کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ئامارە مەترسییە گوماناوییەكە یەكمان بخات

Monday, 18/11/2024, 10:52


بۆچی خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان سارد دەکەنەوە لەچوون بۆ  بەشداریكردن لە ئاماركردن و ناو تۆمارکردن لە ڕۆژی ئامارە شومە گوماناوییەكەدا؟,  دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەو خێزانانەی ماڵیان لەد ەرەوەی شاری کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکانی کوردستانن لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان دەتوانن ناونوس بکرێن, واتا خۆیان تۆمار بکەن لە ئاماردا، بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەگەری فێڵیکی تری دەسەڵاتدارانی ناوەندە بۆئ ەوەی ڕێژەی کورد لەو ناوچانە کەم بکات!بۆیە پێوستە خەڵک ئاگادار بکرێنەوە وە هانبدرێن بچنەوە شوێنی ڕەسەنی خۆیان لە شارەکانی کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان ناوی خۆیان تۆمار بکەن ،چونکە ئامارکردنی دانیشتوان گرنگی و پێگەی نەتەوەیی و ئابوری و سیاسی دیاری دەکات و مافە دەستوری و یاساییەکان دەچەسپێنێت، خاڵێکی تر کە ئەمەوێت باسی لێوە بکەم و لام گرنگە کۆمێنتی لە سەر بنووسم، ئەوەیە ئەرکە لەسەر حوکمەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان هاوکاری خەڵک و خێزانەکان بکەن هەر وەک ئەوەی لە کاتی هەڵبژاردندا بڕە پارەیەک و هێڵی گواستنەوەیان دابین دەکرد بۆ لایەنگرانی خۆیان و دەنگدەرانی ئەو ناوچانە تابڕۆن دەنگ بدەن ،ئێستاکە ئەم ئامارکردنە سەد بار لە دەنگدان ئەرکترو زەرورترە و گرنگ ترە بۆ نەتەوەی کورد بۆیە ئەویش پێوستە بەدابینکردنی هێڵی گواستنەوە یاخود بڕە پارەیەک دیاری بکرێت و بدرێت بەو کەسانەی دەچنەوە بۆ شاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ ناو تۆمارکردن لە ئاماردا، دەبێت حوکمەتی هەرێم وە ئەولایەنانەی بۆ بابەتی ئیمتیازاتی حزبی و بابەتی موچەو داهات پەنا دەبەنەبەر ناوەند داوای جدی و فەرزکردنی هاوکاری مادی بکەن،بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی نفوسیان کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانن تا بتوانن ئامادەبن لە ناو تۆمارکردن دا لە شوێنی خۆیان، خاڵێکی دیکە ئەوەیە میدیای کوردی لە ئاست ئەم مەسەلە هەستیارەی ئاماردا بێ باکەو گرنگی پێ نەداوە وەکو پێوست، نەبووەتە سەرچاوەی زانیاری و هوشیارکردنەوەی تاکی کوردو کۆمەڵگەی کوردی تا ناو تۆمارکردن بە هەند وەربگرن و وەک ئەرکێکی نیشتیمانی لێی بڕوانن.
با پیچكەوە  كوردستانییەتی ناوچە داگیركراوەكان بپارێزین, پێكەوە 20 و 21 ی ئەم مانگە لە جێگا رەسەنەكان خۆمان بەشداری ئامار بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە