ئۆپۆزسیۆنی کوردستان و خوڵانەوە لەیەک بازنە!
Wednesday, 13/11/2024, 19:15
من بڕوام وایە ئەمانە ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەن ئەگینا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی دەنگدان دەبووایە ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی خۆپیشاندان و هەڵپژانی بەدەسەڵاتدا بکردایە بەهۆی ئەوەی گومانێکی زۆر هەیە لەسەر ئەنجامی دەنگدان کە تەزویر کراوە و ئەنجامەکان دیزاین کراوە پێشتر و دەبێت بابەتکە بۆ خەڵک ڕوون بکرێتەوە کە ئەمە چەندینجارە لە هەڵبژاڕدنەکان ئەم سینارێوی تەزویر و زیقە زیقی دوای هەڵبژاڕدن دووبارە دەبێتەوە بەلام کە نایکەن گومان دەکەوێتە سەریان کە ئەمانە کڵکی دەسەڵاتن.
با ئەگەری تەزویر بەڵاوەبنێن وقسە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بکەین کە وەک (ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات) پێی ڕازین ، ئەگەر سەیری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بکەین ، ئەوا تێدەگەین گۆڕانکاری ئەو تۆ ڕووینەداوە لە هەڵبژاردنی ساڵی (2024) بە بەڕاورد کردن بە ساڵی (2009) ، لەبەر ئەوەی وتارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەمان ئاست دەخولێتەوە و ناتوانێت ئەو بەربەستە تێپەرێنێت کە گۆڕان لە ساڵی (2009) توانی بگاتە ئەو ئاستەکە (25 کورسی بۆ گۆڕان+ 9 کورسی یەکگرتوو لەگەڵ کۆمەڵ) دواتر خودی نەوشیروان مستەفا لە پاش هەڵبژاڕدنی ساڵی (2013) کە رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان بوو لەدووەمین هەڵبژاردن بەشداری حکومەتی کرد یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە وا هەستی دەکرد چیتر لەوە زیاتری پێناکرێت و مڵملانێەکان گەیشتوونەتە بن بەست بۆیە ویستی بە پڵانێکی تڕەوە بێتە نێو یاریەکەوە ( ئەمە جگە لەوەی بەڕژەوەندخوازەکان زۆر هەوڵیاندا بۆ پەڵڕاکێشانی بۆ ناو حکومەت). هاوکێشەکان ئاوان کە میڵلەتی کورد نزیکەی (7 ملیۆن کەسە) کە دوو ملیۆنی لە ناوچە دابڕێنڕاوەکان دەژێن و ئەوەی دەمێنێتەوە (5) ملیۆن کەسە و (3) ملیۆن کەس ناوی لە لیستی دەنگداندایە و لەو رێژەیە یەک ملیۆن و نیو دڕوات بۆ دەنگداکە دەکاتە (60% بۆ 70%) ، یەکێتی و پارتی بە لیستەکانی خۆیان نزیکەی (420) هەزار چەکداریان هەیە کە لەژێر هەرەشی نان بڕین و موچە بڕیندان ئەمە جگە لە کادرەکانیان لە مەڵبەند و لقەکان و کۆمیتە و ناوچەکان لەگەڵ ئەو سوپای بێشومارەی لە بواری ڕاگەیاندنی دوو حیزبە ئیش دەکەن کە ناڵی ئاسمانی و ڕادیۆ و پەیج و کەناڵی ناوخۆیە و ئەمانش بە خۆیان و خێزانیانەوە دەنگ بەو دوو حیزبە دەدەن بۆیە بەبێ بە ئامانجگڕتنی ئەو چینانە کە باسم کرد لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ئەوا هەڵبژاردن هیچ دەڕئەنجامێکی نابێت و تەنها سینارێویەکی دووبارەیە و بێتامە. کێشەی ئۆپۆزسیۆنی ئێمە ئەوەیە کە بەهەمان ئامڕاز ساڵی (2009) ڕوو بە ڕووی یەکێتی و پارتی دەبنەوە کە بڕیتیە لە کۆمەلێک دڕوشمی گۆڕانکاری و دەیروخێنین یان ڕایاندەگرین یان ڕایاندەمالین کە ئەمانە دڕوشمی سواوی سەر کاغەزن تەنها مڵمڵانێکردنە لەنێو حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و دزینی کورسی یەکترە.
لە م هەڵبژاردنە بینیمان هێندە گۆڕەپانی سیاسی چۆڵ بووە بە ڕادەیک یەکێتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەت بوو دڕوشمەکانی ئۆپۆزسیۆنی دەوتەوە کەسیش نەبوو بتوانێت سەرکوتیان بکات و ئابڕوویان بببات بەم دوڕشمانەش توانی نزیکەی (10 ) کورسی بۆ حیزبەکەی و (8 کورسی ) بۆ پارتی زیاد بکات لە کاردانەوەی ئەو قسە بێ بنەمایانەی کە وتیان (هەولێر وەردەگڕینەوه).
ئەوەی دەمەوێت زیاتر قسەی لەسەر بکەم ئەوەیە یەکەم؛ ئۆپۆزسیۆن کارتێکی گەوڕەی فڕێدا لە هەڵبژاردن ئەویش گڕەو کردن بوو لەسەر ئەوەی (70% بەشداربووان بەشداری بکەن) بڕاوەی هەڵبژاڕدن دەبن کەلەم هەڵبژاڕدنە ئەو ڕێژەیە بەشداریکرد و یەکێتی و پارتیش دەنگی باشیان هێنا و بڕاوە بوون ، دووەم؛ بە هەموو لیستەکانی دەڕەوەی یەکێتی و پارتی نەیانتوانی بەربەستی (35 کورسی) تێپەڕێنن چونکە بە هەمان وتار و ئامڕازی کۆنەکانەوە ڕوو بە رووی یەکێتی و پارتی بوونەتەوە کە ئەمەش تاقیکراوەتەوە هەر ئەوەندەی لێ سەوزدەبێت. دەکڕا ئۆپۆزسیۆن زۆر کاری تر بکەن لەبەڕژەوەندی خۆیان بەتایبەت لە حکومەتی عێراق کەلەئێستا بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان لە عێراقەوە دابین دەکرێت، ئۆپۆزسیۆن دەیتوانی هەوڵی ئەوە بدات کە هێزی پێشمەرگە لە ژێر هەژموونی حیزب دەربکات لە ژێر هەڕەشەی موچە بڕیندا بە زۆر دەنگیان پێ نەدەن بە هەر دوو حیزبی دەسەلات و خالێکی دووەم ئەوەیە کە هەوڵ بدەن هەموو ئەو کادرە حیزبیانەی لە مەڵبەند و لق و ناوچە و کۆمیتەکانن و موچە وەڕدەگڕن لەسەر هێزەکانی هەشتا و حەفتا بگەرێنەوە بۆ پیشەی خۆیان و کۆمیتە و مەڵبەندەکان چۆڵبکرێن موچە وەڕدەگڕن مانگانە لەحیزب و لەسەر وەزارەتەکان حکومەت دابین دەکرێت بەگەڕانەوەی ئەو کادرانە بۆ پیشەی خۆیان لەنێو حکومەت دەنگێکی باش لە یەکێتی و پارتی کەم دەبێتەوە هەر ئۆپۆزسیۆنێک کار لەسەر وشکردنی ڕەگ و ڕیشەی دەنگەکانی (پارتی و یەکێتی) نەکات ئەوا ئۆپۆزسیۆنێکی موزەیەف و شەرمن و دڕۆزنە تەنها دەستی دەستی بە لایەنگڕەکانی دەکات. لە ڕاستیدا ئەوەی ئەرکی یەکێتی بوو کە لابڕدنی (11کورسیە) پێکهاتەکان کە پارتی لەبەڕژەوەندی خۆی یەکڵای دەکردەوە کۆتایی پێ هێنان و ئێستا پارتی دەبێت لە گیرفانی خۆی (4) کورسی بداتە پێکهاتەکان و بە بازنەیکردنی هەڵبژاڕدنەکان کە ئەمەشیان وایکرد تاڕادەیەک هاوسەنگی هێزەکان بگۆڕێت یەکێتی لە بەڕژەوەندی خۆی لە دادگای فیداڕڵیەوە ئەو بڕیارانەی جێبەجێکرد و چاوەڕێی ئەوە ناکرێت یەکێتی خۆی چەکداڕەکانی لە ژێر هەژمونی حیزب دەڕبکات بەڵکو ئەوە ئەرکی ئۆپۆزسیۆنە لە عێراقەوە کار لەسەر ئەو دوو بژاردەیە بکات لەسەروە ڕوونم کردووەتەوە کە پایەی سەرەکی گۆڕانکای سیاسین لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەم دوو حیزبە جگە لە چەکدار چەندین کۆمپانیای سیکوریتیان هەیە چەندین پڕۆژەیان داوەتە کۆمپانیا سێبەرەکانی خۆیان ئەوانیش لەسەر بنەمای واستە و حیزبایەتی خەڵکیان دامەزڕاندووە و ئێستاش چاوەڕێ دەکرێت لەرێگای کۆمپانیاکانەوە بە فشار کردن لە فەرمانبەرەکان دەنگ بە دەسەلات بدەن ، ئەمە سەرەڕایی ئەوەی تەواوی فەرمانگەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت سەرۆکی بەشەکان دەنگ بەدەسەڵات دەن و ئەوەی بچوکترین بەڕژەوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدا هەبێت ناچاڕکراوە بەدەنگدان بە دەسەڵات ، ئیتر نابێت ئۆپۆزسیۆن بە خەیاڵ پڵاو هەمیشە بیر لە سەرکەوتن بکاتەوە و بەڵکو دەبێت پێش ئەوەی دەنگدانی داهاتوو بکرێت هەوڵی وشکردنی ئەو سەرچاوانە بدات کە دەبنە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکانێک بە ناچاڕی دەنگ بە دەسەلات دەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست