ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان....(3) و (4)
Monday, 25/11/2024, 18:45
بەشی (3)
سوپای عێراق به ئه‌زمونی 8ساڵ جه‌نگی عێراق – ئێران- ه‌وه ، به چه‌کدارکردنیان به چه‌کی کۆکوژیی ،قەدەغە کراوی نێو دەوڵەتی ، به هه‌ماهه نگی جاشی ئه‌فواج خه‌فیفه .
له ٢١ / ٢/ ١٩٨٨ تا ٦ / ٩ / ١٩٨٨ لەماوەی 6 مانگ و 13 رۆژ ، به پیلانونه‌خشه‌وبه‌رنامه‌یه‌کی سیاسی و عه‌سکه‌ریی ، بە هەشت قۆناغ ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌راپا ناوچه جیا جیاکانی کوردستانی ئه‌نجام دا
ئه‌گه‌ر بڕوانیینه هەموو جینۆسایده‌کانی جیهان دوای یه‌که‌م جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن لە جەنگی یوکەمی جیهانی ودووه م جینۆسایدی جوله‌که‌کان له هۆڵۆکۆست لە جەنگی دووەمی جیهانی .
ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی تر ، لەسەردەمی جەنگی عێراق -ئێران دا ، ده‌بێت به سێیه‌مین جینۆساید ، له‌سه‌ر ئاستی دنیا، هه‌رچه‌نده زه‌مه‌ن و جوگرافیای ئه‌و جینۆسایدان و تراژیدیاکان جیاوازه .
گه‌ر به‌راوردی تاوانی جینۆسایدی دوجیل ، له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه بجه دا بکه‌ین
له کێشه‌ی دوجیل دا 148 شیعه کوژرا ، به‌ڵام له له تاوانی ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوجه‌کانی تردا ، سه‌دان هه‌زار کورد کوژرا و بریندار و بێ سه‌روشوین کران ، ژن و پیاو و منداڵ و گه‌نج و پیر له زیندانه‌کانی ..(تۆپزاوه ، تکریت و عه‌رعه‌رو بیابانه کانی سه‌ماوه ، نوگره سه‌لمان ) گوله باران کران
تا ئێستا ئێسک و پروسکه‌کانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ونە .
گه‌ر لێره‌دا بڕوانینه ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ،
ئه‌مه گه‌وره‌ترین تاوان نیشان ده‌دا به‌رامبه‌ر به مرۆڤی کورد
برقیـة
الی مدیر الامن العام فی بغداد ...من المسؤلین فی ( وحدة المجارة البشریة)
تحیة الکفاح فی سبیل العراق اما بعد
وصلنا قبل مدة الوجبة الثانیة من المخربین المحتجزین ولـذین بلغ لحد الان (2400) الفین و اربع مائة
.ان کمیة المطلوبة من الدم لنحتاج العملیة مزدوج (24) ینقصها الکثیر یجب ارسال الوجبة الرابعة بآسرع مایمکن لانه القیادة تنتظر النتیجة الحتمیة یجب ایتخاذ کل التدابیر اللازمة ومراقبة السواق الذین یقومون
بنقلهم من جانبکم واحراق کل الوثائق لدێ المسـئو لین وخاصة الوثائق العملیة و التخلص کل من لدیة معلومات
حول عملیة مزدوج (24) وخاصة الاکراد .
م . کیمیایی
فی ج .ا
عضو لجنة فریق (1)
الدکتور
ه .م . ر
الجنة الشارکة لفریق (1)
رئیس
بروسکه
بۆ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی به‌غداد
له به‌رپرسانی (وحده المجازر البشریة –ه‌وه
سڵاوی تێکۆشه‌رانه له پێناوی عێراق
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا وه‌جبه‌ی سێیه‌می تێکده‌ره ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌کان گه‌یشته لامان ، که تا ئێستا ژماره‌یان ده‌گاته 2400 که‌س ،رێژه‌ی دیاری کراوی خوین بۆ سه‌رکه‌وتنی کرداری مزده‌وه‌جی ( 24) ،پێویستی به زیاتر هه‌یه ، له به‌ر ئه‌مه پێویسته به زوترین کات وه‌جبه‌ی چواره ممان بۆ بنێرن
چونکه سه‌رکردایه‌تی گشتی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی کۆتاییه ، پێویسته هه‌موو هۆکاره پێداویستیه‌کانی بۆ دابین بکه‌ن .
چاودێری شۆفیرو ئه‌فسه‌ره کان بکه‌ن .، له کاتی کاری گواستنه‌وه‌دا
هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له به‌رده‌ستان دایه بیسوتێنن
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه ی که لایانه له عملیه‌ی مزده‌وه‌ج
لێیان وه‌ر بگرنه‌وه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کورد بوون.
ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه ئه‌وه ده‌خاته روو که ناوبه ناو به پێی وه‌جبه‌کان
ئه‌و ژن و مداڵ و کوڕه گه‌نجانه‌ی کورد له ئه‌نفال نێراونه‌ته ، وه‌حده‌ی المجازر البشریة له‌وێ کرداری مزده‌وه‌جی 24 –یان له‌سه‌رتاقی کراوه‌ته‌وه ..کرداری مزدوجی 24 چه‌کی کۆکوژی قه‌ده‌غه‌کراوه
ئه‌م تاقی کردنه‌وە لە هەموو بوارە زانستیاکان دا له‌سه‌ر په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ل و زینده‌وه‌ر تاقی ده‌کرێنه‌وه ، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ،له ناو دەوڵەتی عیراق دا، لە سه‌ر مرۆڤی کورد به‌کار هێنراون و تاقی کراونه‌ته‌وه .
لە کلتوری عێراقی و سەدام و بەعسی عەرەبی ئیشتراکی دا ،مرۆڤی کورد نەک هاوڵاتی نە بوو ، ناسنامەی ئاژاڵ و پەلەوەری بۆ دانرابوو.
Other posts
Abdullah Karim Mahmwd
2d ·
بەشی (4)
( خوێن )
+لە دام وده‌زاگا نهێنی یه‌کانی دوڵەتی عێراق دا ، خوێنیان له گه‌نجه کورده ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌رده‌هێنا ، بۆ سه‌ربازه برینداره‌کانی جه‌نگی عێراق –ئێران .
(١٨پاکیزەکە)
+ به پێی دیکۆمینتی : ژماره 1601 له 10 / 2 / 1989، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مخابه‌راتی ته‌ئمیمم بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له به‌غداد ، ناوی 18کچ تۆمارکراوه ،ته‌مه‌نیان له 14-29 ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی فه‌رمانه‌کانیان بینێرن بۆ مه‌لهاو نادی شه‌وانی کۆماری میسری عه‌ره‌بی .
چه‌ندان لێپرسراوی حیزبی به‌عس له دام و ده‌زگاکانی ئیستیخبارات ،موخابه‌رات ، ئه‌من ،سوپا
چه‌ندان کچی کوردی ئه‌نفال یان له زیندانه‌کانی( تۆپزاوه ...دبس ...تکریت ...سه‌ماوه ...نوگره سه‌لمان ، هه‌ڵبژاردووه وه‌ک کۆیله هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ دا کردون .خزمه‌تی کۆشكه‌کانیان پێکردون ، مه‌رامه‌کانی خۆیان پێ تێر کردون .
(نوگرە سەلمان )
+پیاوه پیر و پیره ژنه‌کان له زیندانی نوگره سه‌لمان زۆریان له برساو له تینوا و له گه‌رما ، له به‌ر نه‌خۆشی مردن بوون به خۆراکی سه‌گه‌کانی بیابان ،سه‌دان ژن وپیاو گوله باران کران و له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی له بیابانه‌کانی حه‌زه‌ر و عه‌رعه‌رو سه‌ماوه و ده‌یان بیابانی تر به‌شۆفل کران به‌ژێر لمه‌وه‌و شوین بزر کران .
( ژەهری هەڵەبجە)
+فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق له 16- 17- 18 / 3 / 1988 دا چه‌ن ته‌ن بۆمبی کیمیایان به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه بجه‌و ده‌وروبه‌ری دا باراند ، 5هه‌زاریان خنکاندو کوشت ،10 هه‌زاریان بریندارکرد .تا ئێستاش ئه‌وه 31ساڵه بریداره‌کانی ئه‌و شاره به‌هۆی کاریگه‌ری ،درێژ خایه‌نی ژه‌هری کیمیایه‌که‌وه به ده‌م ئازاره‌وه ده‌مرن.عێراق 5 بلوین دۆلاری له 11 دامه‌زراوی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی کیمیاوی دا سه‌رف کرد .
(چەکی کیمیایی و بایەلۆژی)
له 1987- 1997به‌رهه‌می چه‌کی کیمیایی وبایه‌لۆژی عێراق 23، 68ته‌نی مه‌تری بووه‌و 8،450ته‌نی مه‌تری ،له ژه‌هرباران و جینۆسایدی کوردا به‌کار هێناوه .
ئه م چه‌ند خاڵه کورته‌م بۆیه لێره‌دا خسته روو بۆ ئه‌وه‌ی به دۆکیۆمینت و به ئامار ، به ته‌واوی ئه‌وه‌مان لا رون بێت که روداوی دوجیل، بە بەراورد بە جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه ، چه‌ند بچوکه .
بۆ ده‌بێت روداوی دوجیل پێش ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه بخرێت ؟
بۆ ئەبێ سەدام لە سەر کەیسی دوجیل لە سێدارە بدرێت ؟
نە دەبوو ،پەلە لە سێدارەدانی سەدام بکرایەو زۆربەی نهێنییەکانی جینۆسایدی کورد ی لەگەڵ خۆی دا ،بردە دوو توێ ی گۆڕەوە.
سه‌رچاوه :
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود .ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال، بەرگی سێیەم و چوارەم و پێنجەم ، جاپ نەکراوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست