کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نە شای ئێران دیکتاتۆڕبوو، نە خومەینی و نە خامنەیی

Sunday, 10/11/2024, 17:37


هیچ دیکتاتۆڕێک،دیکتاتۆڕلە دایک نابێ:

سەردێڕی ئەو وتارە بۆ خوێنەریی ئەو بابەتە تا رادەیەک گرانە وجێگای باوەڕنییە.یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی هەر دیکتاتۆرێک ئەوەیە هەرچی ئەودیکتاتۆڕە گووتی دەبێ کۆمەڵگا بە بێ پرس ورەخنە وجواب وسەرسۆڕمان یەکڕاست قەبوڵی بکا.بە بێ گومان هیچ دیکتاتۆڕێک کە لە هەر وڵاتێک بونی هەبێ بە تەنیا وبە ئێشتیای خۆی ئەو وڵاتە بەڕێوەئەبا.دیکتاتۆڕيکان حەوجێیان بە دامودەزگای داپڵؤسێنیروسەرکوتگەرە،بۆ دامەزراندنی ئەو دامودەزگایەش سەروەتوسامانی ئەو وڵاتە ئەخاتە ژێر چەنگی خۆی وبۆ مانەوەی خۆی بە شێوەیەک کە بە پێویستی بزانی خەرجی دەکا.دیکتاتۆڕەکان بۆ مانەوەی خۆیان هیچ یاسایەک وئەخلاقێکی پێویست ڕەچاو ناکەن.تەنانەت زۆر جار دیکتاتۆڕەکان گەورەی مێژوو رەحمیان بە منداڵ ونزیکەکانی خۆشیان نەکردوە!
دیکتاتۆڕەکان بەرهەمی دەستکردی خۆمانن.ئاوڕدانەوە بۆ مێژووی دوسەت ساڵی رابوردووئەوبۆچوونەمان بۆ دەسەلمێنێ.مرۆڤ ئەگەر سەرەنج بداتە چۆنیەتی رووخانی بنەماڵەی تێزارەکان لە روسیە بۆی دەردەکەوێ کە ئەو بنەماڵەیە چۆن هاتوونە سەر دەسەڵات وچۆن لابردراون.لەوەش سەیروسەمەرەتر ئەو بووکە کاتێک کومونیزم لە سۆڤیەتی پێشوودەستی بە سەر دەسەڵاتداگرت زۆریی نەخایاند زۆرداریی دەسەڵات ولە ناوبردنی نەیارەکانی خۆیان بە شێوەیەکی بێ بەزەییانە دەستی پێکرد بەتایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ستالیندا.
لە وڵاتێکی وێنەی ئێرانی پێش بنەماڵەی پەهلەوی بووکە قاجارەکان بە زەبریی هێز لە لایان رەزاشای ئێران وەلانران،کەس فززەی نەهات.رەزاشا بوو بە دەسەڵات،دوای خۆی کوڕەکەی محەممەد رەزاشا، جێگای گرتەوە وکەس دەنگی لێوە نەهات.دوای محەممەد رەزاشابە فیتی بیانی ئاڵوگۆڕێکی مەزن لە ئێران روویداوناویان نا شۆڕشی گەلانی ئێران،ئەو جار خومەینی زۆر فێڵبازانە لە ڕێگای شیعەگەریی دەستی بەسەرئێراندا گرت.پێش ئەوەی بێتەوە ناوخۆی وڵات،لە پاریس وتی،لە داهاتووی ئێراندا کومونیستەکانیش ماف وئازادیان هەیە.کەچی پاشان پاشگەز بۆوەو رایگەیاند کە من ،خودعەم،کردوە (یانی درۆم دەگەڵ کردن، لە ئایینی شیعەگەریدا بابەتی خودعە کارێکی رێگا پێدراوە).دوای خومەینی خامنەیی سێ دەیە زیاترە کە بە تەنیا بڕیار دەداوکەسیش دەنگی لێوە نایە.
ئەوچەند نموونەیە لە هەزارانن لەودیکتاتۆڕانەی جیهان کە مرۆڤەکان بۆ خۆیان دروستیان ئەکەن.هیتلێر لە تەمەنی گەنجیداکەسێکی بێکارەونە خوێندەواربوو،کە چی دیتمان چۆن دانیشتوانی وڵاتی ئاڵمان کردیانە ئەو هیتلێرەی کە مێژووکەی بۆ هەرکەس دیارە چی بەسەر دونیاهێنا.
رەنگە دروستکردنی دیکتاتۆڕەکان لە لایان دانیشتوانی هەروڵاتێک کارێکی هاسان بێ،بەڵام لابردنیان کارێکی هاسان نییە.سەرەڕای ئەوانەش سەدان دیکتاتۆڕ لە مێژوودا دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست بەڵام لە رێگای کۆمەڵگای هوشیاروخەڵكی وەزاڵە هاتوو کۆتاییان بە دەسەڵاتەکەیان هێنراوە.بەبێ گومان لابردنی هیچ دیکتاتۆڕێک بە بێ فیداکاریی وخوێن ڕشتن ناگاتە ئامانجی خۆی،ئەوە تایبەتمەندیی کۆمەڵگای هوشیارە.
دیکتاتۆڕەکان لە ئاسمانەوە نەهاتوونە خوارێ ولە بن عەرز هەڵنەقوڵیون.ئالوگۆڕەکانی ئابووری وسیاسیی لە سەردەمی ئێستامانداکاریگەریەکی مەزنیان هەیە بۆ ژیانی ئەو گەلانەی کە خاوەنی ژێرخانێکی دەوڵەمەندیی سەرگۆی زەوین.ئەو گەلانە لە بەر نەبوونی تێکنۆلۆژیان سەردەمیانە دەستدرێژ دەکەن بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە زلهێزناسراون.ئەوانیش بۆ قازانج وبەرژەوەندیی خۆیان یەکەم سیاسەتیان دروستکردنی دەسەڵاتێکە کە لە لایان دیکتاتۆڕەکانی ئەو وڵاتە بەڕیوە ئەچن.نموونەی وڵاتانی عەڕەبی ئەو بابەتەمان بۆ ئاشکرا ئەکا.دیکتاتۆڕەکان،وەک دیکتاتۆڕ لە دایک نابن،ئەوە ئێمەین کە پەروەردەیان ئەکەین ولەسەر خۆمان دەیانکەینە دیکتاتۆڕ.
جیاوازیی دیکتاتۆڕوچەتەکانی باشووری کوردستان.
دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لەسەر خاکی باشووری کوردستان،دەسەڵاتداریەتییەکی داگیرکەرە نەک رزگاریدەر.ئەو دووبنەماڵەیە وێنەی دوودەسەڵاتی نۆکەروبێ ئیرادە کە سەر بە کۆماری ئیسلامی وتورکیەن،لە ماوەی سی وسێ دەسەڵاتی خۆیان،بێ ئەخلاقترین شێوەی بەرێوە بردنیان ئەنجامداوە.ئاستی کەسایەتیی نزمی ئەو دوو بنەماڵەیە لەو سەردەمەدا،تەواوی سنورەکانی بەزاندووە.ئەوانە دیکتاتۆڕیش نین ،چون زۆرینەی دیکتاتۆڕەکان گیرۆدە ودەستەمۆی دیکتاتۆڕەکانی دیکە نین وسەربەخۆن لە بڕیارداندا.سەرەڕای تەواوی ئەونەهامەتیانە کورد لە باشوری کوردستان بە دەستی خۆی ئەو دووبنەماڵەیەی کردۆتە کەڵەگا لەسەرخۆی.هۆی سەرەکی لە مانەوەی ئەو دووبنەماڵایە زۆرن.گرینگترینیان کۆمەڵگای ناهوشیارورووناکبیری دەستەمۆوخوێندەواریی ئەو بەشەیە لە کوردستان.چەکداری بێ مایەش کە ناوی خۆی ناوە پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی ئەگێرن.ئەو کاڵفامانە ئەگەر پێشمەرگەی نیشتمان بایەن،قەت چەکیان بۆ ئەو دووبنەماڵەیە هەڵنەئەگرت.بەرهەمی سی وسێ ساڵ لە چەوساندنەوە،بەرهەمی هزروبیری ئەوخەڵكەیە کە ئەو حاڵوڕۆژەی پێکهێناوە.
دیکتاتۆڕەکان،دەستکردی خۆمانن،تەنیا خۆمانین ئەتوانین لە ناویان بەرین.کەس وەک دیکتاتۆڕلە دایک نابێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە