کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی خودا کەناڵی تەلەفزیونی نییە، بەڵام حیزبە ئیسلامیەکان دەیەھا کەناڵیان ھەیە؟

Monday, 18/11/2024, 18:43


- ئەگەر خودا کەناڵێکی یوتیوبی هەبوایە! ئاخۆ ئەو کەناڵە چۆن دەبوو؟
- تۆ بڵێی خودا کام جۆرە ڤیدیۆیەکی لەسەر دۆزەخ و بەهەشت دروست بکردایە و پیشانی خەڵکی بدایە؟
-  تۆ بڵێی ئەوکاتە ڕۆڵی ئیمامەکان چی دەبوو؟  لەپاڵ کەناڵی یوتوبی خودادا ؟
- تۆ بڵێی خودا باسی مارە بەجاش و جۆرەکانی نیکاحی بکردایە؟
- تۆ بڵێی خودا باسی کەم عەقڵی ئافرەتانی بکردایە؟ یان خودا باسی بەھێزی لێھاتوو ئافرەتانی دەکرد؟
- ئەی ئەگەر خودا ماڵپەڕێکی وەک گوگڵی ھەبوایە؟ ئاخۆ ژیانی ووڵاتە ئیسلامیەکان چۆن دەبوو؟
- حزبە ئیسلامیەکان نان و ئاو ژیانێکی خۆش و ئۆتۆمبێلی گرانبەھای گولەنەبڕ و زۆربەی بەرھەمەزانستیەکان و دەستەڵاتیشیان ھەیە، ئەوەش بەناوی خوداوە دەستیان کەوتووە! وە ڕیکلامی جۆراوجۆریش بۆ گەورەیی خودا دەکەن! وەک فرۆشتنی شوێنی بەرماڵی عەبدولەتیفی سەلەفی و ماڵ (مزگەوت) بۆ خودا دروست دەکەن! بەجۆرێک خودا پیشان دەدەن، ھەروەک خودا خۆی بێ دەستەڵات بێت و خۆی نەتوانێت ھیچ شتێک بۆ خۆی دروست بکات! بەڵام وەک ئەوان دەڵێن ھەر ھەمان ئەو خودایەشە کە ئەو گەردونە گەورەیەی دروستکردووە!
- بەڵام پرسیارەکەی من و ملیۆنانی وەک من ئەوەیە : ئەگەر خودایەک ھەبێت و ھەموو گەردونی دروست کردبێت! ئەی بۆ خۆی کەناڵێک بۆ خۆی درۆست ناکات و دینبازەکان بەدرۆ بخاتەوە؟ کە زۆربەیان درۆ بەدەم گەورەیی خوداوە دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان؟
- ئەگەر خودا کەناڵێکی یوتیوبی هەبوایە! ئاخۆ ئەو کەناڵە چۆن دەبوو؟
- بە بۆچونی من ، ئەگەر خودا کەناڵێکی یوتیوبی هەبوایە! لەوانەیە ماڵپەڕەکە وەک شانۆیەک بوایە بۆ گەشەکردنی ڕۆحی و بەزەیی و هاوبەشکردنی پەیامی پۆزەتیڤ (ئەرێنی)! .  لەوانەیە ئامانجی ئەو ڤیدیۆیانەی خودا ،  بەرەوپێش بردنی خۆشەویستی و لێبوردن و ئاشتی و گرنگی هاوسۆزی و بەزەیی لە جیهاندا دروست بکردایە و بڵاوی بکردایەتەوە!
- بەڵام پرسیارەکەی من و ملیۆنانی وەک من ئەوەیە : ئەگەر خودایەک ھەبێت و ھەموو گەردونی دروست کردبێت! ئەی بۆچی خودا خۆی پەیامەکانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ، بۆ مرۆڤەکانی  لە کەناڵێکی وەک یوتوبەوە بڵاو ناکەتەوە بە زمانێکی پاراوی جیھانی؟ بۆ دەبێت لە ڕێگەی دینبازەکانەوە پەیامەکانی بنێرێت؟ بۆ دەبێت ھەر دینبازێکیش ( سنە و شیعە و  حەنەفی و حنبلی و مالکی و شافعی و ئیسماعیلی و جەعفەری و زەیدی ئەبازی و ئەحمەدی و ئەوانی تریش ) بەئارەزوو خۆیان و بۆ بەرژەوەندی خۆیان تێکستەکانی خودا لێک بدەنەوە بۆ ھەمان ئایین؟ ئاخۆ ڕۆڵی خودا دەبێت چی بێت ، لەسەر ئەو ھەموو لێکدانەوە جیاوازانەی کە ھەموو مەزھەبەکان بۆ ھەمان تێکستەکانی خودا دەیکەن؟ تۆ بڵێی ڕۆڵی خودا ھەر سەیرکردنی شەڕەکان و بەکافر کردنی دینبازەکان بێت؟
- تۆ بڵێی خودا کام جۆرە ڤیدیۆیەکی لەسەر دۆزەخ و بەهەشت دروست بکردایە و پیشانی خەڵکی بدایە؟
- لەوانەیە خودا  ڤیدیۆ لەسەر دۆزەخ دروست بکات و بڵاو بکاتەوە و نیشان بدات ، کە چۆن پشتگوێ خستنی بنەما ئەخلاقییەکان و زیان گەیاندن بە کەسانی دیکە و داگیر کاری و چاندنی ڕق و کینە ، دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری ڕۆحی و دوورکەوتنەوە لە خودا! ئەویش وەک هۆشدارییەک سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنی ڕێگای ڕاستی ژیان و ئەخلاقی و بەرپرسیارێتی بۆ مرۆڤەکان!
-  بەڵام پرسیارەکەی من و ملیۆنانی وەک من لەدینبازەکان ئەوەیە : خودا کە ئەوەندە گەورەیە ، بۆ دینبازەکانی ئێستا بەدرۆ ناخاتەوە؟ کە  ڕۆژانە سۆسیال میدیا بەکاردەھێنن بۆ ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی؟  ئەوان وا دەزانن کە خودا وەک مریشک ، مرۆڤەکان بە فڕن سوردەکاتەوە یان مرۆڤەکان بۆ ھەتا ھەتایی دەسوتێ وەک سەمونی ناو فڕن! تۆ بڵێی خودا ئەو کارەی دینبازەکان نەبیستێت و نەبینێت؟ ئایا دینبازەکان  بەو ترس و تۆقاندنە زیاتر ئاینی خودا (ئەگەر ھەبێت) ناشرین ناکەن؟ وە ئایا خودا ھەست بەوە ناکات کە دینبازەکان لە نرخی و پایەی خوداش کەم دەکەنەوە؟ ئەی کەواتە کامە میھرەبانی خودایە؟ ئەی بۆ خودا نایەتە دەنگ و بڵێت دینبازەکان درۆ دەکەن؟
-  لەوانەیە خودا  ڤیدیۆ لەسەر بەھەشت دروست بکات و بڵاو بکاتەوە! کە خودا ئەو خۆشی و ئارامیە و لەڤیدیۆکانیدا پیشان بدات کە لە ژیانێکەوە دێت کە لەسەر بنەمای خۆشەویستی و بەزەیی و خزمەتکردن بە کەسانی دیکە دامەزراوە!  ئەم ڤیدیۆیانە لەوانەیە ئیلهامبەخش بن بۆ خەڵک بۆ ئەوەی هەوڵبدەن بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ڕۆحانیەت و ژیانێکی پڕ مانا!
- بەڵام پرسیارەکەی من و ملیۆنانی وەک من ئەوەیە : بۆ خودا نایتە دەنگ لە دژی دینبازەکان کە باسی بەھەشت و حەفتا حۆریەکان و سێکس و دورینەوەی ئەندامی مێینەی حۆریەکان دەکەن ( وەک دکتۆر عبدلواحید دەڵێت)؟ دینبازەکان لە گەورەیی خودا کەم دەکەنەوە بەوەی کە وادەزانن خودا یانەی شەوانی بۆ موسڵمانان کردۆتەوە! وە ھەتا ئەو ڕادەیەش کەلە یانەی شەوانی سەر زەویدا مرۆڤێک ناتوانێت بچێتە لای حەفتا ئافرەت! باشە ئەمە بێ ڕێزی و کەمکردنەوە نییە لە ئایین و لە گەورەیی خودا؟ وە لەلایەکی ترەوە،  خودا مرۆڤێک بە نۆمانگ دروست دەکات،  کەچی دینبازێک بەناوی جیھادەوە بە نۆ چرکە سەری دەبڕێت و  ملی لێ دەکاتەوە ! کەواتە لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ،  کامیان بەھێزترن! خودا یان دینبازەکان؟ وە دینبازەکان دەشڵێن لە بەھەشتدا شەرابی تازە ھەیە بۆ نۆشکردن! من تێناگەم ، ئەگەر شتێک لەم دنیا حەرام بێت! وەک سێکس کردن لەگەڵ غەریبەدا و خواردنەوەی مەی! بە چ لۆژیکێک لە بەھەشتی دینبازەکاندا حەڵاڵە و یانەی شەوانەیان ھەیە بۆ حۆری و خواردنەوە؟ کەواتە بۆ خودا ئەگەر ئەوەندە ھێزی ھەیە! لە کەناڵێکەوە نایەتە دەنگ؟
-  تۆ بڵێی ئەگەر خودا ئەو کەناڵەی یوتوبی ھەبوایە؟ ئایا ڕۆڵی ئیمامەکان و دینبازەکان چی دەبوون؟ تۆ بڵێی دینبازەکانی کوردستان ئەو ڕۆڵە تێکدەرەی کە ئێستای ھەیانە ، ھەر دەمایەوە؟ یان ئاخۆ  عەمامەبەسەرەکانی ئێران چ کارێکیان دەکرد؟ ئاخۆ ئێران وەک ئەوسای زەمانی (شا) پێشکەوتوو تر دەبوو بە ڕزگار بونیان لە دینبازەکان؟ وە ئاخۆ ئەردوغان دەیتوانی بگاتە کورسی دەستەڵات ئەگەر ھەڵخەڵەتاندنی ئایین و خودا نەبوایە؟
- تۆ بڵێی خودا باسی کەم عەقڵی ئافرەتانی بکردایە؟ یان خودا باسی بەھێزی لێھاتوو ئافرەتان دەکرد؟
- لەوانەیە خودا باسی گەورەیی و ئازایەتی بێ خەوشی ئافرەتان بکات و بڵێت ھەی دینبازی فێڵبازان، ئێوە لەناو سکی ئافرەتاندا دروست بوون و لەسەر کۆشی ئافرەتان پەروەردە کراون، کەواتە عەقڵی ئافرەتان زۆر لە عەقڵی ئێوەی دینباز بەھێزتر و لێھاتووترە چونکە ئافرەتان (واتە دایکان)بەشێک لە عەقڵی خۆیان لەکاتی پەروەردە کردندا بەکارھێناوە  بۆ ئێوەی دینباز ھەتا بتوانن کەمێک ژیان تێبلەن و ژیان بەڕێ بکەن!
-- ئای ، کە جوان دەبوو !! ئەگەر خودا ماڵپەڕێکی وەک گوگڵی ھەبوایە! وە ھەموو کەس بیتوانیایە کە پرسیارەکانی خۆی لە خودا بکات، ئەو کاتە ھەموانیش وەڵامی ڕاست و دروستیان لە خودا خۆیەوە وەردەگرت ، بەبێ ترش و خوێ و میکیاجی دینبازەکان! بەڵام ئاخ و ھەزار ئاخ ، کە خوایەک وەک دەڵێن ، ئەو ھەموو گەردونەی دروست کردبێت! بۆ دەبێ نەتوانێت ماڵپەڕێکی وەک (گوگل) دروست بکات؟ ھەتا مرۆڤایەتی لە درۆی دینبازەکان ڕزگار بکات؟
-- ئای زانست ئێوە چەند جوانن !!! ، ھەموو کەس بەرھەمەکانتان دەبینێت و بەکاری دەەھێنێت بەبێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگ و ڕەگەز و ئاین! کەس ناڵێت فڵان ووتی و فیسار ووتی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە