کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چی له بارەی هاروتاش و ماروتاش دەزانێت؟

Sunday, 10/11/2024, 10:31


ئەو دوو پاشا کوردەی، لە زۆربەی ئاینەکاندا باسکراون
ئاینەکان چۆن باسی ئەم دوو پاشایە دەکەن؟
لە ئاین و ئەفسانەی گەلاندا چۆن باس کراون؟
-هاروتاش و -ماروتاش، دوو لە پاشایانی بنەماڵەی کاشییەکان بوون و یەکێکیان خۆی وەک خوداوەند ناودێر دەکرد و ئەوەی دیکەش خۆی بە پاشای جیهان دەناساند، ئەم دوو پاشایە لە ساڵانی ١٣٠٠ی پێش زایین فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی -بابلیان کردووە.
بەهۆی ڕۆڵی کاریگەریان لە ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی بابل لە پێشکەوتنی نەخشەسازی شار و تەلارسازییەوە، ئەم دوو پاشایە لە ئەفسانەی گەلێک نەتەوە و چیرۆکی ئاینەکاندا باسیان کراوە.
دوای ڕوخانی دەوڵەتی بابل لەلایەن کوروشی فارسەوە، ئەم دوو ناوە خزانە ناو دەقە ئاینییەکانی ئاینی زەردەشتییەوە، کە لەوێدا چیرۆکەکەیان لە پاشاوە گۆڕاوە و وەک دوو فریشتە بە ناوەکانی (-هەورتات و -ئەمێرتات) لە ئاڤێستا ناویان هاتووە و بە فریشتەی پارێزەری ئاو و سەوزایی ناسراون، لە زمانی فارسیشدا ئەم دوو ناوە بوونەتە: خەرداد و ئامردات.
لە ئەدەبیاتی هیندیشدا، ئەم دوو ناوە وەک دوو فریشتە باسکراون، کە لەپای ناردنی مرۆڤ بۆ سەر زەوی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری، ڕەخنەیان لە خودا گرتووە، لەسەر پێشنیاری خوداش لەنێوان فریشتەکاندا دوو فریشتە هەڵدەبژێردرێن تا بچنە سەر زەوی و وەک مرۆڤ بژین، ئینجا ئەوکات دەردەکەوێت کە ئەوە تەنها مرۆڤ نییە خراپەکاری دەکات، بەڵکو فریشتەکانیش بچنە سەر زەوی، خراپەکاری دەکەن، ئەم دوو فریشتەیش دەچنە سەر زەوی خراپەکاری دەکەن و خوداش لە پای تاوانەکانییان، لە چاڵێکی بابلدا هەڵیان دەواسێت.
ئەرمەنییەکانیش لەژێر کاریگەری ئاینی زەردەشتیدا، دوو خوداوەندییان بە ناوەکانی (هوروت موروت) داتاشییوە، کە لە بنەڕەتدا هەردوو ناوەکە لە چیرۆک و ناوی ئەو دوو پاشا بەناوبانگەی کاشییەکانەوە هاتوون.
بەهۆی کاریگەری دەوڵەتی هاخامنشینییەوە، ئەم چیرۆکە لە ئاینی یەهودیشدا بە شێوەیەکی تر دەگێڕدرێتەوە، لە کتێبی -حەنوخدا باس لە دوو فریشتە دەکرێت بە ناوەکانی (-ئیزرائیل و -شەمخازی)، کە بەهۆی پیدانی وانەی خۆڕازاندنەوە بە ژنان و جادوگەری بە پیاوان، خودا لە ڕیزی فریشتەکان دەریکردوون.
ئیسلامیش بێ بەش نییە لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە، لە قورئاندا چیرۆکی ئەم دوو پاشایە لە سورەتی بەقەرە ئایەتی ١٠٢دا هاتووە، کە دەفەرموێت:
وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ 
https://hawlati.co/page_detail?smart-id=36233...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە