کاریگەری نەگەتیڤەکانی ئیسلام لەسەر ئافرەتان چیین؟
Sunday, 01/12/2024, 21:51
- ئاخۆ ئافرەتان سنوردارکراوە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا؟
- ئایا جوڵەی ئافرەتانی موسڵمان، مەحرەم کراون لە ھەندێک بواردا؟
- ئاخۆ ئافرەتان و پیاوان یەکسان بن لە ئیسلامدا بەرامبەر بە یاسا؟ ئەی ئاخۆ لە ئاینی زەردەشتیدا چۆن بووە؟
- ئاخۆ ئافرەتانیش دەتوانن لە یەک مێرد زیاتریان ھەبێت ھەر وەک پیاوان فرە ژنیان ھەیە؟
- ئاخۆ ھەر ئافرەتان باجی ووشەی شەرەف دەدەن؟
- تۆ بڵێی ئەگەر حیجابی ئافرەتان پێویست بوایە، خودا خۆی نەیتوانیایە دروستی بکات ؟ وەک چۆن پێڵۆی چاوی بۆ چاو دروستکردووە (وەک دەڵێن)؟
- کاریگەری ئیسلام لەسەر ئافرەتان وەک بابەتێکی نەگەتیڤیە (نەرێنییە). ئاستی نەگەتیڤەکەش بەندە بە چۆنیەتی لێکدانەوە و جێبەجێکردنی لە ووڵاتە ئیسلامییە جیاوازەکاندا بە بەراورد بە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان! هەرچەندە ئیسلام ھەندێک ماف بە ژنان دەبەخشێت وەک نیکاحی جۆراوجۆر و ئەوانی تر ! ئەمەش لەشەریعەتی ئیسلامیدا کاریگەری نەگەتیڤ ( نەرێنی) ھەیە، وەک لەقاڵبدانی ئافرەتان لەژێر پەستان و بەیاسایی کردنی شەریعەت و وە لێکدانەوەی کولتووری بیابانیشی دێتە سەر، ئەو کاتە دۆخە نەگەتیڤەکانیش ئاڵۆزتر دەکەن! ئەمەش هەندێکن لەو کاریگەرە نەگەتیڤانەی کە بە شێوەیەکی باو پەیڕو دەکرێن :
١ - سنووردار کردنی ئازادی کەسی ئافرەتان:
- لە هەندێک کۆمەڵگای ئیسلامیدا ئافرەتان سنووردار دەکرێن بە هۆی لێکدانەوەکانی یاسای شەریعەت و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، لە ئازادی بیروڕا دەربڕین و جووڵە و وەرزش کردن و هەڵبژاردنی ڕێگای ژیانی خۆیاندا سنووردار دەکرێن.
- بەڵام لە ئاینی زەردەشتی کە لەپێش ئیسلامدا ھەبووە، لەسەر ئاستی ڕۆحی جەخت لەسەر یەکسانی ژن و پیاو دەکاتەوە! بەپێی کتێبی ئاڤێستا ، ژن و پیاو هەمان بەرپرسیارێتییان هەیە بۆ مامەڵەکردنی دادپەروەرانە و هەڵبژاردنی چاکە و بەشداریکردن لە کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگدا!
- سەرپەرشتی پیاوسالاری(سیستەمی مەحرەم کردن): هەندێک جار ڕێگە بە ئافرەتان نادرێت بە ئازادی سەفەر بکەن یان لە ئوتێل و شوێنە گشتیەکاندا بمێننەوە یان کار بکەن! یاخود هەندێک بڕیاری تایبەتی کەسی خۆیان بدەن، بەبێ مۆڵەتی سەرپەرشتیاری پیاو (وەک باوک یان برا یان مێرد یان کوڕ).
- پۆشینی جل و بەرگ : زۆرێک لە پێکهاتە ئیسلامییەکاندا داوا لە ژنان دەکەن کە جلوبەرگی تایبەت لەبەر بکەن (بۆ نموونە حیجاب یان نیقاب یان بورکا! بەڵام ئەگەر خودا(وەک دەڵێن) ئەوانەی بەپێویستی بزانیبایە ، ئەوا خۆی بۆ ئافرەتانی دروستی دەکرد، ھەروەک چۆن پێڵوی چاوی بۆ چاو دروستکردووە! کەواتە ئەمە بیرۆ بۆچونی دینبازەکانە!). ئەمەش وەک پاراستن و ئەرکێکی ئایینی دەبینن و دەزانن ! زۆربەی ئافرەتانیش ئەمە وەک سنووردارکردنی ئازادی کەسی ئافرەتان دەزانن!.
٢ - نایەکسانی لە بەردەم یاساییدا :
لە لێکدانەوەی شەریعەتدا ھەرگیز ئافرەت و پیاو لە بابەتە یاساییەکاندا بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوەو ناکرێت!
- لە بابەتی میراتدا : ژنان نیوەی ئەو میراتیەی پیاوان وەردەگرن کە بۆ ئەندامانی خێزانەکانیان بەمیراتی بەجێ دەمێنێت! (قورئان سورەتی نساء ٤:١١)
- بەڵام بۆ نمونە لە ئاینی زەردەشتی دا، ژنان مافی میراتیان بە شێوەیەکی یەکسان هەیە!
- وە ئافرەتانی ئەمڕۆی ووڵاتە پێشکەوتووەکان، ئەم نایەکسانی و دادپەروەریانە نابینن!
- شایەتیدان: لە یاساکانی شەریعەتی ئیسلامیدا، شایەتحاڵی ژن بەهای نیوەی شایەتحاڵی پیاوە! (قورئان ، سورة البقرة، الآية ٢:٢٨٢). ئەمەش زۆرجار بە بێ بەھا بونی ئافرەتان سەیر دەکرێت.
- تەڵاقدان : ئافرەت مافی تەڵاقدانی مێردەکەی نییە، بەبێ مەرج (مەرجەکەش ئەوەیە کە دەبێت پیاوەکە ڕازی بێت بەو تەڵاقدانە، وە دەبێت ھەموو مەسرەفی تێچووی بەشوودانەکەی بگێڕێتەوە بۆ مێردەکەی)! بەڵام زۆرجار ئەم پرۆسەیە بۆ ئافرەتان قورسترە وەک بۆ پیاوان،کە بە ئاسانی دەتوانن ئافرەتان تەڵاق بدەن!
- بەڵام لەئاینی زەردەشتیدا هاوسەرگیری وەک پەیمانێکی پیرۆز سەیر دەکرێت، وە لەم چوارچێوەیەشدا ڕێزگرتن لە ئازادی ژنانیش هەیە. وەئافرەتان مافی پەیوەست بە تەڵاقدانشیان ھەیە.
٣ - دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و کارکردن سنووردارە لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا.
- بەربەستە کولتوورییەکان : لە هەندێک لە ووڵاتەکاندا (وەک ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا)، ژنان لە دەرەوەی ماڵەوە قەدەغە دەکرێن لە خوێندن یان کارکردن!
- سنووردارکردنی بوارەکانی کارکردن : لە هەندێک وڵاتی ئیسلامیدا، ژنان تەنها ڕێگەیان پێدەدرێت لە هەندێک بواردا کار بکەن بۆ نموونە پەروەردە یان چاودێری تەندروستی، لە کاتێکدا ڕێگەیان لێ دەگیرێت کە لە پیشە جیاوازەکانی تری کۆمەڵگەدا کاربکەن!
٤ - لە چوارچێوەی هاوسەرگیری و خێزاندا، ئافرەتان بێبەش دەکرێن:
- فرەژنی : لە ئیسلامدا پیاوان بۆیان هەیە تا چوار ژن بھێنن، لەکاتێکدا ژنان بۆیان نییە لەمێردێک زیاتری هەبێت. ئەمەش یەکێکە لە نادادپەروەریەکانی ئیسلام.
- هاوسەرگیری ئافرەتانی منداڵ: لە ئیسلامدا کچانی منداڵ لە تەمەنی (نۆ ساڵی)ەوە دەتوانرێت بدرێت بەشوو وە ئامادە دەکرێن بۆ هاوسەرگیری! لەکاتێکدا ئەو منداڵانە دەبێت یاری بکەن و بخوێنن ھەتا بەشێوەیەکی سروشتی گەشەی بیروھۆش و جەستەیی بکەن و بتوانن بەشێوەیەکی جێگیرو سەربەخۆ لەسەر پێی خۆیان بووەستن لە ژیاندا!
- مافی نایەکسان لە ژیانی هاوسەرگیریدا: لە زۆربەی ووڵاتە ئیسلامیەکاندا پیاوان کۆنترۆڵی زیاتریان بەسەر بڕیارەکانی هاوسەرگیرەکانیاندا هەیە! وەک مافی جیابوونەوەی تاک لایەنانە یان بردنی منداڵ لەدوای تەڵاقدان و سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانی و بێ بەشکردنی ئافرەتان (دایکی منداڵەکان) لەمافی دایکایەتی!
٥ - جیاکردنەوەی مافی ڕەگەزی و سنووردارکردنی ڕۆڵی ئافرەتان:
- جیاکردنەوەی ڕەگەزی : لە زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامیدا ژن و پیاو دەبێت بە جیا بژین و بەجیا کار بکەن و بەجیاش بخوێنن. ئەمەش ڕۆڵ و بەھرەی ژنان سنووردار دەکات و ڕێگری لە جووڵەی کۆمەڵایەتیەکەشیان دەگرێت!
- کاری جیاوازی ڕۆڵی ئافرەتان دەبێتە ھۆکاری نەگەتیڤ : زۆرجار ئافرەتان سنووردار دەکرێن کە لەماڵەە نەیەنە دەرەوە! ئەو ڕۆڵەش وەک ئافرەتانی ماڵ و دایکایەتی دادەنێن! لەکاتێکدا پیاوان زیاتر ئازادیان هەیە بۆ بەدواداچوونی پیشە و باری کۆمەڵایەیی و سەیران لەگەڵ ھاوڕێیاندا و چاخانە و وەھەتا وەرگرتنی ڕۆڵی سەرکردایەتیش.
٦ - توندوتیژی دژی ژنان و خراپ بەکارهێنانی یاسا ئاینییەکان : لە زۆربەی ووڵاتە ئیسلامیەکاندا،
یاسا ئاینییەکان بۆ پاساوهێنانەوەی توندوتیژی و ستەمکاری وخراپ بەکاردەهێنرێن دژی ئافرەتان بەکار دەھێنن:
- کوشتنی لەسەر شەرەف: لە هەندێک کۆمەڵگای ئیسلامیدا کوشتنی ئافرەتان لەسەر شەرەف! ئەوەش لە دژی ئەو ئافرەتانە ئەنجام دەدرێت کە لەو کەلتورەدا ھەندێک ھەڵسوکەوتی ئافرەتان بە شەرمەزاری دادەنرێت! زۆربەی ئەو بۆچونانەش بەھۆی لێکدانەوەیانە بۆ بەها و تێکستە ئیسلامییەکان!
- کۆنتڕۆڵکردنی سێکسییەتی ئافرەتان: ئەو بیرۆکەیەی کە شەرەفی خێزانێک بەستراوەتەوە بە پاکیزەیی ئافرەتەوە! دەتوانێت ببێتە هۆی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتیی چاودێریکردنی توندی ئافرەتان وەک سنووردارکردنی تەواوی ئافرەتان و کارکردنیان لەگەڵ پیاواندا و نەھێشتنی گەشە کردن و بەرزبونەوەیان لە بواری کارەکانیاندا!
- تاوانبارکردنی بێ بنەمای ئافرەتان: لە حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسیدا ( بۆ نمونە پەلاماردانی ئافرەتان لەلایەن پیاوانی بێ ڕەوشتەوە)، هەندێک جار ژنان بەهۆی جل و بەرگ یان ڕەفتارەکانیانەوە تاوانبار دەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی قوربانیەکی لاوەکی و چاوەڕوان نەکراو بۆ ئافرەتان.
- توندوتیژی خێزانی: هەندێک لێکدانەوە کۆنەپەرستانە باس لەوە دەکەن کە پیاوان دەسەڵاتیان بەسەر ژنەکانیاندا هەیە و دەبێت ھەبێت!، ئەویش لە حاڵەتی توڕەبونی پیاواندا ئەو توند وتیژیە بەکاردەھێنرێت! وە بۆ پاساوهێنانەوە ئەو توندوتیژیەش پاساوی ئاینی دەھێننەوە!
٧ - سنووردارکردنی سەرکردایەتی سیاسی و ئایینی:
زۆرجار ژنان لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامیدا لە پۆستی سەرکردایەتی سیاسی یان ئایینی دوور دەخرێنەوە
- نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان لەو کۆمەڵگەیەدا : لە زۆربەی کەلتوری ووڵاتە ئیسلامیەکاندا کە تێکەڵە لە کەلتوری بیابانی، زۆرجار ژنان لە وەرگرتنی پۆستی بەرزی گشتی یان سیاسی بێ هیوا دەکرێن بەبێ بنچینەی زانستی یان لێھاتوویی ئافرەتان بۆ ئەو پۆستانە!
- بەڵام ئافرەتان لە ئاینی زەردەشتیدا بە بەراورد لەگەڵ کۆمەڵگاکانی دیکەی ئەو سەردەمەیان، تاڕادەیەک مافی زۆریان هەبوو. دەیانتوانی خاوەنی موڵک و ماڵی خۆیان بن و ڕۆڵیان لە دەستەڵاتدا هەبێت و مافی یاسایییشیان هەبووە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست