محەممەد رەزا شای ئێران کەسێکی ژن بازبوو
Friday, 22/11/2024, 15:55
رەزاشای باوکی بە بێ ئەوەی پرس بە خەڵکی ئێران بکا بە زەبری زۆرداریی بۆ ماوەی شازدە ساڵ لە ئێران دەسەڵاتی بە دەستوە گرت.پاشی ئەوەی کە لە ئێران دەرکرا،محەممەدرەزاشای کوڕی بە کۆدتایەک جڵەوی دەسەڵاتداریەتی بە زەبروزەنگ بۆ ماوەی سی ساڵ بە دەستەوە گرت ولەوسەردەمدا دانیشتوانی ئێران بە کوردیشەوە سی وپێنج میلیون کەس دەبوون.محەممەدرەزاشا،زۆر سنوری تێپەڕاندتا ئەو جێگایە خۆی وەک سێبەری خوداوشاهی شاهان ناو دەبرد.لەکاتی شایەتی ئەودا درووشمی:خودا،شا،وڵات،ببووبە دروشمی سەرەکی لە ئێران.ئەویش وەک باوکی بە بێ رێفڕاندۆم وپرس بە خەڵکی ئێران خۆی بە میراتگری دەسەڵاتداریەتیی ٢٥٠٠ساڵە شاهەن شایی راگەیاند.
شا، ژنبازێکی بێ ئەخلاق بووە :
ژنبازیی / شای ئێران/ لە کتێبی (شاومن) لە نووسینی ئەسەدوڵڵا علەمدا ئاماژەی پێکراوە.ئەسەدوڵڵائەعەلەم یەکێک بووە لە نزیکانی هەرە نزیکی شای ئێران ووەزیری دەرباری پادشایی بووە وپاشان چەند پلەوپۆستی گەورەی پێدراوە ولە رادە بەدەر شا،متمانەی پێکردوە.ئەو ئەسەدوڵڵایە یەکێک لە کارەکانی ئەوە بووە کە / ژن/ بۆشا،وەگیربخاوبۆی بەرێتە جێگای پێویست تا شا،خەریکی رابواردن بێ دەگەڵ ئەو ژنانە( بە کوردیەکەی خۆمان ئەو کاک ئەسەدە گەووادی بۆ شا،کردوە وگەووادیی شا،بووە).
کتێبی / شا و من/ لە نوسینی ئەسەدوڵڵا علەم،بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی شەخسی وسیاسیی شاو،وڵاتی ئەو سەردەمی ئێران لە خۆ دەگرێ.بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ژنبازیەکانی شای ئێران بە دزی / فەرەح/ کە دەبێتە ژنەکەی خۆی.لە کتێبی / شاومن /داچەند جارێک باسی خۆشگوزرانی شا،دەگەڵ ژنانی لەشفرۆش بەراشکاوی کراوە.لێرەدا ئاماژە بە هەموویان ناکەم،تەنیا جارێک کە شای ئێران بە دزی فەرەحی هاوسەری وبە یارمەتی ئەسەدوڵڵاعەلەم کە دۆستی باوەڕپێکراوی شا، بووە .خەریکی ژنبازی دەبێ.
بەشێک لە بیرەوەریەکانی ئەسەدوڵڵاعەلەم:
ئەسەدوڵڵاعەلەم لە بیرەوەریەکانی خۆیدا لە کتێبی /شاومن/دا ئاوا دەڵێ:کاتێک فەرەح /ژنی شای ئێران/،بۆ ماوەی حەوتوویەک چووبوو بۆ شووڕەوی وشاری مەسکەو،من وشا، ئەو هەلەمان قۆزتەوە وچوین بۆ دووڕگەی/کیش/ کە لە باشووری ئێرانە.چەند لە ژنە لەشفرۆشیشمان دەگەڵ خۆمان برد وهاوکات قەراریش بوو دووژنی دیکەش لە فەڕانسەوە بێن بۆ لامان بۆ ئەوەی /شا/ خۆشی بگوزەرێنێ.جارێک شا،پرسی دۆستە فەڕانسەویەکان /مەبەستی لەشفرۆشەکانە/ چییان لێهات؟
عەلەم:قەرارە بە فڕۆکەی تایبەتی بێن بۆ لامان.
شاگووتی: فڕۆکەوانەکان ناپرسن ئەو ژنانە کێن کە دەچنە دووڕگەی کیش؟
عەلەم: با دەزانن ئەو ژنانە کێن،بەڵام وەڕووی خۆیان ناهێنن!
پەراوێزێکی پێویست:
روونکردنەوەیەکی پێویست:
حوسێن فەردۆست کێیە؟
ئەوکەسە یەکێکە لە نزیکانی شای ئێران وبنەماڵەی پەهلەوی.حوسێن فەردۆست دۆستی سەردەمی مندالێی شای ئێران بووە وپێکەوە گەورەبون وپێکەوەش لە هەندەران دەرسیان خوێندووە.پێش رووخانی شای ئێران خەیانەتی لە شا،کردورووی کردە کۆماری ئیسلامی ،چون پلەی بەرزیی سەربازیی هەبووە،بۆیە کۆماری ئیسلامی حیسابی بۆکردوە.
ح،فەردۆست،لە کتێبی/ دەرکەوتن ورووخانی/ شای ئێران کە بە پێنووسی خۆی نووسیویەتی ئاماژە بەوە دەکا ودەڵێ:محەممەدرەزاشا پەهلەوی،کەسێکی ژنبازوخۆشگوزەران بووە لە گەنجیەتیدا ئەو ئاکارەی هەبووە.هەروەها دەڵێ:شا،هیچکات ژیانێکی باشی هاوژینیی دەگەڵ هاوسەرەکەی / فەرح دیبا / نەبووە.چون کەسێکی ژنبازوعەییاش بووە،هەم لەناوخۆی وڵاتی ژنبازیی کردوە وهەمیش لە دەرەوەی وڵات.
هیچ کەسێکی ئاسایی ناو کۆمەڵگا ئەوتوانایەی نییە کە تۆمەت بۆ/شای/ ئێران هەڵبەستێ چون کەس باوەڕی پێناکا.بەڵام کەسایەتیەکی وەک ئەسەدوڵڵاعەلەم،کە یەکێک بووە لە نزیکەکان وباوەڕپێکراوەکان شای ئێران،لە کتێبی /من وشا/ دا،بە
وردیی باسی کەسایەتی سیاسی وئەخلاقی شای ئێران دەکا.ئەو شایەی کە خۆی وەک سێبەری خودا بە خەڵک ناساندبوو،لە لایەک خەریکی پادشایی وراووڕووتی وڵات بووە،لە لایەکی دیکەش خەریکئ ژنبازی وعەییاشی بووە دەگەڵ ژنان.
بێ گومان کتێبی،شاومن،لە نووسینی ئەسەدوڵڵاعەلەم سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە وجێگای متمانەیە بۆمێژووی دەسەڵاتداریەتی محەممەد رەزاشای ئێران،کە پێداویستیەکی گرینگە بۆ ئەو کەسانەی کە لێکۆڵینەوە لەسەرشاوبنەماڵەکەی بکەن.
دڵۆپێک لە دەریای گەندەڵێ لە بنەماڵەی پەهلەوی:
ئەسەدوڵڵا عەلەم لە کتێبی/شاومن/دا لە بارەی گەندەڵی و تەرخانکردنی پارە لەسەر حیسابی خەڵک بۆ پێداویستییەکانی خۆیان ئاوا دەنووسێ:جارێکی بە شای ئێرانم گووت،فەرەحی خێزانت زۆری ئێشتیا لە پێستی سمۆرەیە تا بیکاتە جلوبەرگ بۆ وەرزی زستان بۆئەوەی دەبەری بکا،بەڵام پێستی سمۆرە گرانە وبەهاکەی ئەو جلوبەرگە دەکاتە چل هەزار دۆلار!شا، لە جوابی قسەکەی مندا گووتی،گرینگ نییە بڕۆبۆی بکڕە.(چل هەزاردۆڵاری ٥٢ ساڵ لەوەی پێش یەکجار زۆر بووە،ئەو پارەیە تەنیا دڵۆپێکە لە خەرج کردنی بێ هەوساری ئەو بنەماڵەیە).
سەرنج:
ساڵی ١٩٧٧رۆژنامەوانێکی ژن/ ناوی ئەو خاتوونە ئۆریانافاڵانچی بووە کە خەڵکی وڵاتی ایتالیایە لە شاری فلۆرانس لە دایک بووە ولە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە/ لە تاران وتووێژێکی دەگەڵ شای ئێران پێکهێناوە کە هاوکات ژنی شاش /فەرەح/ لە تەنیشت مێردەکەی /شا/ بووە.لەووتووێژەدا شای ئێران نەزەری خۆی لە بارەی ژن لە سێ رستەدابەوجۆرە دەربڕیوە.
یەک:توانای ئێوە ژنان دەگەڵ پیاوان یەک نییە!
دوو:لە ناو ژناندا،تەنانەت خوێندەواروزاناوچێشت لێنەرێکی شارەزاهەڵناکەوێ!
سێ:تەواوی ژن شەڕانی وفێڵبازن!
سەرچاوەی بابەت:
1-کتیبی،شاومن،لە نووسینی ئەسەدوڵڵاعەلەم.
2-کتێبی،دەرکەوتن ورووخانی شا،لە نووسینی حوسێن فەردۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست