چەمکی ئازادی
Wednesday, 13/11/2024, 10:12
سەرەتا بە پێناسەی ئازادی دەست پێ بکەین ئازادی : بریتیە لەتوانای بەردەوامی دەستکەوتنی مرۆڤ بۆ ژیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بێ ئەوەی لەلایەن (دەسەڵات) یان کەسانی تر ڕێگری لێ بکرێت.. ئازادی بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێتە ئامانجی سیاسیو فەلسەفیو مرۆیی ..!هەڵبەت بەشی زۆرە بەڵام با ئێمە باسی ئازادی قسەکردن بکەین. کەسێکی (وەک بینیامین فراکلین) دەڵێت( ئازادی قسەکردن پایەیەکی سەرەکی حکومتێکی ئازادە ،کاتێک ئەم پشتیوانەی لێدەسەنرێتەوە ،دەستوری کۆمەڵگەی ئازاد هەڵدەوەشێتەوە ) یاخود کەسێکی وەک (جۆن لیدنسی) دەڵێت(ئەوانەی ئازادی سەرکوت دەکەن ،هەمیشە بەناوی ڕێساو یاساوە ئەو کارە دەکەن)ئەگەر بێتو ئێمە ئەم قسانە بەراورد بکەین بە کۆماڵگایەکی وەک کۆمەڵگاکەی خۆمان بە جۆرێک وەک ئەوەی پێشبینیەک بێت کرابێت ،ئەم وتانە ڕۆژانە لە وڵاتی ئێمە ڕوودەدەن ،هیچ بەهایەک نیە بۆ ئازادی لە چوارچیوەی ئەو دەسەڵاتە شکست خواردوەی کە هەیە ، لەگەڵ ئەوەی سیستەمی بەناو دیموکراسی پەیڕەو دەکەن، ئەم هەلەیان بۆخۆیان قۆستۆتەوە، و بەدڵی خۆیان یاسا بەکاردێن بۆ ئەو کەسانەی داوای ئازادی دەکەن و زۆر جار بە نەخۆشەکانی کۆمەڵگە یاخود سیخوڕ ناویان دەبەن.! کەئەمەش ڕاستەوانەی قسەکەی لیدنسیە ..! وە هەروەها وتەکەی بینجامین سەلمێنەری ئەو ڕاستیە ، کاتێک کەسانێک هەن لە ئاست هەقو داوا کاری خۆیان داوای ماف و ئازادی دەکەن، و بەو ئەنجامە دەگەیت ناتوانیت بێدەنگ بیت لە ئاست ئەو ئازادیەی دەتەوێ بەدەستی بهێنیت چونکە کۆمەڵگەکەت هەڵدەوەشێتەوە وەک چۆن (جۆرج واشتن) دەڵێت (ئەگەر ئازادی قسەکردنت لێوەربگرێت ،ئەوا ڕەنگە داماو بێدەنگ بین وەک گەلە مەڕێک چۆن ئامادەی سەربڕینن..! وەهەروەها ئازادی بەشێوەی ڕەخنەیی دەرخەری هەڵەو دەست نیشانکردنی کەسە نەخۆشەکانی ناو کۆمەڵگەیە بۆ نمونە (ڤۆڵیتەر) دەڵێت ( بۆ ئەوەی بزانیت کێ حکموت بەسەردا دەکات ،تەنها بزانە ڕێگەت پێنادريت ڕەخنە لەکێ بگریت) وە لەکۆتایشدا من دەڵێم هەموو ئەم قسانە دەرخەری ئەو ڕاستەیەن (کە وڵاتێک ئازادی تێدا نەبوو واتە ڕو لەیاوابون پڕ لەتاریکی دەبێت واتە کەرامەتی مرڤ ئەکەوێتە پرسیارەوە بەڵام بەمەرجێک بۆ نمونە ئازادی یەکان کەسەر بنەمای لۆجیکو ویژدانو ڕاستی کەڵەکە بکرێت نەک تەنها ئازادیەکی کە بڵێێت تەنها ئەمەوێت هەبم یاخود داواکردنی ئازادیەکی بێ بنەمابێت)..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست