کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆڵی ژن لە ناکۆکی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا بەشی(١٤)

Friday, 22/11/2024, 20:02


ژن لە ناکۆکیی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا ڕۆڵی گرنگی هەبووە، وەک ژنی سوڵتان و کچی و دایکی، سوڵتان ئاسا دەسەڵاتدار بوون، بەتایبەتی ئەو جاریانەی کە لە جەنگدا بەدیل گیراون، بە دیاری بۆ سوڵتان و خەلیفەکان ناردراون، یان نوێنەری کۆشکی سوڵتان و خەلیفەکان لە بازاردا کڕاون. هەندێک لەو جاریانە وەک پیاوان ڕۆح و نەزعەی ورگرتنی دەسەڵاتیان لە ناخدا هەبووە، باشترین ڕێگە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، چوونە نێو پێخەفی سوڵتان و خەلیفەکان بووە. مێژوو پێمان دەڵێت کە زۆربەی خەلیفە ئەمەویەکان، عەباسیەکان و سوڵتانە عوسمانیەکان خێزانەکانیان جاریە بوون. زۆربەی منداڵانی خەلیفە و سوڵتانەکان، لە جاریە کڕاوەکان بوون، کە لە نەتەوە و وڵاتی جیاواز بوونە بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. واتە خەلیفە و سوڵتانەکان منداڵەکانیان ئەگەر بە شەرعی ئیسلام بێت، منداڵی ناشەرعی بوونە، بەهەزاران نمونە لە مێژوودا هەیە، کە ئەو ڕاستیە پشتڕاست دەکاتەوە پێمان دەڵێت، کە زۆرن لەو ئافرەتە جاریانە کە لە ڕێگەی پێخەفەوە لەگەڵ سوڵتان و خەلیفەکان، دەسەڵاتی ڕەهایان هەبووە و لەسەر کورسی دەسەڵاتدا دانیشتوون و بوون بە سوڵتانە و ئومئەلموئمنین، بەڵام لێرەدا تەنیا پەنجە بۆ دوو ئەزموون درێژ دەکرێت. سوڵتان سلێمانی قانونی، دوای پێنج منداڵ ئەوجا هورەمی جارەیەی خۆی مارە کرد. نمونەیەکی دی، خەلیفەی عەباسی ئەلمستەنسر ئەلزهر، دایکی جاریەی باوکی بوو. ئەلفلەیلا وە لیلا، بە ئاشکرا باسی شەوانی ڕابوردن لە باڵەخانەی خەلیفە دەکات.پەڕتوکی
کاتێک کە هولاکۆ بەغدادی داگیر کرد، لە ماڵی خەلیفە موستەعسم، حەوت سەد جارەیە هەبوون. هۆلاکۆ داوای لە موعتەسەم کرد کە کام لە جاریەکانی دەوێت هەڵبژێرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵی بیبەن بۆ شوێنی زیندانی کردنی، خەلیفە بیست جاریەی هەڵبژارد بۆ گواستنەوەیان لەگەڵ خۆی. ئەو جاریانەی مانەوە، هۆلاکۆ وەکو تاڵانیەکانی دی جەنگ، ئەو ژنانەی ڕەوانەی تەبریز کرد، کە ئەو کات سەنتەری دەسەڵاتی ئەو بوو لە ناوچەکەدا.
کاتێک کە ئەو جاریانە گەیشتونەتە دەسەڵات، وەک پیاوەکانی نێو دەسەڵات و خەلیفە و سوڵتانەکان، خوێنیان ڕشتووە، کوڕ و نەوەی خۆیان کوشتووە، کوشتنی بە کۆمەڵیان ئەنجام داوە، دەستیان لەنێو خەزێنەی دەوڵەت بووە و دزیان لە موڵک و ماڵی دەوڵەت کردووە، غەدریان لە خەڵک کردووە، خەڵکیان چەوساندۆتەوە. ئەوانە وەک پیاوەکانی نێو دەسەڵات سیاسەتیان کردووە، دژ بە ڕکابەرەکانیان نەخشە و پیلانیان کێشاوە، بۆ یاری قێزەوەن و لەگەڵ وەزیر و دەسەڵاتدارانی نێو جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتدا کوتلەیان پێکهێناوە. زۆربەی ئەو ژنانە دایکی سوڵتان و خەلیفەکان بوونە، کە لە بنەڕەتدا موسڵمان نەبوون، بەڵام بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، ئاینیان گۆڕیوە، ناویان گۆڕیوە. ئەوانە لە دوو قۆناغدا دەسەڵاتدار بوون یەکەم، کاتێک کە سوڵتانی عاشقیان لە ژیاندا بووە، دواتر کاتێک کە کوڕیان لەسەر کورسی دەسەڵاتدا دانیشتووە.
شجەرەت دڕ، جارەیەی سوڵتان نەجمەدین ئەیوبی( سوڵتان ساڵح) خزمی سەڵاحەدین ئەیوبی بوو، دوای ساڵانێکی درێژ لەگەڵی ئەوجا مارەی کرد. لە ساڵی ٤٩١٢ز سوڵتان دەمرێت، شجەرت دڕ مردنی سوڵتان جارنادا، نایەوێت پشێوی دروست بێت، کورسی دەسەڵاتی لەدەست بچێت، تا توران شای کوڕی سوڵتان لە شامەوە دەگاتە میسر و لەسەر کورسی دەسەڵات دادەنیشێت.
توران شا لە جەنگی دژ بە خاچپەرستەکان سەردەکەوێت و پێگەی بەهێز دەبێت، دژایەتی شجرەت دڕ دەکات، داوای ماڵوموڵکی باوکی لێ دەکات، بۆیە شجەرەت دڕ لەگەڵ سەڕۆکی یاخیبووەکانی مەمالیک دەست تێکەڵاو دەکات بۆ کوشتنی سوڵتان. دوای مردنی سوڵتان، شجرە دڕ دەبێتە یەکەم ژن و یەکەم سوڵتانی مەمالیکەکان لە میسر. دوای هەشتا ڕۆژ لە دەسەڵاتی ئەو، لەبەرئەوەی ئافرەت دەبێت، دەوڵەتانی موسڵمان داوای لێ دەکەن واز لە دەسەڵات بهێنێت بۆ یەکێک لە ئەمیرەکانی مەمالیک، بۆیە ئەو شو بەو ئەمیرەی مەمالیک دەکات کە ناوی عزەدین ئەیبەک دەبێت و بەربژێر دەبێت بۆ بوون بە سوڵتان، بۆ ئەوەی لە دەسەڵات نزیک بێت. دواتر کە ئەو بۆی دەردەکەوێت، مێردەکەی خەریکی پەیوەندیی دیە لەگەڵ ژنان، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەرکی بەوە کرد، کە سوڵتان خەریکە کچی حاکمی موسڵ دەخوازێت، مەترسی ئەوەی لا دروست دەبێت، کە ڕەنگە دەسەڵات لەدەست بدات، بۆیە پیلانی دانا، سوڵتانی بردە قەڵاکەی خۆی و بەدەستی خۆی خنکاندی. شجرە دڕ ئەوجا جاڕیدا کە سوڵتان بە کتوپڕی مردووە، بەڵام ژنی یەکەمی سوڵتان بڕوای پێ نەکرد، داوای لە جاریەکانی خۆی کرد، کە شجرە دڕ لە ژوورێکدا زیندانی بکەن، بە قاپقاپ لێدەن تا دەمرێت، دواتر لە پەنجرەی قەڵاکەوە بە ڕووتی لاشەکەی فڕەدەنە خوارەوە، ئەمە کۆتایی شجرە دڕ بوو لە ساڵی ١٢٥٩ز.
سوڵتانە هورەم ناوی ئەلکسەندرا بوو، ئاینی ئەرسەدۆکسی بوو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بوو، بەدیل گیرا بوو، لە بازاڕی جاریە کڕابوو، هێنرابوو بۆ کۆشکی سوڵتان و کرا بوو بە یەکێک لە ژنەکانی سوڵتان کە ئەو کات لە کۆشکدا سێ سەد جارەیە لەژێر ئەو ناوەدا گوزەریان دەکرد کە پێ دەگوترا (حەرەملێک) لە ساڵانی نێوان( ١٥٥٠-١٥٥٨). هورەم دەستی هەبوو لە بە کوشتندانی ئیبراهیم پاش، کە سەدرولئەعزەم بوو، دواتر دەستی هەبوو لە بەکوشتندانی مستەفای کوڕی سلێمانی قانونی لەلایەن باوکیەوە، بۆ ئەوەی سەلیمی دووەمی کوڕی لەسەر کورسی دەسەڵاتدا دابنیشێت.
سوڵتانە نوربانو، ئاینی جو بوو، خەڵکی ئیتالیا بوو، جاریەی سوڵتانی عوسمانی سەلیمی دووەم بوو، دوای سێ منداڵ، ئەوجا سوڵتان سەلیمی دووەم مارەی کرد. نوربانو ڕۆڵی مەزنی گێرا لە ناکۆکیی نێوان کوڕەکانی سلێمانی قانونی کە کامیان دوای باوکیان ببن بە سوڵتان. لە یەکەم هانگاویدا کەوتە دووبەرەکی لەگەڵ کچی سوڵتان سلێمان، کە کێ ببێت بە سەرۆکی حەرەملێک، دوای هەوڵێکی زۆر توانی میرەماری کچی سوڵتان سلێمان دوورخاتەوە، خۆی ببێت بە خانمی یەکەمی کۆشک. ئەو پەیوەندیەکی فرەوانی دروست کرد بەتایبەتی لەگەڵ ژنێکی بازرگانی یەهودی، کە جوزیف ناسی پێ ناساند و لە سوڵتانی نزیک کردوە. جوزیف یەکەم کەس بوو کە هەڵگری بیرۆکەی نێشتجێکردن و دامەزراندنی دەوڵەتی جو بوو لە فەلەستین.
دوای مردنی سوڵتان سەلیم، نوربانو ١٢ڕۆژ تەرمی لەنێو بەفردا پاراست، مردنەکەی جاڕنەدا تا کوڕەکەی لە مانیسیا گەڕایەوە بۆ ئیستەنبول و بوو بە سوڵتان کە ناوی مورادی سێەم بوو. ئەوجا نوربانو مورادی سێەمی هاندا، کە پێنج لە خوشک و براکانی بکوژێت، بۆ ئەوەی کۆسپ لەبەردەم دەسەڵاتی نەمێنێت، لە مێژوودا هاتووە کە مورادی سێەم تەنیا خەریکی ڕابواردن بووە لەگەڵ جاریەکانی. لە ٤٠ جاریە ١٠٠ منداڵی ناشەرعی هەبووە، واتە کاروباری حوکم و سیاسەت، نوربانو و هەموو دارودەستەکانی لەنیو جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتدا بەرێوەیان بردوە. دواتر نوربانو لەگەڵ سەفەیەی ژنی موراد ناکۆکی کەوتە نێوانیان، لەبەرئەوەی سوڵتان مارەی کرد بوو بە گوێرەی یاسای ئیمپراتوریەتی عوسمانی، ئەو سوڵتانەی داهاتوو دەبوو. ئەم ناکۆکیە بەردەوام بوو تا ژەهرخوارد کردنی نوربانو و مردنی لە ١٥٨٣ز.
سوڵتانە سەفیە خەڵکی ئیتالیا بوو، ئاینی فەڵە بوو، یەکێک بوو لە جاریەکانی دەوڵەتی عوسمانی سوڵتان مورادی سێەم. بۆ کەسی لە منداڵی نەوەی عوسمانی کوشت، کە هەندێکیان تەمەنیان چەند مانگێک ١٩گرتنە دەستی دەسەڵات، لە یەک شەودا هەمووشیانی لەپاڵ مێردەکەی سوڵتان موراد لە ئایاسۆفیا ناشت. سەفیە ئەمیر مەحمودی نەوەی خۆی بوو لە تەمەنی بوو، ساڵیدا کوشت.١٤
سوڵتانە دوولبەر، کچی سوڵتان محەمەدی سێەم، هەوڵیدا، کوڕ و منداڵی سوڵتانە کۆسیم بکوژێت بۆ ئەوەی مستەفای برای ببێت بە سوڵتان، لە کاتێکدا سوڵتان کوڕی نەبوو، بۆیە دولبەر لەو ڕێگەیەوە دەیوست کوڕەکەی خۆی سلێمان بێنێتە پێشەوە بۆ ئەوەی لەسەر کورسی دەسەڵاتدا دابنیشێت، کە ئەوەی بۆ نەکرا لەگەڵ مێردەکەی کە سەدرلئەلئەعزەم بوو، دەستیان لەگەڵ ئینکیشاریەکان تێکەڵ کرد دژی عوسمانی دووەم و بە کوشتنیان دا. دواتر مستەفا نەخۆشی دەروونی هەبوو و لە دەسەڵات دوور خرایەوە و مورادی چوارەم هاتە جێگەی.
م، فەڵە بوو خەڵکی یۆنان، قەپاندیان و فڕۆشتیانە کوشکی سوڵتان، بوو بە جاریەی ئەحمەدی یەکەم. سوڵتان لە ەسوڵتانە کوسسوڵتان لە ژنەکەی دی ببێت بە سوڵتان، بۆ ئەوەی مورادی کوسەم رێگری کرد کە عوسمانی کوڕی . ساڵیدا مرد ٢٧تەمنی کوڕی دواتر ببێت بە سوڵتان، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لەگەڵ ئینکیشاریەکان پیلانی کوشتنی سوڵتانی دانا و سەرکەوتوو ساڵان بوو لەسەر کورسی دەسەڵات دانیشت، کوسەم ڕێگەی بۆ خۆش بوو، کە ١١بوو، بەمجۆرە کوڕەکەی تەنیا تەمەنی لەبەرئەوەی دایکی سوڵتان و وەکیلی بوو. ،دەسەڵاتی سیاسیی و بەرێوەربردنی ئیمپراتوریەتی بکەوێتە دەست
ساڵیدا مرد، کوسەم ئیبراهیمی کوڕی کرد بە سوڵتان، بەڵام ئەو توانای نەبوو ئیمپراتوریەت ٢٧موراد لە تەمەنی سوڵتان سوڵتان ئەحمەدی یەکەم، ئەو لە کۆشکی سوڵتاندا دەستبەسەر کرابوو، هەموو لەبەرئەوەی هەتا مردنی ،بەڕێوە ببات
ڕۆژێک سوڵتان هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرد، تا توانای ئەوەی نەبێت بەرەنگاری بێت لەسەر دەسەڵات، کە لە ئاکامدا پیلانی کوسەمی دایکی بۆیە تووشی نەخۆشی دەروونی هاتبوو توانای ئەوەی نەبوو ئەو لێپرسراوەتیە بخاتە ئەستۆی خۆی، محەمدی نەوەی لە شوێنی دانا. کێشە کەوتە نێوان کوسەم و ، ئەوجا کوسەم، ەوەخنکاندنی بۆ دانا لەلایەن جەلادی عوسمانی ،دانا بۆ هەوڵی دا دەسەڵات لە کوسەم وەربگرێت، بۆیە کوسەم پیلانی ،خەدیجەی بوکی، لەبەرئەوەی ئەو دایکی سوڵتان بوومحەمەدی نەوەی کە تەنیا دە ساڵان بوو کوشتی و نەوەکەی دی لە ژنێکی دی بەنێوی سلێمان بوو بە سوڵتان. خەدیجە لە بە دەستی جەلادی عوسمانی بە خنکاندن دا. یکوسەم دا،تۆڵەی کوڕەکەی پیلانێکی دانا و لەنێو کوشکی سوڵتان
جاریە شویکار، جاریەی سوڵتان ئیبراهیمی یەکەم بوو، بۆ ئەوەی تەنیا بەخۆی لە حەرەملێک بمێنێتەوە، واتە لە کۆشکی سوڵتان لە بەشی حەرەملێک، بوختیانی بۆ ژنەکانی سوڵتان ئیبراهیم بەست و لەیەک شەودا، ٢٨٠ جاریەی حەرەملێک لە تورگەی سپی خران و فرەدرانە نێو دەریا.
شیفکیڤسا چواردە ساڵان بوو، خەڵکی جورجیا بوو کە کرا بە جاریە، جاریەی سوڵتان ئەلمەجیدی یەکەم، دایکی سوڵتان مورادی پێنجەم بوو لە ئیمپراتوریەتی عوسمانی. ئەو ژنە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، لە یەکەم هانگاودا لەگەڵ ژنی شەرعی سوڵتان بەربەرەکانێ کرد، کە یەکەم کۆسپ بوو لە پێشی بۆ بوون بە سوڵتانە. ئەو هەوڵی لە نێوبردنی دا، بەو مەبەستە لە ڕێگەی دەستوپێوەندی بوختانی بە هەوێیەکەی کرد و سوڵتانی لێ ئاگادار کردەوە، بۆیە سوڵتان لێ جیابۆیەوە و دووری خستەوە لە کۆشکی سوڵتان. ئیتر شیفیکیڤسا لەسەر کورسی دەسەڵات دانیشت. کوڕی سوڵتانە تووشی نەخۆشی دەروونی هاتبوو، بۆیە بڕیاردرا کە لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە. لە تۆڵەی ئەوە شەڤیسکا، لەگەڵ بزوتنەوەی یاخیەکان لە دژی سوڵتان عەبدولحەمید ڕێککەوت. لە ساڵی ١٨٨٩دا مرد.

سەرچاوەی زێتر،

دور الجوارى والقهرمانات فى دار الخلافة العباسية، سولاف فيض الله حسن
درێژ ناکات، بەڵکو تەنیا باسی ناکۆکییەکانی نێوەخۆی موسڵمانان و (فتوحاتی عەرەبی) ئەو چەند وتارە پەنجە بۆ فتوحاتی ئیسلامیتێبینی: .ئەسحابەکان دەکات بۆ دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات

ئەو بابەتە دڕێژەی دەبێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە