فاروق ڕەفیقی قەڵەمفرۆش، دەمشڕ و شەلاتیی
Wednesday, 13/11/2024, 21:36
بەڕێزێک کورتە ڤیدێۆیەکی کاک قادر نادری بۆ ناردووم، کە تەلەفۆن بۆ فاروق ڕەفیق دەکات، یەکسەر فاروق دەست دەکات بە جنێودان، دوو- سێ جار ڤیدێۆکەم گەڕاندەوە بۆ دواوە، تا دڵنیابم: ئایا کاک قادر شتێکی ئەوتۆی نەگونجاوی بە فاروق رەفیق وتووە، وا فاروقی قۆشقی کردووە و جنیوی پیدەدات؟! نەخێر هیچی تێدا نەبوو، تەنیا ئەوە نەبێت کاتێک خۆی پێدەناسێنێت و دەڵێت: من قادر نادرم، ئیتر فاروق بەبێ هۆ دەست دەکات بە جنێودان!
ئەمە وای لێکردم، کە لە خۆم بپرسم: باشە بۆ فاروق ئاوا بەلەسە دەبێت؟! هەڵبەت لەو رۆژەوەی فاروق رەفیق چۆتە باوەشی پارتییەوە و بۆتە پیاوی کورەزاکەی مەسعود بارزانی، ئیتر گومان لە هەموو پەیوەندییەک دەکات، دەزانێت ئەو ریزەی لای خەڵکی نەماوە و خۆشیان ناوێت. ئەم ئەتوارەی فاروق ئەم رووداوەی بە بیرهێنامەوە:
داروسێیکەم دوو توولە سەگی جوانی هەیە، ڕێکەوت جارێکیان پێکەوە بۆ پیاسە چووینە دەرەوە، کە سەگەکانم بینی، ووتم وای چەند شیرین و جوانن، ئیتر لەوساتەوە، هەر تولە سەگەکان دەمبینن، بە قاچمدا هەڵدەزنن، جارجارەش ئەڵێم ببورن، خواردن و شیرینیم پێنیە بتاندەمێ، دراوسێکەوم ووتی: نا ئەوە ئیستا تۆ دەناسن خۆشەویستیت پیشان دەدەن، چوونکە تێدەگەن تۆ پێیانت ووت شیرین و جوان، بەمەدا دەزانن هەستێکی خۆشەویستیی و رێزگرتنت بۆیان هەیە، دروسێکەم وەکو سەگناسیش ئەوەی وت : کە سەگیش هەیە هەر لەگەڵ یەکەمجار بینیندا ئاسایی لە خۆیەوە دەست دەکات بە دەوەڕین، بەبێ هۆ پەلامار دەدات، ئێمەی مرۆڤیش نەرێتیمان لەگەڵ زۆرینەی گیاندارەکان لەیەک دەچێت. وەک نمونە فاروق رەفیقیش ئیستا چونکە بۆتە کەسێکی خائین و سەر بە دەسەڵات، دەزانێت هیچ کەس سۆزی بۆی نییە و خۆشیان ناوێت، ئیتر گومان لە هەر کەسێک بکات بەو شێوەیە دەڕشێتەوە و پێیان دەوەڕێت، چونکە ئەو دەنگە ئەوە دەسەلمێنێت، کە وا لە خۆیەوە کەوتۆتە جنیو دان، نەرێت و خووی ئەو ئاژەڵانەی وەرگرتووە و بەمە دەستی خۆی خستۆتە روو.
بێمەوە سەر بەشێکی دیکەی باسەکە، کە هەر کەسێک یەک دوو دێر یان کەمێک گوێبیستی وتەکانی فاروق بووبێت، وەک لێرەدا لینکەکەییم داناوە، کە لە تەلەفیزۆنەکەی (AVA)وە باسی سیستەمی سۆسیالیستی دەکات، بێ سێ و دوو تێدەگات، ئەم فاروقە کەسایەتییەکی خۆپەرستانەی هەیە، گەیشتۆتە ئاستی دەرووننەخۆشی، لە ناخەوە هەست بە بچوکی خۆی دەکات، ئەم جۆرە کەسایەتییانە بە روالەت وا پیشان دەدەن کەسانی تر لە خۆیان بچوکترن، هەروەها جگە لەوەی فاروق کەسێکی هەلپەرست و خۆپەرست و بێهەڵوێست و چەواشەکار و خۆدەرخەرە، لەهەمان کاتدا کابرایەکی ساختەچی و جنێوفرۆش و پولەکی و درۆزنە. فاروق ڕەفیق کە لە سەردەمی بەرزبوونەوەی ناڕەزایی جەماوەردا دژ بە جووت چەتە و مافیاکانی دەسەڵات، لەمەیدانی بەردەرکی لە سلێمانی، بە بەرزترین دەنگەوە شیڕەی دەگەیشتە ئاسمان، ئەو کاتە پڕ بەدەم دژ بە مافیاکان دەیقیڕاند، کەچی ئێستا هێرش دەکاتە سەر سلێمانی و ماڵ دەگوێزێتەوە بۆ هەولێر بێشەرمانە دەبێتە پارتی، تەنانەت ئەوانەی کە لە کاتی نەبوونیدا هاوڕێی بوون و یارمەتییان دەدا، ئیستا چونکە لە هەولێر سەر خستۆتە ناو ئاخوڕەکەوە، ئەوانە نابینێت و پشتی تێکردوون رووی لەو بڕە پارەیە کردووە، کە پاراستن بۆیان بڕیوەتەوە، ئەم کابرا هەست بۆگەنە، بۆ چەند دۆلارێکی چڵکن، پێچەوانەی هەڵوێستەکانی جارانی رەفتار دەکات، دەەڵێی برێشکەی لەدەمدایە، قسە دەکات و ئێستا دەم لەهەندێک بابەت دەژەنێت، چونکە لەوە زیاتر بۆی نییە وەک جاران باسی گەندەڵی و خیانەتی دەسەڵاتی بنەماڵە بکات. هەموو ئەو قسانەی کە تێکەڵ بە بابەتەکانی دەکات بەتایبەتی لە کەناڵی (AVA)ی کوڕەکەی مەسرور بارزانی، ڕاست نین و لە ڕاستیشدا پێچەوانەی ووتەکانی دروست و ڕاستە، لێداوانەکانی تەنها هاش و هوشە، بەتایبەت لەو جێگایەدا کە دژ بە کۆمەنیست و سوسالیست وڕێنە دەکات.
نموونەشمان، هەر ئێستا ئەڵمانیا لە هەرە ترسناکترین قەیرانی ئابوریدا دەژی و ناشزانن چۆن چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، ئەمەش لەکاتێکدا ئەڵمانیا هەرە بەرزترینی ئاستی ئابوری ئەوروپایە، دووەم زل هێزی ئابووری جیهانیشە، هەرە باشترین پێشنیاریشیان زیاد کردنی مووچەیە، لەهەمان کاتیشدا بەرزکردنەوەی بەهای کەلوپەل و خواردن و هەر هەموو پێداویستیەکانی دیکە، لە ڕاستیشدا بەرزکردنەوەی مووچە و خواردن لەیەک کاتدا کێشەکان کە رووی کردۆتە ئەڵمانیا چارەسەر ناکات و چەواشەکارییە، ڕێک بەرزکردنەوەی ئاستی مووچە و بەهای کەلوپەل، هاوتایە لەگەڵ شیڕە شیڕەکەی فاروق ڕەفیقدا، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە پسپۆڕانی ئابوری ناسەکانە لەوانە "فرێدریک هاریسۆن" کە کەساتیەکی پسپۆڕی ئابوری ناسی ناسراوی جیهانیە، کە دەڵێت: داڕمانی ئابووری جیهان،٢٠٢٦ لە سویدەوە بۆ سەرجەم جیهانی سەرمایەداریی ئەو پێی وایە هیچ جارەسەرێک نەماوەتەوە، چونکە جیهانی ئابووری دەگاتە بەردەم دەرگایەکی داخراو، ناوبراو پێشبینی دەکات،کە لە ساڵەکانی ١٩٩٠ ، هەروەها ٢٠٠٨ وە دەست پێدەکات، پاشان ساڵی ٢٠٢٦ دەگاتە لووتکەی قەیرانی ئابوری ووزە پڕوکێن، ئەوەی کە لە ئەڵمانیا و سوید و زۆرینەی ووڵاتان ڕوودەدات گەواهی ئەوە دەدەن، کە بە پێچەوانەشەوە، لە ساڵی ١٩٥٨ ئابڵۆقە ئابووری خراوەتە سەر کوبا، کە ڕێگە نادرێت پوشێکی کوبا بگاتە وولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و جیهانیش، لە کاتێکدا راستە کوبا وڵاتێکی سۆسیالیستە، بەم هۆیەوە تووشی قەیران هاتووە، بەڵام خۆی گرتووە، ئەو ئابڵۆقەیەی سەر کوبا بەسەر هەر ووڵاتێکی دیکەدا بهاتابا، بێگوومان ئێستا وێرانە بوو، کەچی ئەڵمانیا ئابلۆقەشی لەسەر نییە، کەچی شپرزەن بەدەست قەیرانەوە، کەواتە فاروق ڕەفیق، تەنها وەک ووشتر هەمیشە دەمی دەجوڵێنێ و ئەیەوێت بڵێ کە لە خۆم زیاتر کەسی دیکە نیە زیرەک و شارەزا بێت، بۆ چەند کەسێکی هەرزەکاری بێ ئەزمون دانیشتووە و خۆی گیڤ دەکاتەوە و هەمیشەش نەریتی فاروق ڕەفیقەکان ئەوە بووە، کە جووتە وەشێنانەی بێ بەرنامە قسە دەکەن، چونکە باسی ئەم کێشە قوڵانەی جیهانی سەرمایەداری ناکات و خۆی گێل دەکات، تەنها بۆ هەڵڕشتنی بوغز و کینەی دژ بە شیوعیەت.
ناوبراو باسی قەیرانی ئابوری ئەمریکا ناکات، کە قەرزەکانی گەیشتۆتە ،٣٤،٦ ترلێۆن دۆلار، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا هەرە بەرزترین بەرهەم هێنەری جیهانە، هەروەها زیاتر لە ٤٥ ملێۆن مرۆڤ لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەناڵێنێت، پسپۆڕانی ئابوریناسان ئەڵێن کە هەر کات قەرزەکانی وولاتێک گەیشتە ئاستی دوو بەرانبەری بەرهەم، ئەوا ئەوک اتە ئەو ووڵاتە دەگاتە بەردەم دەرگای داخراو، چوونکە ئیتر وەک پێویست ناتوانێت بودجە بۆ سەرباز و پۆلیس، خەستەخانە و پەروەردە دابین بکات، پێویستە دەستەبەرداری هەموو چالاکیەکانی دەرەوەی ووڵات بێت، هەروەک ئەوەی کە بەسەر بەریتانیادا هات، کە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا قەرزەکانی بەریتانیا گەیشتە ئاستی دوو بەرانبەر، بۆیە بەریتانیا بەناچاری دەستی هەڵگرت لەسەرجەم کۆڵۆنیاکانی و گەڕایەوە ناو سنوورەکانی بەریتانیا، ئەمە گەواهیە، نەک چەواشەکاریەکانی فاروق ڕەفیق.
تێبینی:
ئەم نووسینەی پێشووترم بخوێنەرەوە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست