گردەکانی سلێمانی خاپوور مەکەن
Sunday, 10/11/2024, 17:46
لە (١٩٢٠ - ٢٠٢٤) ی سەر دەمی دەسەڵاتی (پاشایەتی و کۆماری عێراق ) ، (دوای رەشەبای ژەهر و ئەنفال و جەنگی عێراق –ئێران) و( داگیرکردنی کوێت و راپەڕین و نەمانی سەدام)، پەرلەمان و (حکومەتی کوردستان ).
سلێمانی خراوەتە پەراوێزەوە ، (١٠٤) ساڵە ، بە بەردەوامی ، غەدر لەم شارە کراوە و دەکرێت.
،ماستەر پلان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەسستی بەڕی کراوە و ئیفلیج دەکرێت.
(حیزبە عیلمانی وئیسلامییە سیاسیەکان ) ،چەقی ململانێ ی. سیاسی و هەمووکێشە ئاڵۆزەکانیان لەم شاردا کۆکردوەتەوە.
سلێمانی پێشەنگی هەڵوێستی سیاسی و فەرهەنگ و کلتوریی و خۆپیشاندان و راپەڕین و شۆڕش و شكۆ بووە .
سەدام نەخۆشخانەی سەدامی لە هەموو شارەکانی عێراق دروست کرد ، سلێمانی لێ بێ بەری کرد ، دوای راپەرین ،بە چەندساڵێک ، بە سستی نەخۆشخانەی شاریان دروست کرد.
لە کۆتایی حەفتاکان دا ، ئەمنی سلێمانی بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی( چوارباخ و جولەکان و شیوی قازی و سەرشەقام)ی روخان ، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی جم وجوڵ و چالاکی پێشمەرگە لەو گەڕەکە میللی یانە بکات .
لە فولکەی مامە ریشە وئەو شەقامە سەرەکییە دوو سایدەیان تا فولکەی دەساڕەکە دروست کرد .
سەدام شەقامی شەستیەکەی بۆ ئەوە دروست نەکرد خزمەتی شار بکات ،بۆ ئەوە دروستی کرد، سلێمانی بکات بەندیخانەیەکی نوێ ی سەردەم ، ئەمنە سوورەکەیان بۆ ئەوە دروست کرد ، هەمان تارمایی بڕیاری کۆمەڵکوژی ئەمنی عامەی بەغداد لە سلێمانی جێ بە جێ بکەن .
(زانکۆی سلیمانی ) ، مەڵبەندی هزرو بیری نوێی و خۆپیشاندان وشۆڕش وشاریان ، لە سلێمانی یەوە گواستەوە بۆ هەولێر و ناویان نا (زانکۆی سەلاحەدین ).
شەقامی سییەکەی سلێمانی ، لە خوار پردی دەباشانەوە. لە دوای راپەرینەوە هەمووی خۆڵە ، وەک کەلاوەیەک درێژ دەبێتەوە، بۆ پشتی قوتابخانەی موفتی ،لەوێوە بە بەردەم ئاسایشی شێخان و بە ناو گەڕەکی شیخان دا تێ دەپەڕێت ، بۆ گەڕەکی هاوکاری ، تا دەگاتە گەڕەکی کارێزە وشک ، لەوێوە شۆڕ دەبیتەوە بۆ گەڕەکی ئاشتی .
ئەو شەقامە خۆڵ و قوڕەی ناو شار ، سەرچاوەی خۆڵ و خاشاک و زبڵدانی گەڕەکەکانی ( شێخان و هاوکاری و کاریزە وشک و ئاشتی)ە ، بەزستان و پایزو بەهار قوڕو چڵپاوە و بەهاوین، هەوارگەی خۆڵ و تەپ و تۆزە.
لەسلێمانی تا ئێستا بازنەی شەقامی سییەکە ، تەواو نەکراوە ، ئیتر بۆ لە شەقامی سییەوە باز دەدەن شەقامی سەدیی
حکومەتی هەرێم ، دەسەڵاتدارانی شار ، کۆمپانیاکان ، ئێوە ئاوا دروشمە بریقەدارەکانتان ،جێ بەجێ دەکەن ، ئێوە ئاوا لە خانوە قوڕەکانەوە خزمەتی شاری سلیمانی دەکەن .
لە گەڕەکی (خانوە قوڕەکان و شێخان و هاوکاری و کارێزەوشک و ئاشتی )یەوەوە، شار تان پەرواێز خستووە .
ئێوە بە شۆفڵ وحەفارە گردەکانی گۆیژەی دامێنی ئەزمڕ خاپوور دەکەن ،سلێمانی بە گۆیژەو ئەزمڕو گردەکانییەوە جوانترین شاری عێراقە.
بۆ بەو شۆڵ و حەفارانە ،ئەو چیاو گردانە خاپوور دەکەن ،رۆمانسیەتی سروشتی جوانی سلێمانی دەسڕنەوە ،بەکۆمپانیا زەبەلاحەو سەرمایە خەیاڵاوییەکانتان ، بۆ دەیکەن بە عەمارەو ناسریەوسەماوە ؟
جوانترین و شازترین ڤێلا بۆفیرعەونە کانی کورد و برا عەرەبە سەرمایەدارە چاوڕەشەکان دروست دەکەن ،
ئێوە بۆ هەموو کلتوورو سیمای کوردەوەری دەسڕنەوە , خۆتان شارەکامان بە چیاو گردەکانییەوە تەعریب دەکەن ،بە جۆرە تەعریبێک ، بە جۆرە ڤێلایەک لە هەموو عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا،هاوتا و نمونەی نەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست