ئایا بە ڕاست ترمپ گەمژەیە!؟
Sunday, 01/12/2024, 22:34
کاك گۆران هەڵبەجەیی لە ووتارێکدا بە ناونیشانی (گەمژەکانی ئەمریکا،گەمژەیەکیان سەرخست) لەکوردستانپۆستدا بڵاوکردۆتەوە کە بەچاکم زانی هەندێ پرس و پرسیار بووروژێنم کە بەڕاستی ناکرێ هەروا بە سادەیی هەر شتێکمان وویست و حەزمان پێکرد،بڵاوی کەینەوە..نووسەری چاك ئەبێ زۆر بە ووریایی و بیرکردنەوەوە ئەوەی لە هزرێتی جوان بیپێوێ و بزانێ تا چەند مافی داوە بە نووسینەکەی خۆی.
ئەڵبەت ئەم بەڕێزە لە ئەمریکا ناژی و تەنها لە دوورەوە ئاگاداری ڕووداوەکانەوە و پشتی بە زانیاری کەم و بێ بەڵگەوە بەستوەو نەیتوانیوە بابەتەکەی بە باسی ،بپێکێ. دەنا،چۆن ئەبێ هەم کاندید و هەم 75 ملێۆن بە گەمژە دابنێت لە کاتێکدا ئەوەی ئەم بەڕێزە بە گەمژەیان دائەنێ زۆربەی زۆریان خاوەنەی چەندین بڕوانامەو ماستەرو دکتۆراو پرۆفیسەر و زاناو دانای ئەم ووڵاتەن..زۆربەی ئەم گەمژانە بەشداری لەگەورەترین ئابووری جیهان و گەورەترین بڕیاردەری ئەم گەردوونەن.جیهان بەگشتی پشتیان بەم گەمژانە بەستوەوە بۆ داهێنان و تەکەنەلۆژیای سەردەم، دیارە لەسەروو هەموو ئەم گەمژانە(ئیلان مەسکە) کە نەك دەوڵەمەندترین کەسی ئەم گەردوونەوەیە، بەڵکە بەگشت پێوەرەکان ناوی (ئەنشتاین)ی سەردەمیان لێناوە بەهۆی ئەو هەموو داهێنان و تەنەلۆژیایەی ئەم گەمژەیە،بۆ ئەمریکا و جیهانی دەستەبەر کردوە، لەوانە(تێسلا، پلات فۆرمی x،star link،pay pal،لەوانەش گرنگتر AI، واتە زیرەکی دەستکرد..ئەمانەو چەندینی تر).
هەرچۆنێ بێ با بزانین بەرنامەکەی ترامپ چۆنە و لەسەر چ بنەمایەك کار ئەکا کە وای لە زۆرینەی ئەمریکیەکان کرد دەنگی پێبدەن بۆ ئەوەی ببێ بە سەرۆکی ژمارە 47.
یەکەم/ نزیکەی 11 ملیۆن مرۆڤی نایاسایی هاتونەتە ئەمریکا بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان و نەوەکانیان. لەکاتی کرۆناوە ئەم ژەمارە بێ شوومارە هاتوون کە چەندین تاقم و گروپی خراپ و بێ کەڵکی تێدایە کە زەرەر بە ووڵات ئەگەیەنن. ترامپ لە بانگەشەکەیدا ئەڵێ، لەیەکەمین ڕۆژەوە دەست ئەکەین بە ناردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە و ئەوانەی ئەبنە مایەی سەریەشە و نا ئارامی بۆ ئەمریکا. ئایا بەڕاست ئەمە بڕیارێکی گەمژانەیە لە کەسێکی گەمژەوە؟!
دووەم/لەکاتی ئۆباماوە تا ئێستا ئەمریکا خەریك بوو وەك ووڵاتێکی چینی لێ بێت و سیستمەکەی لە سەرمایەداریەوە بگۆڕێ بۆ کۆمنیزمی. کە ئەمەش تەواوی هاوڵاتیانی نیگەران کردبوو لەوەی ئەو ئازادیە ڕەهایەی لە ڕێگای دەستوور و ماددەی ژمارە 2 هەیانە بە تەواوی لەدەستیان دەربچێ . لێرەدا ترامپ بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی و هاوڵاتیان بە ئازادی بژین ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشە و دادگایی کردن و دوو جار هەوڵی کوشتنی درا، بۆیە خەڵکی لێرە بە تەواوی پشتیان گرت و دەنگیان پێدا.. ئایا بەڕاست ئازادی شایەنی خەڵکانی گەمژەیەن وەیان گەمژەکان بە تەنگ ئازادیەوەن؟!
سێیەم/جەنگی ئۆکرانیا کە ئابووری ئەمریکای تووشی هەڵئاوسان کرد و ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی بێ لانە کردوو چەندین تاوان و دزی و بێ یاسایی و قەیران ڕووی کردە ئەمریکیەکان و تەواو شپرزەی کردن.ئەم جەنگە جگە لەوەی زیاتر لە ملیۆنێك مرۆڤ لە هەردوو لا کوژراوون ، ئەمریکا نزیکەی 175 ملیار دۆلاری زەرەر کردوە و ئابوورییەکەی تەواو لاواز بوە. ترامپ پەیمانی داوە ئەم جەنگە کۆتایی پێ بهێنێ و ئەمریکاش لەو قەیرانە ئابووریە ڕزگار بکا..ئایا کۆتایی هێنان بە شەڕو قەیرانەکان بژاردەیەکی گەمژانەیە و ئەوانەی پاڵپشتی ئەم جۆرە کەسانە و بڕیارانە بکەن،گەمژەن؟
ئەمەش ووتارەکەی کاك گۆران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
کۆمێنت
Friday, 24/01/2025, 17:09 MERIWANY KHOSHNAW
ئێمە باواز لە ئەمەریکاو ئەستاد ترامپ بێنین، باسی دیموکراسی وهەڵبژاردنی سەرۆکی دەسەڵاتی نوێ بکەین.
دیموکراسی تەمسیلی،
لە دوای ١٨٣٠ لە فەرەنسا بۆ یەکەم کەرەت بۆ چەواشەکردنی خەڵکی داهێنرا، کە ناوی دیموکراسی نوێنەرایەتی، یان بەلاتنی Prèsentative:واتە چەند کەسێک لە حیزبەکان هەڵدەبژێرین، بەناوی خەڵکەوە حوکم دەکەن، یان قەرار ئەدەن. گەل حوکم ناکات، هەندێ کەس تەمسیلی خەڵکی لەحوکمدا دەکەن.
ئەمەریکا ئەوەتەی هەیە کێشەی ئابووری رەوانەی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات، باشترین رێگایە خەڵکی نەناسراو تاوان بار بکات. لەزانستی دەرونیدا سامپتۆمێکی سایکۆلۆجیە، پێی هێژن کێشەکان بخەبان ملی خەڵکیتر تانەبێ بەگفتوگۆ. progéctions .
جەنگی ئۆکرانیاوڵاتە زلهێزەکان بەئەمریکاوە پاڵپشتی جەنگەکەدەکەن، میللەتی ئۆکرانی حەقی خۆیانە داوای ئازادی بکەن. زل بەدەستەکان قەرار دەرکەن دژی روسیا باجەنگەکە بووەستێنن. نەک هەر وڵاتێ بییەوێ قەپێ لە کەلاکی ئۆکرانی و رووسیا بگرن.
برام ئەو برا هەڵبجەیە بەرگری لەوشەی گەمژەییەکەی ناگرم. بەڵام ترەمپ قەد ناتوانی بەربەست لە ئاوارە بوون لە ئەمەریکادا بکات، رەنگە بۆ ریکلام هەزاردانیەک بنێرێتەوە. تا دوو هەزاریتر بێنی. بەربەست کردنی ئاوارە پارە وموئەسەساتی زۆری گەرەکە باپیری ترمپ ناتوانێ بەربەستیبێ بکات. بۆ وەڵامی خاڵی سێهەمت. بۆ رۆژێکیتر، ئەچم نانی ئێوارێ ئامادە دەکەم..