ده‌ستوری گۆڕان
Sunday, 01/12/2024, 22:07
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كێكه له‌و بزوتنه‌وه ئاكتیڤانهی كه به‌زۆر وێستگه‌و بهرزونزمیدا تێپه‌ڕی كردوه هه‌ر له ئینشقاقهوه تاوه‌كو سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌و ههڵگهڕنهوهی هه‌ندێ ورده كادری هه‌لپه‌رست كه ده‌بێت لهناوئهدهبیاتو مێژووی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا بهخائن و خۆ فرۆش هه‌ژمار بكرێن. ئه‌م هه‌مو كێشه‌و گرفته گۆڕه‌پانیان به‌گۆڕان چۆڵ نه‌كرد و تائیسته‌ش به‌رده‌وامه له‌كاری سیاسی. ئه‌م مۆدێله له‌هێزی سیاسی نمونه‌یه‌كی زور ده‌گمه‌نه و له‌چه‌ندین وێستگه‌دا نه‌یارانی گره‌ویان لهسهرنهمانو فه‌شه‌لهێنانی ده‌كرد به‌ڵام خۆش به‌ختانه به‌هه‌وڵی دڵسۆزان ولایهنگره سه‌ر سه‌خته‌كانی مانه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی دا و به‌رده‌وام بون لهخهباتو تێكۆشانی ئهوپێشبینیانهی به‌درۆ خسته‌وه .
به‌پێی زانیاریه‌كان ئیسته‌و له‌م كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌قۆناغی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ناو خۆیی و كۆنفڕانسی ناوخۆیی نزیك ده‌بێته‌وه به‌پێی ڕای چاودێران وخه‌ڵكی پسپۆر ده‌بێت ئیسته‌و له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بزوتنه‌وه‌كه ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكات
1. سود له خه‌ڵكی یاسایی وئه‌كادیمی ببینێت بۆنوسینهوهی ده‌ستورێكی دیموكڕاتی .
2. سود له‌پسپۆڕانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب ببینێن به‌تایبه‌تی مامۆستایانی زانكۆ.
3. لیژنه یه‌ك دروست بكرێت بۆ گوێگرتن له‌خه‌ڵكی ئاسایی
4. ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ كادر‌و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه.
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك خاڵن كه‌ده‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه حیسابیان له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی دهستوڕێك بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كاندا بگونجێت به‌تایبه‌ت توێژی گهنجانوژنان خۆشبه‌ختانه ڕێكخه‌ری گشتی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستی پێكردوهو هه‌رجارێك توێژێك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه هه‌ندێك بۆچون هه‌یه كه پێیان وایه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئیسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ینوسێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك هێزه بۆداهاتوبۆئهوهی بزوتنه‌وه‌كه بكه‌نه شوێن كه‌وته‌ی هێزێكی سیاسی كه‌به‌بڕوای من ئه‌م قسه‌یه دورهلهڕاستیهوه ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچونه ڕاست بێت واته هه‌ر له ئیسته‌وه گۆڕ بۆ بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵده‌كه‌نن به‌ده‌ستی خۆیان كهباوهر ناكه‌م بزوتنه‌وه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی دڵسۆزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ن ڕێگه به‌م كاره بده‌ن چونكه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه موڵكی تاكه‌كه‌س نیه‌و كه‌س ناتوانێت داگیری بكات بۆ بنه‌ماڵه‌یان كه سێكی تایبه‌ت بەڕەتکردنەوەی بۆچونی تەوریس لەڕابردودا ئەمەیان سەلماند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست