تێدایە' 
 دێن لە بەریتانیادا دوای ئیسلامی سیاسی دەکەون و کاری ڕەش دەکەن و دەچن کەنیسە داڕزاوەکان دەکڕن و دەیکەنە مزگەوت ، وادەزانن حوکمەتی بەریتانی بێئاگا یە لەوەی کە ئەم پارەیە چۆن مۆڵ دەکرێت ؟
 لەم ڕۆژی گفتوگۆیەدا چەند کورد هاوخەمی بۆ ڕۆژئاڤا دەربڕی؟ قوربانێکانی ئەنفال گەنجەکانیان نەیان توانی جالیەکی جوامێر درووست بکەن بۆ کەیسی ئەنفال ، هاتن لەمزگەوتەکاندا تەکبیر دەبێتە وێردی زمانیان. 
کەچی حەمەگیان لەوەڵامدا ووتی "ژن ژیان ئازادی " .
کاتێک سێ بەرگەکەی شاهید حاڵەکانی ئەنفالم خوێندەوە و دوێنێ سەیری گفتوگۆی حەمەگیان مەلا پاکەکەم کرد، چیرۆکی حەجاجم بیرکەوتەوە کە منداڵێکی کورد لەباوەشی دایەگەورەیدا کەدایکیان بردبوو بۆ نادیار داوای خەیار لەدایەگەورەی دەکات لە زیندانی نوگرەسەلمان ، حەجاج دێت سۆندەیەکی سەوزی بەدەستەوەیە منداڵەکە وادەزانی خەیار دەمی دەکاتەوە حەجاجیش بەسۆندەکە یان کێبڵە سەوزەکە دەدات بەسەر سنگیدا و دووا هەناسەی لێ دەبڕێت.
من دڵنیام گەر خوایەک هەبووبێت لەوکاتەدا چاوی داخستووە ، گوناح نییە ئێمە ئاینێک لەژێر ڕەحمەتیدا ئەنفال کرابین و بەیەکێک لە ئایەتەکانی تارو مارکرابین کەچی وەک کارل مارکس دەڵێت : "لەو گوێرەکەیە بچین کە قەسابەکە سەری دەبڕێت لە دوا چرکەدا چەقۆکەی دەلێسێتەوە".
 بۆیەکاتێک حەمە گیان دەردەکەوێت زۆرمان هەست بەهەناسەیەکی پاک دەکەین و بۆنی شەماڵێکی نازدار سیەکانمان پڕدەکات.
 مەلای پاک هانی خەڵکەکەی دەدا کە هێرشکەن ، بەڵام پۆلیس لەوێ بوو ، بۆیە هەوڵەکانیان لەدەمیاندا نمایش دەکرد ، خاڵێک کە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو جلی ئەومەلایەبوو کە بەرپرس بوو لەمزگەوتەکە ئەویش دزداشەیەک بوو ، من ڕۆنی ڕاعیم بیرکەوتەوە کەوێنەی شوانێکی عەرەب بوو داماوە بەدیار مەڕەلاتەکانیەوە بوو.
 ئاخر جاشێتی هەر چەک هەڵگرتن نییە بۆ دوژمن و پاسکردنی ، ئەوەتانی هەزاران جاش ئاینی هەیە تف لەنەتەوەکەی دەکات و عەرەب بەبرای دەزانێت کە ئەنفالی کردووە. هەر ئەم هزرەبوو کە مرۆڤێکی وەک عەبدولخالق مەعروفی بەکوشتدا کاتێک مرۆڤ کتێبی "ئادەمیزاد لەکۆمەڵگای کوردەواریدا " دەخوێنێتەوە لەچاو قسەکانی حەمەگیاندا هەرهیچ نییە ، و هیچی نەووتوە. تازە حەمە گیان بوو بەمێژوو بەبێ ئەوەی خۆی بیەوێت مێژوو دەینوسێتەوە ، ئەمە کۆتایی ڕێگاکەیە ، بەکەوتنی ئێران و گۆرانێکان و ئاهەنگەکانی مەکەو چونەسەر بەردەڕەشەکەو ئازادکردنی ژنانی سعودیە ، ئیتر مەلاکان دەبێت بەدوای کاسبیەکی ترەوە بن بۆژیان ، هەمووشیان دەست سپین ، چاک تووش بوون. 
 تاکە شتێک کە جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کەناڵەکانی راگەیاندن لەبەردرامای تورکی هاتن و نەهاتنی موچە باسی ئەم ڕووداوەناکەن ، نوسەرە دیارەکانیش بڤەیە لایان ، دەسەڵاتی کوردیش قسەناکات و خەنی بووە دەڵێت: بۆماوەیەک ئێمەیان بیر چۆتەوە.
بۆیە ڕێگە بەم هەموو مەلایە دەدەن سوکایەتی بەنەورۆز و زمان و جل و بەرگ و مێژوو خاکو بەیانی باش بکەن. 
ئێوە هەمووتان عەشقی دەسەڵاتن ، چونکە دەسەڵات مۆڵەتی فڕین بەمرۆڤە بێ باڵەکانیش دەدات و هەموو کەم وکوڕێکانیشتان دەشارێتەوە ڕێزتان لێدەگیرێت ، بۆیە بۆ ئەو هەموو سوکایەتیە دەچن باوەش دەکەن بەسەلەفیەکدا تا بەلێشاو مرۆڤتان بۆ گەمژە بکات. حەمەگیان لای خۆمەوە ڕیشە نورانێکەت زیارەت دەکەم ، ئۆخەی نەمردم ئۆشۆیەکم بینی بەزمانی دایکم بەرپەرچی خرافیاتەکان و ترس لەمردن و نەبونی جەهەندەم و بەهەشت دەداتەوە... هەرهەبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە