کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


محمەد ساڵح پێغمبەرە یاخیەکە

Sunday, 01/12/2024, 22:30


کاک محمەد ساڵح هەموو ڕۆژێک دووجار بە دەنگە دلێرەکەیەوە، مێژووی ئیسلام شەن و کەو دەکات، نهێنیە مێژوویەکانمان بۆ ئاشکرا دەکات، خۆم بەو بەڕێزە بوێرە سەرسامم، کاک محمەد ساڵح چوونکە شارەزایەکی بێسنووری هەیە،هەروەها لەو کەسانەیە بیری تیژە و ئەوەی خوێندویەتیەوە، لەبیریەتی، لەتەنها ١٠ خوولەک گوێگرتن لێی ئەوا مرۆڤ تێدەگەیەنێت، کە کەسێکی بلیمتە، ئەوەش وا دەکات کە بیرمان بچێت بەلای بلیمتەکانی مێژوو، بۆنمونە کەسانی و بلیمەتێکی وەک حەلاج، خۆم محمەد ساڵع بە حەلاجی سەردەمی دەبینم، چوونکە حەلاجیش کە بە تەواوی تێگەیشت کە ئاینی ئیسلام ئەو ئاینە نیە، کە خودا ناردبێتی، بەڵکوو سەراپا ووتەی هەڵەج وبەڵەجی بێمانایە.
بەکورتی کاک حەمە ساڵح پێشمەرگەیەکی قەڵەم لەشانە، بە گوێگرتن لێی دەتوانێت، کەهەر هەموو کوون و قوژبنە تاریک و شاراوەکانی مێژووی ئیسلام لە محمەد کوڕی عەبدوڵاوە، بگرە بە سەدان ساڵیش پێش سەرهەڵانی محمەد هەتا قۆناغی ئەمڕۆمان بۆ شەن و کەو بکات،
ناوبراو، ڕاستیەکان، نەگوونجاویەکان، ئایە دژ بەئایەکان، هەڵەی ڕێزمانی، مێژووی،کۆمەڵایەتی، سەربازی، هەڵەی کات، وەرز وژینگە، دەخاتە ڕوو، بەڕێزیان وەک مەلا ساختەچی و قۆڵبڕەکان گەلەکەی و گەلانی دیکە لەخشتەنابات، بەڵکوو ڕێک وەکوو "ئەحمەد قەباقنچی" پێمان ئەڵێ دۆزەخ و بەهەشت، درۆ دەلەسەیە، وەک مەلا دەم زێرابەکان ناڵێت ٧٧ حۆری لەبەهەشت دەدە بە موسڵمانە خوێنخۆرەکان، ئەگەر بچیت خۆت بتەقێنیتەوە، چوونکە دەیان سەدان مەلای دەم زێرابمان بینی کەلە کەلەی سەر دەیانقیڕاندا، کەپەلە بەکەن خۆتان بگەیننە حوریەکان، خۆتان بتەقێننەوە، هەر شیڕە شیڕە ئەو مەلا دەم زێرابانەبوو کەبوە هۆی کە٨٥ هەزار کەس خۆیان بتەقێننەوە، ئەگەر مەلا دەم زێرابەکان نەبوونیایە، گەنجێک خێر لەخۆ نەدیوو، کەی بیری لەخۆتەقاندنەوە دەکرد، مەولانە گوێی لەدەمزێرابەکان بووە، بۆیە فەرمووی زمانی ئەهلی ئەم دنیا ئاگرە یوسفێکی دەوێت،کەخۆی لێ ڕزگار بکات، تەنانەت نیتچە دەفەرموێت: دوای هەر تەوقەکردنێک لەگەڵ پیاوە ئاینیەکان، ئەوا دەستشۆردن بە سابوون پێویستە، ئەمە جگە لە سوپای خۆپەرستان، لە٥ مانگی ڕبردوودا، هاوڕێکانم ووتیان دەبێت لەگەڵماندا بێت، خاڵۆی (ئێکس) لەسەر مەرگدایە، ( ئێکس) کەسێکی نەدار و هەژارە، بەشکم خاڵۆی ئێکس ڕازی کەن کەلە میراتەکەی شتێک بداتە خوشکەزاکەی، خاڵۆی ئێکس خاوەنی دەیان فرۆشگای گەورە و دووکان و هوتێلە، بەکورتی نەچووە ژێر، بەڵکوو دەتۆپێت و سامانەکەی دەسەڵات دەیبات، دوای هاتنەدەرەوەمان، هاوڕێمان مارگەرێتا بە ڕەگەز یۆنانیە، باسی پەندێکی یۆنانی کرد، کە پڕاوپڕ لە پەندە کوردیە دەچوو کە پێشینامان فەرموویان: داوای بەردی لێبکە کەسەری خۆتی پێبشکلێنی نایدات، واتا بێسنور پسکەیە.
محمەد ساڵح ڕاشکاوانە ئەڵێ محمەد پێغمبەری ئیسلام درۆ دەکات، قورئانی موسڵمانەکان درۆ دەکەن، بەڵگە و گەواهیش دەهێنێتەوە، بۆ پشتڕاستکردنەوە لێدوانی، زۆرێکیش لەو لێدوانانەی کەباسیان لێوەدەکات، بۆ نموونە کە ئەڵێ وەک قورئان ئەڵێ خۆر دەڕوات، وەک ئەوەی کەبە چاو لامان وایە کە خۆر دەڕوات، بەڵام لە ڕاستیدا خۆر ناڕوات بەڵکوو تەنها بەدەووری خۆدا دەخولێتەوە، نەک وەک ئەوەی کە چاومان دەبینینن، بۆ نموونە کەلە ترومبێلێکدا دانیشین لەکاتی لێخوڕینی ترومبێلەکە وا هەست دەکەین کەتەنەکان دەوروبەرمان دەڕۆن، بەڵام تەنەکانی ناجوڵێن لە ڕاستیدا.
وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَهَا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ۝ وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّى عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ ۝ لا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ [يس:38-40].
ئەم ئایە ڕێک یەکێکە ئەفسانەکانی گرێکی، دەتوانیت لەم لینکەی خوارەوە زیاتر بخوێنیتەوە.
هیچ گوومانی تێدا نیە کە بیرۆکەی جوڵانی خۆر یان ڕۆشتنەکەی لەئەفسانەی گرێکیەوە وەرگیراوە، لەئەفسانەی گڕیکیدا " هیلێۆس" خوای ڕۆژە، کەهەموو بەیانیەک خۆر لە خۆرهەڵاتەوە بەرەوە خۆرئاوا دەئاژوێت، هەمو ڕۆژێک دوای دەیباتەوە جێگای خۆی، کەبە ٤ ئەسپ ەوە خۆر دەهێنێت و دەبات، دوایش هەربە ٤ ئەسپەکە خۆر دەهێنێتەوە، جێگای خۆی یان ئارامگای خۆی.
محمد ساڵح هەمیشە دەدات بەگوێی گوێگرەکانیدا، کە وێرانکردنی سوریا، لوبنان، یەمەن، لیبیا...... هتد بەرهەمی ئایدیای قورئان و ئیسلامە، نەهامەتی کوێرەوەریمان دیسان، تاوانی ئیسلامە، چوونکە هەروەک دەیان جار باسمان کردووە، بۆ نموونە لە سودان و سۆماڵ، گەلاکانیان بەبەرچاومانەوە لە برسا دەمرن، ئەمەش لەکاتێکدا کە سودان و سۆمال، خاوەن گرانبەهاترین مەتریالن، بۆ نموونە نەوت، زێڕ و تەڵا، ئەڵماسیان باشترین جۆری کوالێتیان هەیە!.
بەڵام دەبینن کە مەلاکان و ڕێبەرانی ئیسلام، هەربۆ نوونە، بەشێوەیەک خەڵک چەواشە دەکەن کە گوایا، "ڤۆڵتیر" محمەد کوڕی عەبدوڵا" وەک فریشتە وێنا کردووە، هەروەها نوسەرانی موسڵمان، بە خەڵکەکەی خۆیان ئەڵێن کە ڤۆڵتێر گووتویە، کە محەمەد بۆ ڕزگار کردنی مرۆڤایەتی هاتووە،لە جەهل تەخەلوف.
بەڵام لە ڕاستیدا، ڤۆڵتێر، لە شانۆگەریەکیدا ئەڵێ ئیسلام ئاینێکی درۆزنە، بە زەبری شمشێر بڵاو بۆتەوە، دواکەووتورین و وەحشیگەری ترین ئاینە.
محەمەد ساڵح یەکێکە لەو خێری زیندانەی هاتووە وهەوڵ دەدات. لە ڤیرۆسی ترسانکی ئیسلامی لەکۆڵ خەڵکەبەش مەینەتەکە بکاتەوە، جێگای دەستخۆشیە، هاوشانی هەر هەموو ئەو قەڵەم لەشانانەی کەلم بوارەدا، ماندوونەناسانە، لەکۆڕی خەبەتاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە