کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەرمی مێژوویی

Monday, 18/11/2024, 20:10


ئەکرێ مرۆڤێک لە بەرانبەرمرۆڤێکی دیکە لە بەر ئەوەی خەتایەکی لێ رووداوە،شەرم بیگرێ.جارجارشەرم کردن نەتەنیا خراپ نییە،بەڵکوم باشیشە.شەرمکردن لە ئاست دزی کە مرۆڤ نابێ بیکا،شەرم لە ئاست درۆوفێڵبازیی کە شآیانی ئەوە نین کە مرۆڤ پێگەی خۆی لەدەست بداوببێتە مایەی نەهامەتی.
لە فەرهەنگی کوردەواریی خۆماندا دوو وشە زۆر جار پێکەوە دێنە سەر زمان.ئەویش شەرمو حەیایە.لە تەواوی کۆمەڵگاکانی جیهاندا چین وتوێژێک هەن کە سنوری شەرموحەیایان بەزاندووە،ئەوی کە ئەبێ نەیکەن،ئەنجامی ئەدەن.بەوچین وتوێژانە ئەکرێ بگووترێ لۆمپەنێکی بێ شەرم وحەیا.
تەنانەت لە ناو سیاسەتیش شەرم وحەیا جێگاوپێگەی خۆی هەیە.مرۆڤی سیاسەتمەداریان حیزبی سیاسی وبەڕیوەبەرانی ئەوحیزبە لە ئاست هەڵسوکەوتووکاردانەوەی هیندێک بابەتی نیشتمانی ونەتەوەیی شەرم دەیانگرێ بۆ ئەوەی کە نەکا تووشی خەیانەت وهەڵەی حیزبیی یان مێژوویی بن.ترس لەوە نەکا مێژوو لێیان خۆش نەبێ وبە خایین پێناسە بکرێن.

شەرمی میژوویی:

لە باشووری کوردستان هێچ شەرمێکی مێژوویی نەماوە کە سنوری تێنەپەڕآندبێ وبنەماڵەی بارزانی تێیدا بەشدار نەبووبن.لە زانستی سیاسیداشەرمی مێژوویی وخەیانەت پێکەوە جۆش دەخۆن،بەوواتایە کە، هەرکاتێک دەسەڵاتدارێکی حیزبی یان بنەماڵەیەیی نەترسا لەوەی کە پەردەی شەرم بپچرێنێ ودرۆ دەگەڵ کۆماڵەگا نەکا،بێ گومان بە هاسانی تووشی خەیانەت دەبێ.لە ماوەی ئەو سی وسێ ساڵەدا،هیچ خەیانەتێک نەما کە لە رێگای مەسعود بارزانی وبنەماڵەکەی بەسەر خەڵکی نەسەپێنرابێ.چون ئەو بنەماڵەیە واتای ئەخلاق وئەو شەرمەی کە مێژوو بەسەریان دەسەپێنن،نازانن.
زۆر جار کاتێک مەسعود بارزانی لە بۆنەیەکدا باسی بابەتێک ئەکامن شەرموحەیا ئەمگرێ کە بیر لە کوردبونی خۆم ئەکەمەوە کە گێلی ئاواوڵات بەڕیوە دەبا.لە ئاست چین وتوێژێکی دیکەی باشووری کوردستان کە داییم ئازارم ئەدائەوەیە کەسانێک لەسەر ناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ بنەماڵەی بارزانی لە شآن کردوە وشآنازیی بە کارەکەیان ئەکەن.من نازانم چۆن شەرم لە خۆیان وبنەماڵەی ئەو هەزاران شەهیدە ناکەن کە بە فیتی بنەماڵەی بارزانی تێداچون.
لەوکورتە ویدئۆیەدامەسعود بارزانی ئەلێ:لە داهاتوودا درنگ یان زوو،شەڕدەوڵەتان شەڕی ئاوە.ئەو مژارە گرینگە دەمێکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئافریقا، بۆتە گرێ کوێرەی سیاسەت وئاڵؤزیی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو وڵاتانەی کە پرسی گرینگیی ئاویان وەک رێگوزەرێکی سیاسیی بەکار هێناوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی وڵاتەکەیان بپارێزن.
کاتێک ئەو وشانەی بەسەرزماندا دەهێنا،فکرهەڵیداشتم بۆ نادیارێکی سیاسەت وگووتم: بڵێی خەڵكی باشووری کوردستان ئەوەندە دواکەوتووبن کە شآیانی ئەوەن حۆلێکی وەک مەسعود بارزانی گەمەیان لە سەر بەڕیوە بەرێ.

کرتە لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ گوێگرتن لە وتەکەی مەسعود:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە