کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن پاتە و ئەدیداس دڕاوەکانی شاخ بوون بە ملیۆنێر و ملیاردێری شار ؟

Friday, 22/11/2024, 16:14


ووتەیەکی ڕۆمانی هەیە کە دەڵێت " یەکەم ساتی ڕووخاندنی ئیمپراتۆریەت ئەو ساتەیە کە تاکەکان دەکەونە پرسیار لە سەر بناغەی بنیاتنانی ئەو ئیمپراتۆریەتە لەلایەن بنەماڵەی ئیمپراتۆرەوە " ، کەواتە بۆ ڕووخانی جووت بنەماڵە دەبێت تاک فێری پرسیار کردن بێت
پرسیارکردن لەسەر چۆنیەتی بونی پاتە و ئەدیداس دڕاوێکی شاخ بە ملیاردێری شار 
تاک دەبێت بپرسێت کە بۆ ئەوان تێر و تاک برسیە ؟؟، ئەوان پارێزراون و تاک گورگخواردوە ؟؟ ئەوان خاوەنی ڤێلا و باڵەخانەی هەور بڕ و کۆشک و تەلاری ڕووپۆش بە ئاڵتونن و تاک کرێچیە؟؟
ئەوان منداڵەکانیان پێخەفی گەرم و تێر و پۆشتەن و منداڵی تاکیش ڕووت و برسیە ؟؟ ئەوان کارەبا بڕان و ئاو بڕان بۆ ساتێکی کەم لایان سوپرایز بێت و تاکیش بوننی کارەبا و ئاو و سووتەمەنی بۆ بیست و چوار کاتژمێری بەردەوام لەلای سوپرایز بێت ؟؟ ئەمانە و دەیان پرسیار کە تاک دەبێت پرسیاریان لە بارەیەوە بکات ئەوان نایانەوێت ئێوە بپرسن .
ئەوان بۆنە و ئاهەنگی سەمەرە و سیناریۆ و پلانی جۆر بە جۆرتان بۆ دەهێنن تا تۆی تاک نەپرسیت و بیر لە پرسیارکردن نەکەیتەوە ، ئەوان سۆزانیخانەکان و مەیخانە و قومارخانەکان زیاد دەکەن تا تاک مەست و بەدهۆش بێت و بیر نەکاتەوە ..
ئەوان مزگەوت و پەرستگا و پیاوانی ئاینی زیاد دەکەن تا تاکەکان وا لێبکەن بیر لە ڕووخان نەکاتەوە و وەسیلەیەکی تر بەکار بهێنێت بۆ ماف سەندنیان ئەویش نزا و پاڕانەوە لە غەیب و نادیار .
بەڵێ ئەوان نایانەوێت ئێوە بپرسن بۆ وجودتان هەیە ، ئەوان خوێندنگاکان ئیهمال دەکەن سیستمی خوێندن و پەروەردە بێ قیمەت دەکەن تا تاکی نەخوێندەوار درووست بێت و نەپرسێت لەوەی ئەوان چی دەکەن .
بڕوا دەکەن گەر پێتان بڵێم ئەوان هۆبەی نهێنیان هەیە کە دەیان ملیۆن دۆلاری تێدا سەرف دەکرێت تەنها کاری ئەو هۆبەیە ئەوەیە ڕۆژانە سیناریۆ و پلانی نوێ دابنێن بۆ سەرقاڵکردنتان تەنها بۆ ئەوەی ئێوە نەپرسن ئەزانن ..
بەڵێ ئەوان هەموو کاریان ئەوەیە نەپرسیت بۆیە ئەی تاک بکەوەرە پرسیارکردن و بپرسە لە هۆکاری بونیان ..!! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە