ئاوڕێکی زۆر کورت له گەلی دروزی
Wednesday, 13/11/2024, 19:42
وێنەکه؛ ژنانی_دروزی، که بە دەستی چەتەکانی داعش به دیل گیراون.
پەیوەندی نێوان گەلی کورد و گەلی دروزی پەیوەندییەکی مێژووی و دیرۆکی هەیه و یەکێک لەو گەلانه که کورد لەتەکی پەیوەندییەکی قووڵی نادیار و هەستیاری هەیه.
هەندێک له لێکۆڵەرەوان تەنانەت باوەڕیان وایه که ناوی گەلی دروزی، به ڕەچەڵک کوردییە و ناوەکەشەیان له زمانی کوردی گیراوه.
گەلی دوروزی به پێجەوانەی ئەو مێژووەی که باسی لێ دەکەن و بۆیانیان نووسیوە، گەلێکی دیرۆکین که به هۆی هێرشی جودا جودا له سەردەمی جیاوازدا، دابڕانێکی مەزنیان لەتەک ڕابردووی خۆیان بینوه.
ئایین و باوەڕی دوروزییەکان لەتەک ئایینی کۆنەکانی زاگروسی پەیوەندییەکی پتەویان هەیە. ئایینی یارسان لە کوردستاندا نزیکترین ڕێباز و ئایینه که خاڵی هاوبەشی هەیە لەتەک ئایینی نێوان گەلی دروزی و کوردی یارسانه که هەڵبەت به شێوەیەکی خۆرسک و سرووشتی له نێوانیاندا ماوه.
پەیوەندی گەلی دروزی و کورد هەندێک نەهێنی و ڕەگی مێژوویی نادیاری تێدایه، که کاری مرۆڤ سەخت دەکات بۆ باسکردنی، وەک باسی مەتافیزیک، زۆر کەسیش تەنانەت ناتوانێت لێی تێ بگات.
بێگومان کاریگەری ئیسلام و زمانی عەرەبی به سەر گەلی دروزی حاشای لێ ناکرێت، بەڵام لە راستیدا دروزییەکان نه عەرەبن و نه موسوڵمان، بەس هەرکەس ئەوان وەک باڵێکی جیاوازی ئیسلام دەناسێنێت. له کاتێکدا دروزییەکان وەک لایەنگرانی ئایینی یارسان، باوەڕیان به دۆنادۆن، (به عەرەبی تناسخ) هەیه و ئەمه تایبەت به ئایینی یارسان و کاکەیی کوردانەوه هەیه.
هاوکات وەک فەلسەفەی بەهدینی هزری مرۆڤ، [عقل] به یەکێک به بنەماکانی پەروردەی ژیان، ئایین و باوەڕی دوروزییەکان دادەنرێت. هاوکات ئەوانیش وەک ئایینی یارسان و کاکەیی داخراو و نهێنییەکانی دینیان دەپارێزێن و به شێوەیەکی شاراوه ئایینەکەیان بەرە بە بەرە [جیل به جیل] دەگۆزرێتەوه.
خاڵەکانی هاوبەشی کوردان و دروزی:
کورد و دروزی هەر دوو له کوێستان و ناوچه شاخاوییەکان و دوور دەژین و هەر دوو گەل به درێژایی مێژوو له هەلومەجی هاوشیوه ژیاون و هەر ئەمەش یەکێک له تایبەتمەندییەکانی بەرخۆدانیان له هەمبەر نەیاران و داگیرکەران بووه.
هەر دوو گەلی دروزی و گەلی کورد بۆ پاراستنی ناسنامه و ئایین و وڵاتی خۆیان پێداگیریان کردووه. کوردان به نەتەوه و زمان و دابونەریتکی تایبەتی خۆیان ناسراون و هەوڵ بۆ وەرگرتنەوەی وڵات و مافەکانی خۆیان دەدەن.
دوروزییەکانیش به هۆی دابونەریت و ئایینی تایبەت به خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی خۆیان دەدەن. بۆیه هەر دوو گەلی کورد و دروزی به درێژایی مێژوو، له هەمبەر هێرشی جیاواز بۆ گۆڕینی ناسنامەیان بەرخۆدانی مەزنیان کردووه و تووشی شەڕی نەخوازراو بوون.
هەر دوو گەل رۆڵی گرینگیان هەبووه لەو وڵاتانەی که بە سەریاندا دابش کراون. بۆ نموونه له سوریا و عێراق که هەوڵیان داوه بۆ پاراستنی خۆیان جۆرێک له دانوستان لەتەک دەسەلاتدارانی ئەو وڵاتانەیان هەبووه، تا ئەوەی خۆیان له نەمان و لەناوچوون ڕزگار بکەن.
کوردان باوەڕیان وایه که وڵاتی کوردستان و نەتەوەی کورد له نێوانی: تورکیا، ئازەربایجان، ئێران، سوریا، عێراق، لوبنان و تەنانەت بەرزاییەکانی گۆڵان، که به [جەولان] ناسراوه، دابەش کراون، دوروزییەکانیش هەروەها له نێوانی لوبنان، سوریا، ئیسرائیل و ئەردەن دابەش کراون.
دروزییەکانی ئیسرائیل کەمایەتیەکی ئیتنیکین لەناو ئیسرائیلدا تا ڕادەیەک مافەکانیان پارێزراوه و رۆڵی گرینگیان هەبووه له گەشەسەندنی کۆمەڵگا، دەسەڵات و سیاسەت، دەوڵەت و ئەرتەشی ئیسرائیلدا و له باکووری ئیسرائیل دەژین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست