مەسعود بارزانی و ئەبوو بەکر بەغدادی وەکو یەک تاوانبارن
Monday, 19/07/2021, 2:11
1517 بینراوە
بە بۆنەی بڕیاری پارڵمانی بەلجیکا لە سەر ناساندنی ژینۆسایدی ئیزیدییەکان
جێگای داخە ناوی مەسعود بارزانی وەک کەسایەتیەکی خەباتکار و شۆڕشگێڕ پێناسە بکرێ.
ناوی ئەو خایینە پێویستە هەمیشە لە ریزی بێنلادن و ئەبوبەکر بەغدادی دابنرێت. بۆ ئەوکارەش دەمارگرژیی بڕناکات کە مرۆڤی کورد دەبێ هەردەم بەڵگەی مێژوویی لە بەردەستدا هەبێ تا بتوانێ باسی رابوردووی پیاوەکانی ئەو بنەماڵەیە بکات. بۆ بەڵگەش هیچ پێویست ناکات، ئەگەر کەلین وکولێنی کتێبخانە و ناوندە زانستیەکانی جیهان بپشکنی ولە سەری بنووسی. رۆژانە ئاکارەکانیان لە بەرچآوە، بە تایبەت ئەوە سی ساڵی رەبەقە خەڵك لە باشووری کوردستان بەندکراوە. لەوان نزمتر ئەو کەسانەن کە لە سەر ناوی پێشمەرگە چەکیان دراوەتێ وخەڵكیان بۆ دەکوژن!
بۆ نیشاندانی ئەوەی کە بنەماڵەی بارزانی کێن، پێویستی بە بەڵگە نییە هەموو شت روون وئاشکرایە، بەڵام دەکرێ بە ڕاشکاوی و بە تەواوی دنیا و نەتەوەی کورد بگووترێ کە تاقە بەڵگەیەک بدۆزنەوە کە نیشانمان بدات دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی خایین نەبون! زۆری تەمەنی حیزبییان یان چەکداری حیزبییان نیشآنەی تێکۆشانی ئەو دەسەڵاتەیان نییە، کە کۆمەڵگای ناهوشیار و یارمەتیی داگیرکاربۆتە هۆی مانەوەی ئەو بنەماڵەیە. هیچکات بە بێ نۆکەرایەتی بۆ دوژمن نەیانتوانیوە هەناسە هەڵکێشن. بڕۆن رابوردوویان چاو لێبکەن. مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێ، کە ئەو ناپاکانە باسی کێشەی کورد دەکەن!
مەسعود بارزانی لە داعش تاوانبارترە
پارڵەمانی بەلجیکا کۆمەڵكوژیی ئیزیدیەکانی بە ژینۆساید ناساند. ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنیە، بەڵام ئەمە قسەی کۆتایی نییە. چون ئەو بڕیارەش دەبێت لە لایان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری لەسەر دەربکرێ. ئەو بابەتەی کە لەلای من گرینگترە، خودی بڕیارەکەیی پارڵمانی بەلجیکایە، کە پێش ئەوەی داعش و ئەبوبەکر بەغدادی بە تاوانباربناسرێن، پێویستە مەسعود بارزانی و چەکدارەکانیشی بە تاوانباری سەرەکی پێناسە بکرێن بۆ ئەو هەڵویستەش بەڵگە زۆرن. لە کاتێكدا زیاتر لە دە هەزار تفەنگچی نامەرد سەر بە بارزانی لە شەنگالدا بوون، بە فیتی ئەردۆغان و دەستوری بارزانی بە بێ بەرگریی و تەقە شەنگالیان رادەستی داعش کرد.
ئێمە لە وردەکاری ئەو بڕیارەی دادگای بەلجیکا ئاگادار نین. چاپەمەنی و دونیای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش هیچ ئاماژەی بەوە نەکردوە، کە کاتێک ئەو بڕیارە پەسەند کراوە، ئایا ناوێک لە بارزانی وچەکدارەکانی هاتووە؟ کورتە فیلم و دۆکۆمێنتی باوەرپێکراو هەیە کە چۆن تفەنگچیەکانی سەر بە بارزانی ترسنۆکانە سواری سەیارە دەبن وشەنگال بە چێ دێڵن!؟ ئەو بەڵگەیە دەتوانرێ لە ناوەندەکانی بڕیاردان پشتی پێ ببەسترێ بۆ ئەوەی بارزانی و داعش لە یەک ریزدا لە پرسی شەنگال تاوانبار بناسرێن. هەروەها رۆڵی بەرپرسانی گەلی ئیزەدی بۆ سەلماندنی ئەو مژارە زۆر گرینگە. هیوادارم بێ ترس وبوێرانە هەوڵی ئەوە بدەن کە کۆمەڵكوژیی ئیزیدیەکان تەنیا بە دەستی داعش پێک نەهاتووە، بارزانیش کۆمەڵکوژیەدا شەریکە بەشی ئەو تاوانەیە.
نەفرەت لە بنەماڵەی خائینزادەی بارزانی. دادگای گەل و مێژوو بۆ مەسعود و کوڕ و برازاکانی.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (م. ئاربابا) ئەندامی ستافی کوردستانپۆست نووسراوە