کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەکانی ماندێلا دووپات مەکەنەوە

Friday, 22/11/2024, 15:22


ئەگەرسیاسەت وێنەی دووتای تەرازوو بنرخێنین کە لە نێوان دوولایەنداکە لەسەر پرسێکی نەتەوەیی ،سیاسی ،یاسایی وێنەی پرسی کوردوکوردستان لە بەرچاوانە،ئاخۆتای کام لای تەرازوو بە قازانجی لایەنەکەی دیکەداقورسایی خۆی نیشآن ئەدا.ئەڵێن، سیاسەت هونەریی دان وسەندنە،ئەگەر ئەو راست بێ ئەو هونەرە،ئەرکێکی گران وقورسە لە نێوان دوولایەنی سیاسەتدا.سیاسەت بە گووتارو بە درووشم وقسەی زل زل ناچەرخێ ونایەتە سەر ڕێگای چارەسەریی.
لە سیاسەتدا،بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد چەند خاڵی گرینگ هەیە کە توانای رێبەرایەتیی وبە ئەنجام گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد ئەخاتە سەرتایەکی ئەو تەرازوویە کە پێویستیی بە خۆنەویستیی وهوشیاری وزانابونی بەرفراوان هەیە تە باڵانسی ئەو هێزەی کە پێکت هێناوەوکاری تێدا ئەکەی رابگیرێ.گووتنێكی بەنرخی کوردەواریی هەیە کە ئێژێ: باری خوارناگاتە مەنزڵ.
سیاسەتیش هەروایە،کاتێک بارت خوار بوو،لایەنی بەرانبەرت کەڵکێکی باشی لێ وەردەگرێ وشکستت پێ دێنێ.زۆرینەی مێژووی سەت ساڵی رابوردوومان بارێکی خواری مێژوویی بووە کە نەگەیشتۆتە ئامانجی خۆی.هۆیەکان چن؟ دووژمنە؟خۆمانین؟بە بێ گومان هەڵەی هەرە مەزنی کورد بۆ خۆمان بوین وئەوحیزب وسەرکردانەی کە لە ژێر باری گرانی مێژووییمانداسست ولاوازونەزان ونا هوشیاروخۆویست بون.نموونەی بەرچاو،بارودۆخی باشووری کوردستانە کە دوو داگیرکاریی خۆماڵی،بە ئاشکرادەستیان بەسەرداگرتووە وداگیریان کردوە وخەریکن هێدی هێدی لە بە چاوی جیهانی سەردەمدا سووک وریسوامان ئەکەن،چون بۆ خۆیان سووک وریسوان.

تورکیە وکێشەی کورد:

ماوەیەکە فاشیزمی ئایینی ،نەتەوە پەرەستیی تورک وفاشیزمی نەتەوە پەرەستیی تورک لە تورکیاباسی بن بڕکردنی تڕۆر ئەکەن بە قسەی خۆیان.گۆیا ئەخوازن کێشەی کورد لە ڕێگایەک چارەسەر بکەن کە بۆخۆیان لەدەستیان دێ وپێیان خۆشە.لێرەدایە تای تەرازووی ئەو شێوە سیاسەتە هیچ باڵانسێکی ئاقڵانەی تێدا بەدی ناکرێ.بەواتایەکی دیکە مقەستوقوماش بە دەست خۆیانە،ئەو جۆرەی کە پێیان باشە،دەیدڕن ودەیدوورن.ئەردۆغان ئێخوانی وباخچەلی رەگەز پەرەست لە یەک بابەتدا هاوسیاسەتن.یەک ئاڵاو،یەک نەتەوەو یەک زمان.واتای ئەوەیە هەرکەس لە سەر خاکی تورکیە ئەژی تورکە! بۆیەهیچ کێشەیەک ئاوا چآرەسەر نابێ وباوەڕکردن بەو ئەقڵیەتە دۆڕانی کوردیی بە دوادادێ.

ئامرازەکانی سەرکەوتنی سیاسەت:

لێرەدامەبەستم کێشەی کوردە لە باکوری کوردستان.ئەردغان وباخچەلی لە تورکیادا باڵادەستن.ئابووری ودامودەزگای سەرکوت،وەزاڕەرەتی دەرەوەو،هێزەکانی هەوایی وزەوینی و دەریایی وتەواوی جومگەکانی دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە،کۆمەڵگای خەوتوووناهوشیاریش لە جێگای خۆیدا ڕۆڵی نیگەتیڤی خۆی هەیە.لەوها بارودۆخەدا،دان وساندن لە نێوان کوردوتورکیە پرسێکی گران وئەستەمە.مێژووی سەت ساڵەی ئەو وڵاتەش شآهیدی ئەوگشت فێلوتەڵەکانەن کە تورک بۆ کوردی چنیوە وتێیدا سەرکەرکەوتووبووە،کوردیش شکستی بەرکەوتووە.

ئایا ماندێلا هەڵەی کرد؟

هیچ گومان لەوە ناکرێ کە کەسایەتیەکی وێنەی ماندێلا کە تەواوی تەمەنی خۆی دژی رەگەزپەرەستی وئاپاڕتایدلە ناو زینداندا تەرخان کردوە،بە دەگمەن لە جیهاندا هەڵئەکەوێ.نەمر ماندێلا قارەمانانە جەنگاوسەربڵندانە دەرگاکانی زیندانی بە بەرخۆدانی خۆی شکاند وگەلی ئافریقای باشووریی لە ژێر نیروئاموری جوداخوازی دەسەڵاتی سەربە کلارک رزگار کرد.ماندێلا،لە زیندان بە پشت بەستن بە گەلەکەی هاتە دەر،بەڵام ئایا کێشەی ئافریقای باشورکۆتاییان پێهاتووە؟کۆتاییان پێهاتووە تا ئەوسەردەمە؟
کلارک،دەسەڵاتدارێکی رەگەزپەرەست بوو بە پەرەپێدانی فاشیزم لە ئافریقای باشووریی،خەڵاتی نۆبڵیش بە دووقۆلێ درا بە ماندێلاوکلارک.بەڵام دوای کۆتایی هاتنی شەڕلە ئافریقای باشور بە هۆی ئەوەی کە جومگەکانی هەستیاروگرینگیی وڵات لە لایان ئاپاڕتاید دەستی بەسەردا گیرابوو،دوای رزگایی ماندێلا خێروبێری ئەو وولاتە بە دانیشتوانی ئەو وولاتەدا بە شێوەیەکی یەکسانی دابەش نەکرا،بۆیە دوای کۆچی دوایی ماندێلاگرفتی کۆمەڵایەتی وئابووری لەو وڵات بن بڕ نەکراوەوگەندەڵێ ڕۆژلە لە ڕۆژ زیاتر پەرە ئەستێنێ.ماندێلاوحەڕەکەتەکەی بوونە هۆی ئازادکردنی ئەوسیاسەتە کە تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتنی بە دەست هێنا.بەڵام ئەوە کۆتایی کێشەکان نەبووە ونییە.

ئایا ئۆجەلان هەڵە دەکا:

لە هیچ کوێی دونیادا نەبینراوە کە سەرکردەیەکی وێنەی ئۆجەلان لە زیندانێکی تاکەکەسییدا بەند کرابێ،کە چی فاشیزمی رەگەزپەرەستی تورک دوای ٢٥ ساڵ زیندانیی ئۆجەلان داوای لێبکا کە بێتە ناو پارڵمانی رەگەزپەرەستەکان وکۆتایی بە تڕۆری حیزبەکەی بێنێ کە ساڵهایە لە تێکۆشآندایە.لە ئافریقای ژێردەستی کلارکدا داوای ئاوالە ماندێلا نەکراوە.
تەواوی جومگەکانی دەسەڵات لە دەست ئەردۆغان وباخچەلیدایە،بەواتایەکی دیکە تای تەرازووی ئەو سیاسەت زۆر لاسەنگە وسەنگیەکی زۆر کەمی بە لای کورددا شکاوەتەوە.پاڕتی کرێکارانی کوردستان،ئەگەر بە تەنیا بە ئازادکردنی ڕێزدار ئۆجەلان رازی بێ،زۆریی ناخایەنێ کە تووشی شکستێکی یەکجار زۆر مەزن دەبێتەوە.چون لەو پڕۆسەیەدا نەتەنیا ئۆجەلان وپ،ک،ک،بەڵكوم کوردیش هیچ قازانجێکی ئابووری وسیاسیی وئاشتەوانیی وەدەست ناهێنێ.
کێشەی کورد بە ڕیچارێکی مافخوازانەی دوولایەنە لە تورکیە چارەسەردەکرێ.کێشەی گەلەکەمان لە باکوری کورستان تەنیا بە چەکدانانی پ،ک،ک، وئازاد بونی بەڕێز ئۆجەلان کۆتایی نایە.دووژمنی کورد لەو بەشە لە وڵات داییم لە بیری فێڵوتەڵەکەی سیاسیدایە بۆ دواڕۆژ.هەم ئافریقاوهەمیش باشووری کوردستان رزگار کران بەڵام ئازاد نەبون.دەسەڵات لە هەردووکلا نەیانتوانیوە کێشەی ئابووری وگەندەڵی چارەسەر بکەن بە قازانجی خەڵک.تۆ بڵێی ئۆجەلانیش وێنەی ماندێلا تووشی هەڵەبێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە