بوێریی و ئازادیی ڕاده‌ربڕیین
Tuesday, 22/04/2008, 20:10
بۆچیی ئاوها نیان؟ ئاخ براکانم، من پرسیارتان لێده‌که‌م: ئاخۆ ئێوه برای من نین؟ فریدریش نیچه
ئه‌و کێشانه‌ی، که ئازادیی ڕاده‌ربڕیین له کۆمه‌ڵدا دروستی ده‌کات، فاکتۆرێکی گرنگن له‌سه‌ر قووتکردنه‌وه‌ی پرسیارگه‌لێک، که ده‌شێت مرۆڤ پێشتر یان له مێژوویه‌کی دووردا قسه‌ی له‌سه‌ر کردبێت یان ئه‌وه‌تا نه‌یکردبێت. مرۆڤ له هه‌ر ئه‌تمۆسفێره‌یه‌کدا بژیی هیچ شتێک له‌لای ئه‌و له ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕیینی گرنگتر نییه له ژیاندا. هیچ شتێک بۆ سوکرات له مردن گرنگتر و پێویست‌تر نه‌بوو وه‌ک مرۆڤێکی ئۆپتیمیست، لێ مه‌رگێکی جوان. تاوانی سوکرات ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێکسیستێنتی خودا بوو، له‌لای ئه‌و شتێک نه‌بوو ناوی خودا بێت. سوکرات باجی ئه‌م ده‌ربڕیینه‌ی به ژیانی خۆیدا، لێ مردن چییه، ئه‌گه‌ر به واتا نیچه‌ییه‌که‌ی وه‌ک به‌شێک و قۆناغێکی تری ژیان، که دواهه‌میین قۆناغه ته‌ماشای نه‌که‌ین. ئێپیکوری ئۆپتیمیستیش هه‌مانشێوه خاوه‌نی تێڕامانێکی تایبه‌ت و ئیندیڤیدووال بوو له‌سه‌ر جیهان و ژیان، له‌لای ئه‌و شتێک نه‌بوو ناوی جیاکردنه‌وه‌ی جه‌سته و ڕۆح بێت، ئه‌و وه‌ک باوه‌ڕ به یاسای ئه‌تۆم ده‌یگووت: کاتێک جه‌سته له‌ناو ده‌چێت ڕۆحیش له‌گه‌ڵیدا وه‌ک به‌شێک له جه‌سته له‌ناوده‌چێت. ئێپیکور له‌به‌ر ڕازییکردنی دڵی خه‌ڵکی باوه‌ڕی به هه‌بوون و له‌وێدابوونی خودا بوو، ده‌نا ئه‌ویش وه‌ک ئۆپتیمیستێک هه‌رشتێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵ و هۆش دا بووبێت شیاوی ڕه‌تکردنه‌وه بووه. بنچینه‌ی سه‌ره‌کیی ناسیینه‌وه له‌لای ئێپیکور بریتیی بووه له هه‌ستی به ڕاستیی وه‌رگرتن " به جدیی وه‌رگرتن". ناسینه‌وه له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات، که خۆی له په‌رچه‌کردار و ئیدۆله نیان و نادیاره‌کان جیابکاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئۆرگانه‌کانی هه‌ست ناسینه‌وه وه‌ربگرن. ئێپیکور له‌ژێر کاریگه‌رێتیی دێمۆکریت دا باوه‌ڕی به ئه‌تۆم هێناوه و ده‌ڵێ: ته‌نها ئه‌تۆمه‌کان و بۆشایییه بێکۆتاکانی چێوه هه‌ن. به‌م واتایه له‌لای ئه‌و هه‌موو بوونبه شتێک و فه‌وتانیان بریتییه له په‌یوه‌ندیی و جیابوونه‌وه له له‌وێدابوونی هه‌میشه‌یییدا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌تۆمه‌کان له جوڵه‌دان، که به هۆیانه‌وه په‌یوه‌ندیی و جیابوونه‌وه دێنه‌ئاراوه. لێره‌وه ئێپیکور پێ له‌سه‌رئه‌وه داده‌گرێت، که چاره‌نووسێکی "به‌ستراوه" بوونی نییه، به‌ڵکوو مرۆڤ له ژیانیدا ده‌توانێت خۆی ڕووخسارێک بدات به ویسته ئازاده‌کانی. له‌سه‌رێکی تره‌وه ئێپیکور ڕۆحیش ده‌به‌ستێته‌وه به ئه‌تۆمه‌وه، ئه‌و پێیوایه کاتێک مرۆڤ ده‌مرێت و ڕۆح و جه‌سته پێکه‌وه له‌ناوده‌چن. به‌مشێوه‌یه شتێک نییه له‌لای ئێپیکور ناوی جیاکردنه‌وه‌ی ڕۆح و جه‌سته بێت. له‌لای ئێپیکور سێ ترس له‌به‌رده‌می به‌ختی مرۆڤدا ڕاوه‌ستاوه: یه‌که‌م ترسی مردن. دووهه‌م ترس له خوداکان، سێهه‌م ناڕوونیی ده‌رهه‌ق به زانایی حه‌ز و نه‌بوونی حه‌ز. ئێپیکور پێیوایه هه‌موو جۆره ترسێک له مردن و خوداکان بێهه‌ستیی و نالۆگیکه. چه‌ند خوله‌كێك پێش مردنی سوکرات، دادگا داوای لێده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو پاشگه‌زببێته‌وه له‌وه‌ی، كه ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه خودا نییه و ملكه‌چیی بۆ فه‌رمانه‌كانی دادگا بكات، ئه‌وا دادگا له تاوانه‌كه‌ی خۆش ده‌بێت و سزاکه‌ی بۆ ده‌گۆڕێت بۆ پێدانی بڕێک پاره به دادگا. تاوانی سوکراتیش ته‌نها باوه‌ڕنه‌بوونی بوو به خودا. سوکرات به هاوڕێكانی و به دادگا ده‌ڵێ: ترس له مه‌رگ ته‌نها ئه‌وه‌یه خۆت به شتێكی تر و به باشتر بزانیت. مرۆڤ هۆشیار ئه‌بێت، به‌ڵام چاوقاییمیییه، كه بزانیت شتێك ئه‌زانیت، كه كه‌س نایزانێت. مردن چییه، كه ته‌نها جارێكیش گه‌وره‌تریین شت نه‌بێت له‌ژێر هه‌موو شته باشهكانهوه بۆ مرۆڤایه‌تیی. به‌ڵام لێشی ئه‌ترسن وه‌ك ئه‌وه‌ی زانیبێتیان، كه ناقۆڵاتریین شت مردنه. فریدریش نیچه له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێ: مرۆڤ ده‌توانێت وه‌ك پزیشكێك پرسیار له‌وه بكات: له‌كوێوه نهخۆشیییهكی وه‌ها به ڕه‌گ و هه‌ڵچوونه‌وه هاته ناو پلاتۆنه‌وه؟ ئایا سوکراتی شه‌ڕانگێز وای له پلاتۆن كرد به‌ره‌و خراپیی بڕوات؟ ئایا سوکرات خراپكه‌ری گه‌نجان بوو؟ ئایا سوکرات شایانی سزادانه‌كه‌ی بوو؟ به‌ڵام تێكۆشانی سوکرات به‌رانبه‌ر پلاتۆن تێكۆشانێكی ڕه‌وا بوو بۆ تێگه‌یشتنی گه‌ل له هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می دوای مه‌سیحدا، مه‌سیحییه‌ت ڕێچكه‌یه‌كی پلاتۆنیی بوو گرتبوویه‌به‌ر كه له ته‌واوی ئه‌وروپادا په‌یوه‌ندیییه‌كی ڕۆحیی له‌ناخی خه‌ڵكییدا دروستكرد، كه پێشتر بوونی نه‌بوو.
ئایین ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌یه ڕقی له‌و که‌سانه‌یه، که ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا ده‌شکێت. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئاژه‌ڵان چونکه گه‌وره‌تریین ئاژه‌ڵی ڕاو بوونه‌وه‌رێکی پاک و به‌ڕێزه و ئه‌و پۆخڵه‌واته‌ی بێهێزیی و لاوازیی تێدا نییه، که له مرۆڤدا هه‌یه. مرۆڤ ده‌بێت جیهان و ژیان و ده‌سته‌ڵات وه‌ک ئارتوور شۆپنهاوه‌ر بهێنێته به‌رچاوی خۆی چونکه له‌لای شۆپنهاوه‌ر ئه‌و کاته‌ی ژیان هه‌بێت ویستیش هه‌یه، لێ ویستی هێز نه‌ک ویستی ژیان. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی، که سروشت ژیانی به مرۆڤ به‌خیشوه بێئه‌قڵییه مرۆڤ بێت داوای شتێک بکات، که خۆی خاوه‌نیه‌تی. مرۆڤ لێره‌دا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بۆ کردن بریتییه له گێڕانی ئاهه‌نگی مردن وه‌ک سوکرات، ئیدی ئه‌م خاڵه گوونجاوتریین کاته بۆ مرۆڤ، که تێیدا بمرێت. ئه‌و مه‌رگه‌ی سوکراتم چه‌ند لا جوانه، که خۆی هه‌ڵیبژاردووه له‌لای نیچه مه‌رگی سروشتیی هیچ واتایه‌کی نییه به مه‌رگێکی تراویلکه و سهرابی ده‌زانیت و به شتێکی ئاسایی ناوده‌بات، لێبه‌ڵێ مه‌رگی خۆویست له مه‌رگی سروشتیی مه‌زنتره چونکه مرۆڤ له مه‌رگی سروشتییدا هیچ ڕۆڵێکی نییه و مه‌رگێکی ترسنۆکانه‌یه.
من پێموایه ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی کورد، ده‌سته‌ڵاتێکی بێهێزه و هه‌موو که‌س پێیده‌وێرێت، که‌واته ئازا و ئازاد و بوێر ئه‌و که‌سه نییه، که ده‌چێت به‌گژ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا، به‌ڵکوو ئازا و ئازاد بوێر ئه‌و که‌سه‌یه، که ده‌چێت به‌گژ ده‌سته‌ڵاتێکی زاڵدا. هه‌نووکه‌ش هیچ ده‌سته‌ڵاتێک به‌قه‌د ده‌سته‌ڵاتی ئایینیی زاڵده‌ست نییه، لێبه‌ڵێ که‌من ئه‌و ئازا و ئازاد بوێرانه‌ی خۆیان له قه‌ره‌ی ده‌سته‌ڵاتی زاڵ ده‌ده‌ن.
ناته‌وێت که‌س بکووژیی*
ته‌نیا ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌یت
ئه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی من بۆ ده‌ده‌یت؟
ئه‌ی به‌خته‌وه‌ر به زیان، ئه‌ی خودا نه‌ناسراوه‌که
ها ها ها ها
خۆت ده‌که‌یت به‌ئێره‌دا
به‌م نیوه‌شه‌وه
چیتده‌وێ؟
قسه‌بکه
پاڵم ده‌نێیت زۆرم لێده‌که‌یت
ها! زۆر به نزییکیی
گوێت لێمه هه‌ناسه ده‌ده‌م
گوێ له دڵم ده‌گریت
ئه‌ی دڵپیس
دڵت له‌چیی پیسه؟
بڕۆ بڕۆ
پهیژهیت بۆچییه؟
ده‌ته‌وێت بێیته ئێره
بێیته ناودڵمهوه
بێیته ناو نهێنییهکانمهوه
بچیته ناو بیرکردنه‌وه‌مه‌وه،
ئه‌ی دزه بێ‌چاو و ڕووه‌که
ده‌ته‌وێت چیی بدزیت؟
ده‌ته‌وێت گوێ له‌چیی بگریت؟
ده‌ته‌وێت ئه‌شکه‌نجه‌ی چیی بده‌یت؟
ئه‌ی جه‌للاد
ئه‌ی خودا هه‌ڵواسه‌ره‌که،* " له سکاڵای ئاریادنهی فریدریش نیچه‌وه وه‌رگیراوه"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست