خودا ...
Saturday, 19/04/2008, 20:02
تۆی خودا
دوژمنی ژیانیت یان هی حه‌وا؟
سێوه‌که‌ی ده‌ستی حه‌وا جیهانه
له ده‌ستی خۆتدا نه‌بێت بۆ خه‌ڵکی تر تاوانه،
ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاته
له ده‌ره‌وه‌ی باخه‌که‌تدا، ڕشتنی خوێن خه‌ڵاته،
تۆی ئه‌ڵڵا
له‌وه‌ته‌ی هه‌یت حه‌وات لێبۆته به‌ڵا،
شه‌ڕ ده‌نێیته‌وه
ڕۆحێکی ڕێسێنتیمۆیت تۆڵه له مرۆڤ ده‌که‌یته‌وه،
جارێک باوکیت جارێک کوڕ
جارێک دۆڕاویت، جارێکیش شه‌ڕخواز و دڕ،
وه‌ک باوک مردیت له کوڕدا هه‌ستایته‌وه
وه‌ک کوڕ له خاچ درایت، له لاشه‌یدا له‌دایکبوویته‌وه،
بێجگه له درۆیه‌کی گه‌وره هیچی تر نیت
ویستێکی ده‌سته‌ڵاتیت تا هه‌تایه ده‌ته‌وێت بژییت،
ڕووباری ئه‌م خوێنه‌ی خستووته‌ته‌وه
مێژووی ئه‌م ئاگره‌ی کردووته‌ته‌وه،
درێژه به‌قه‌د ڕیشی ڕق و کینه‌ت
خاڵییه وه‌ک ئه‌م ژیانه بێ ئه‌وینه‌ت،
ئێوه‌ش ئه‌ی مرۆڤانی کۆیله‌ی خودا
چه‌کتان به‌رهه‌مهێنا کردتان به کڵپه‌ی ئاگری جیهاندا،
پێتانوایه زانان، لێ نازانن، که کۆیله‌ی خودان
ڕۆشنبیرن، لێ نازانن به‌ڵێتان بۆ زانست به‌ڵێیه‌که بۆ نه‌ویستنی ژیان،
ئه‌ی مرۆڤ بژیی بۆ مردن، لێ مردنێکی جوان
مه‌مره بۆ ژیان تا نه‌بیته خزمه‌تکاری جیهان،
مردنیش به‌شێکه له ژیان
مردنیش ویستێکه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جیهان،
مردنێک له‌کاتی خۆیدا
مردنێک بانگی ده‌سته‌ڵاتی ژیان بدات به گوێی خودادا،
ئه‌ی خودا هه‌رئه‌وه‌نده‌ی، که مردم دێمه دیدارت
هه‌رئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتمه لات تێکیده‌ده‌مه‌وه کۆشک و هه‌وارت،
پێمبڵێ: بۆچی له‌وه‌ته‌ی هه‌یت خوێن ئه‌ڕێژییت؟
به ئێسک و پروسکی پاشماوه‌کانی جه‌نگ جیهان ئه‌کێڵیت؟
بۆچیی هێند ته‌نیایت؟
بۆ ڕۆژێک چییه له‌گه‌ڵ ژنێکدا نه‌ژیایت؟
هێند ڕقت له ژن ده‌بێته‌وه وه‌ک دوعا به‌ردبارانیان بکه‌یت؟
هێند ڕقت له مرۆڤ ده‌بێته‌وه تا هه‌تا هه‌تایه نقوومی شه‌ڕ و کووشتنیان بکه‌یت؟
مرۆڤ خودایه‌کی ده‌وێت له‌گه‌ڵیدا سه‌ما بکات
ژن خودایه‌کی ده‌وێت وه‌ک ئه‌فرۆدیته فێری ئه‌شق و خۆشه‌ویستیی بکات،
تۆی "گۆت" به‌ده‌ر له ڕشتنی خوێن هیچی ترت نه‌کرد
تۆی "ئه‌ڵڵا" بێجگه له قه‌لاچۆی گه‌لان ده‌ستت بۆ هیچی تر نه‌برد،
هه‌نووکه پایته‌ختی تۆ به‌غداده
هه‌ر شه‌وێک زۆرتریین مرۆڤ بکووژرێت، لای تۆ شه‌وی به‌راته،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست