هیوامان بە خێری ئێوە نییە شەڕمان بۆ مەنێرن
Sunday, 17/11/2024, 19:00
ئیسڕاییل ودەوڵەتی کوردیی
لە هەمووجیهاندارووداوەکانن کە دەبنە هۆی روودانی مێژوو.هیچ نەتەوەیەک یان گیانلەبەرێکی دیکەی سەرگۆی زەوی بە بێ ناسنامە نەژیاوە.بەهێزترین نەتەوە ئەو گەلەیە کە بە رەنجی شان وپیلی خۆی رووپەڕەکانی مێژووی خۆی دەنوو سێتەوە.نەتەوەی هوشیارکۆمەڵگای هوشیاربەرهەم دێنێ.کۆمەڵگای سەقەت حیزب وسازمان وگرووپی سەقەت لە خۆی دەکاتە بار.دونیا دوای شەڕی دووهەمی جیهانی بۆ زۆربەی گەلانی جیهان بووبە خێروبەرەکەت جگە لە کورد.ئەو گەلانە بۆ یارمەتی هەڵبژاردەی بەڕێوەبەریی خۆیان تا رادەیەکی بەرچاوخۆیان لە زەل رزگارکردوە.بۆ هیندێکی لە وڵاتانی دیکەش چەرخی دیرۆک خوار وەرگەڕاوە وتووشی نەهامەتی بون.گووتنێکی بەنرخ هەیە کە دەڵێ: کەس ناخورێنی پشتی من،جگە لە نینۆکی دەستی من.
پشکی هەرە گرینگ وبەرچاو کە دەبێتە هۆی خەساری گەورە ودەبێتە هۆی نەهامەتی بیانی نییە.دار هۆرەی لە خۆیەتی بۆ دەقەڵشێ.ئەو خەسارەی کە بە دەستی خۆمان لە خۆمان ولە مێژوومان داوە هیچکات دۆست ونادۆست لێی نەداوین.لە شکستێکی مێژوویماندا کە بەسەرمان هاتووە،بیانوومان بۆ دۆزیوەتەوە وهیچ ئەزموونێکیشمان لێ وەرنەگرتووە.حاشآ لەوە ناکرێ کە نەتەوەی کوردیش بەشێکی مەزنە لە کۆمەڵگای جیهانیوجودانییە لەو رووداوانەی کە بەسەر جیهان دادێ.ئەوەی کە جێگای داخە لە هەرقۆناغێکی مێژوودائاڵوگۆڕی گەورە چێ بوو،کورد لەو کاروانە بە جێ ماوە وئەوەی کە بۆی دەمێنێتەوە داخوحەسرەتی دیرۆکییە.
ئیسڕاییل ودەوڵەتی کوردیی:
ئەگەرمێژووبخەینە دووتای تەرازوویەک لایەنێکی بیانین ولایەنەکەی دیکەش تاقمێک سەرکردەوحیزبی لاپرەسەنی ودواکەوتون کە زۆر باش کەڵكیان لە ناهوشیاریی کورد وەرگرتووە وبە کەیفی خۆیان ئەسپی سیاسەتیان تاوداوە بۆ مانەوەی خۆیان.ئەوەی کە لە دوای سەددام لە باشووری کوردستان روویانداوە تەنیا دەستی بیانی تێدانییە،زۆرینەی هەڵەکان لە لایان ئەو دووبنەماڵەیە بەسەرماندا سەپاوە.
دوای کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئامریکا دەرکەوت کە تڕامپ بە رێژەیەکی بەرچاوتوانی هەمیسان ببێتەوە سەرۆککۆماری ئامریکا.لاوازبونی حیزبوڵڵاوحەماس لە شەڕی نێوان ئەوان وئیسڕآییل کەشووهەوایەکی سەیری خەڵقاندووە کە گۆیا ئیسڕآییل دەخوازێ نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێ ولەو ئاڵوگۆڕەشداکورد ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەر بەخۆی،خۆی!بۆیە لە دیمانەیەکدا،گیدئۆن سەعر، وەزیری دەەوەی ئیسڕآییل غوربەت هەڵی گرتووە بۆ کورد دەپاڕێتەوە وبۆمان دەگری ودەڵێ:خەڵکی کورد نەتەوەیەکی گەورەیە ویەکێکە لەو نەتەوانەی کە سەر بەخۆیی سیاسی نییە وبۆیە هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن ودەبێ ببنە خاوەن کەیانیکی سەربەخۆی،خۆیان.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە باشووری کوردستان دەکا کە سنورێکی بەرفراوانی هەیە دەگەڵ ئێران وتورکیا.مەبەستی ،سەعر،ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ ئەو باوەڕە کە دەبی ئەو کەیانەی کە باسی لێوە دەکا بۆ کورد کاریگەریی راستەوخۆی کۆنە سیخوڕەکانی خۆیانی لەسەربێ،ئەویش دەسەڵاتداریەتیی بنەماڵەی بارزانییە.
کورد بەهۆی ئەوەی کە زۆرینەی مێژوویەکەی بە پێنووسی بیانی نووسراوەتەوە،زووزووتووشی ئالزایمێری سیاسی دەبێ ولە بیری دەچێتەوە لە رفاندنی بەڕیز ئۆجەلاندا ئیسڕاییل وشەخسی نتانیاهورۆڵیکی قێزەونی بەرچاویان هەبووە.تا ئەو سەردەمەش کە بەرێزیان لە زیندانی ئیمڕاڵیدابەند کراوە بۆ تاقە جارێکیش دەوڵەت وسیاسەتمەدارانی ئیسڕآییل باسی بارودۆخی ژیانی بەڕێز ئۆجەلانیان نەکردوەئێستا خێرە داوای دەوڵەتی کوردیمان بۆ دەکەن؟کەچی ئەردۆغانێکی فاشیست بێ رێزیی نەماوە بە دەوڵەتی ئیسڕآییل وخەڵكی ئیسڕآییلی نەکا،کە چی داییم دەستی دۆستی بۆ درێژ دەکەن!
ئەردۆغان ورۆژئاوای کوردستان:
بێ گومان ئاڵوگۆڕلە ناوچەکەداد دوای هاتنە سەرکاری تڕامپ روودەدا،ئەو ئاڵوگۆڕانە چەندی بە مەیلی کوردە بابەتێکی دیکەیە کە لیرە باسی ناکەم.ئەوەی کە زۆر گرینگە تەنگاو بونی ئەردۆغان وفاشیزمە بەرانبەر بە ئەو سیستمەی کە لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی چەند سالێکە دامەزراوە.خۆبەرێوە بەریی رۆژئاوا سەرەڕآی کەموکورتیی وزەحمەتێکی یەکجار زۆر مایەی دڵخۆشیە بۆ کورد.بۆیە ئەردۆغآن وەک مریشکێکی بەسەرهاتووە لە دوای ئەوەی سەری دەبڕن بۆ ماوەیەک لینگەفرتە دەکا.هەرئەوش بۆتە هۆی ئەوەی کە پەیتا پەیتا پەیام دەنێرێ بۆ بەشارئەسەد تا پەیوەندیەکانی دەگەڵ ئەسەد ئاسایی بکاتەوە.لێرەدا تەنیا ترس،ترسی کوردە بۆ تورکیە و ئەردۆغان.نیگەرانی ئەسەدیش تەنیا کۆمارئ ئیسلامییە کە بە بێ پرسوڕای ئەوان ناتوانێ یەک هەنگاوی سیاسی باوێ،مەگەر ئەوەی کە تاران رازی بێ.
چەند رۆژێکە تاقمێک سیاسەتمەداروشڕۆڤەکاری کورد لە کوردستان دڵیان بەوە خۆشە کە تڕامپ وئیسڕآییل هێرش بکەنە سەر ئێران ودەسەڵاتی مەلاکان بڕووخێنن،کوردیش دەگاتە ئامانجەکانی.واوێدەچێ بنیامین نتانیاهو،برای باوکمان بێ کە فرمێسکی تیمساحمان بۆ هەڵدەڕێژێ.بە درێژایی مێژوو ئیسڕآییل هیچ خێرێکی بۆ کورد نەبووە،باشترە شەڕمان بۆ نەنێرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست