کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەوەند شووناسی مێژووی کورد ( بەشی حەوتەم)

Sunday, 10/11/2024, 10:27


سەرهەڵدانی ڕەوتی ژیانی دوو جەمسەری لەسەر فەلاتی ئێران

نووسین و توێژینەوە؛

مامۆستا،ئەبدوڵقادەر پیران/زانکۆی کوینزلاندی ئۆسترالیا
بەردەوام بەبیستنی وشەی مێژوو ئەوەمان بیر دەکەوێتەوە،کە مێژوو کۆمەڵێک ڕووداوی ڕابردوویە تێپەڕیون و ئێستا بوونیان نەماوە.بەڵام بۆ تێگەیشتن لە چەمکێکی وەها مێژوویی هیچ کەس ئامادەیی ئەوەی تێدا نییە بۆ مێژووی ڕابردوو لەسەردەمی ئێستەدا باج بدات.چونکە مێژووی جووڵە و گۆڕان و گەشەکردنی بەردەوام و نەشکاوەیە،هەوڵی ماددی و مەعنەوی مرۆڤە لەسەر زەوی؛ لەبەر ئەوەی بزووتنەوە و گۆڕانکاری هەمیشە بەردەوامن لە سرووشت و ژیانی مرۆڤدا، ئەوەش لێکدانەوەی مێژووی ئەم بزووتنەوە و گۆڕانکارییە بەردەوامەیە کە دوێنێ بەڕێوە دەچوو، ئەمڕۆش بەردەوامە،سبەینێش بەردەوامی دەبێت...
کاتێک دەڵێن شنۆ پەنجەمۆرە دیارە شێوازێکی تایبەتمەندی جیاواز سەبارەت به سەرهەڵدانی ژیان تێدا دەبینرێ که ناتوانی له شوێنەکانی تر بوونی هەبێت.
لە مێژووی شارستانیەت چی دەزانین؟ڕێنێسانسی خاکی چییە..؟قسەکردن لەسەر ژیانی دوو جەمسەری چییە..؟
 پێشەکی سوپاس و پێزانین بۆ پرۆفیسۆر و ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی ئێرانی کە بە باشترین شێوە ڕێنوێنی و هاوکارمان بوونە لەم بابەتە گرنگەدا،هەرچەندە زۆربەیان بەو پێیەی ملکەچی دونیای زانستن،خۆیان لە دەربڕینی هەر چەشنە بۆچوونێک لەسەر مێژووی سەرهەڵدانی ژیانی ڕەوەند و قۆناغەکانی سەرهەڵدانی ئەو ژیانە بەدوور گرتووە.بەڵام لە دونیای ڕۆشنبیری لە هەر دەرگایەکمان دا،بەربەستێکیان لەبەردەمدا بۆ دروست کردوین،هەتا ئەمڕۆش زیاتر لە(16)ساڵە هەر لە جمووجۆڵ نەوەستاوین،بۆیە لێرەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە دڵسۆزی و خەمخۆریەوە ئاورێک لە مێژوو و شارستانییەتی کەوناری خۆیان بدەنەوە.
لێرەدا گرنگە، کە چەند ڕووداوێکی مێژوویی بە نموونە بهێنینەوە، کە تاکو ئەم سەردەمەش بەشێوەی جیاواز لە ڕاستیەکانیان باسدەکرێت و ناوەندی ئەکادیمی و مامۆستایان و لێکۆڵەرانی مێژوو کوردستان ئێستا بەشێوەیەکی کۆمپلێت ڕۆنەچوونە ناو ناوەڕۆکی مێژووی سەرهەڵدانی ژیانی "ڕەوەند" لەناوچەی گۆڵی ورمێ و شاری شنۆیە.
لەم نێوەدا ئاڕاستەی کۆمپلێکسێک دەبینەوە، کە لێرەدا بەکۆمپلێکسی مێژوو ناوزەدی دەکەین، کۆمپلێکسێکی ئاڵۆ ز و پڕکێشەیە، ئاخر ئێمە چۆن لە ڕوودا و بەڵگەنامە و فاکتەکانی مێژوو تێبگەین، گەر ئەم مێژووە بەهەڵە و تەزویر هۆنرابێتەوە،و بە ئارەز و بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتداران و ئاییندارەکان و بەناو پیاوچاکانەوە نووسرابێتنەوە.چالاکوان و خوێندکارە خوێنگەرمەکان چۆن لەم هەڕەمە مێژووییە تێبگەن و ئاگاداریان بن، گەر ڕاستیەکانیان لێ ئاوەژووکرابێت. دەسەڵاتدارانیان لێکرابێت بە خواپیاوان و ئایندارانیان لێکرابێتە پیاوچاکان، هەژاریان لێکرابێتە سوڵتان و دەوڵەمەندان بە پاتریۆت. ئەمانە گیروگرفتەکانی ئەم کۆمپلێکسەیەی مێژوون و پێویستی ئاوڕێکی جیدی و بابەتیانەی لێبدرێتەوە و بۆ نەوەکانی داهاتوومان ئەو مێژووییە بەشکۆداری بهێڵینەوە و ڕابگرین.ناوەندەی توێژینەوەی ژێنێتیکی وژینگەناسی (ژین) بەم زووانە جیهان بەئاگا دەهێنێتەوە و جیهانی زانستیش پێویستە درک بە کێشە و گرفتەکانی کاری توێژینەوەی خۆی بکات، لەسەر چۆنێتی سەرهەڵدانی پرۆسەی ژیان لەسەر فەڵاتی ئێران..زانستی ژێنێتک واتە زانستی بیرکاری، فیزیا، کیمیا لەناو قووڵایی سیستەمی ژیاندا کە ڕاستیەکان دەسەلمێنێت و ئێمەش گەیشتوینەتە ڕاستیەکان سپیران و ڕەوەند و مامەش.
ژیان یەکێکە لە دیاردە ئاڵۆزەکانی جیهانی سروشتی.ئەم دیاردەیە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی جێگەی  گفتوگۆ و مشتومڕی لەسەرکردن بووە.بە هەمان شێوە سەقامگیری ژینگە بۆ گەشەکردن و پاراستنی ژیانیش پێویستە.هاوسەنگی نێوان بارودۆخی ناجێگیر و جێگیر لە ژینگەدا وایکردووە ژیان لە ژینگە جیاوازەکانی وەک دەریا و وشکانی و جەمسەرەکاندا بتوانێت بوونی هەبێت.ئەم هاوسەنگییە دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییە هاوبەشەکانی نێوان زیندەوەرە زیندووەکان و ژینگە.
زاراوەی ڕەوەندی یەکەم زاراوەی کوردییە کە هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە و ڕەسەنایەتی خۆی پاراستووە و بەم شێوەیە زاراوەی ڕەوەند و مامەش کە پێکەوە لە ناوچەی شنۆیە دروست بوونە و گەشەیان کردووە،کۆنترین شێوەزاری مرۆڤن کە لەسەر بنەمای کوردی دامەزراون و خاوەن زمان و ئەدەب و کولتووری تایبەتن .  پڕۆفیسۆر "سۆران حەمە ڕەش" شوێنەوارناسی کورد زۆر هەڵیداوە بڵێ سۆمەرییەکانی دانیشتووی میزۆپۆتامیا کوردن،لێرەدا بە ڕوونی دەڵێین؛ ڕەوەند و مامەش و پیران بوونە هۆی دروستبوونی گەلی کورد لە میزۆپۆتامیا، و کولتوری بابلیش وەرگیراوە لەو 3 کولتوورە کەوناری لەسەر زەوییە لەسەر ئەم کەناراوانەی ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ هەیە.
لە بەڵگەکاندا دیارە کە پیران، "خاوەن مەڕی مێرینۆس" بوونە لە باشوور، ناویان ڕەوەند بووە و لە ئەدەب و فەرهەنگی پارێزگای ورمێ بە کوردی بڵباس دەناسرێن و هۆزێکی کوردی گەورە بوونە، کە تێکەڵەیەک لە دوو بنەماڵەی ڕەوەند و پیرانن، کە خاوەنی ڕەوەند و شۆانی مەڕەکانە، گەورەکانیشیان فەرمانڕەوای کاروباری پارێزگاکان و بڕیاردەری سەرەکی بوونە،کە ئەمڕۆ لە لۆر و بەختیاری دەبینرێت، بەختیارییەکانیش هەوڵدەدەن خۆیان بە فارسی بناسێنن و لۆرەکانیش وەک کورد، و هەموو ئەم هەوراز و نشێوە مێژووییانە لە کۆبوونەوەیەکی وەک پێشانگای ئاژەڵدارەکاندا دەبینرێن و جووتیارانی سەرەتایی پارێزگای شنۆیە بەکۆمەڵ لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا و ڕەگ و ڕیشەی دۆزیەوە ئەگەر خەڵکی دەسەڵات ڕێگەیان پێدا دابمەزرێت، واتە مەحاڵە، بەڵام ناچارن و ناتوانن بەرامبەر سروشت بوەستنەوە و پێویستە ئەم کارە بکەن هەتا ئەو کاتەی بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی کۆرۆنا چارەسەرییەک بدۆزرێتەوە و چارەسەر بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەم نەزانینە لە توخمەکانی خاک لە بوونی مرۆڤدا.
"ژیانی ڕەوەند" لەسەر فەلاتی ئێران دەبێتە کێشەیەکی گەورە،چۆن ئەم دوو ژیانە دەکەوێتە نێوان دوو خاڵی ئارارات (خاکی سوێری جەمسەری باشوور) و چیای قەندیل (خاکی شیرینی ئیستوایی) و جیهانی زانست و مەعریفەش بێ ئاگایە لێی، ئەگەر فەلاتی ئێران شوێنی سەرهەڵدانی ژیان بێت،ئەمڕۆ و یانیش سبەی جیهانی زانست بۆ خۆی تووشی شکەستی گەورە دەبێت و پێویستە سەرلەنوێ بەخۆداچوونەوە بکات لە تیۆری و پێناسە گشتگیرەکانیدا..
فەلاتی ئێران وەک جەمسەری سەرەتای نیشتەجێبوونی مرۆڤ:بەکەڵک وەرگرتن لە ڕێبازێکی بۆماوەیی داهێنەرانە کە لەگەڵ مۆدێلکردنی ئیکۆلۆژی تێکەڵ کراوە، ئەم لێکۆڵینەوەیە نیشان دەدات  فەلاتی ئێران ئەو ناوچەیەیە،شەپۆلی دانیشتوانی هەموو ئۆراسیای نیشتەجێ بووە لێیەوە سەرچاوەی گرتووە.وەک شوێنێکی گونجاو بۆ نیشتەجێبوون، ئەم ناوچەیە توانیویەتی پشتگیری لە دانیشتووانێکی گەورەتر بکات،لە چاو ناوچەکانی تری ڕۆژئاوای ئاسیا.ئەو پێکهاتە ژێنێتکیەی لە دانیشتوانی فەلاتی ئێراندا دەستنیشان کراوە، جەخت لەسەر جیاکاری درێژخایەنی خۆی دەکاتەوە لەم ناوچەیەدا، لەگەڵ سروشتی جەمسەری ئەم ناوچەیەدا دەگونجێت و باپیرە بۆماوەییەکانی ئەو پێکهاتە بۆماوەییانەیە کە پێشتر لە فەلاتی ئێران و کەناری گۆڵی ورمێ و ناوچەی شنۆیە نیشتەجێ بوونە..
ئایا کوشتنی ژن و منداڵ لە یاسای بوونی مرۆڤایەتیدا تۆمار کراوە؟
 شەڕی ئەمڕۆی دەسەڵاتخوازانی جیهانی مرۆڤایەتی،دواجار سرووشتی ناچار کردووە دەنگ هەڵبرێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ خۆی بە مرۆڤایەتی پێناسە بکاتەوە،هەتا ڕوونبێتەوە چ بیرکردنەوەیەک ئاسمانییە و چ بیرکردنەوەیەک ئاسمانی نییە؛بۆ دەسەڵاتداران و سەرکردایەتی ئایینی لەسەر ئاستی جیهان.
لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەین بۆ جیهانی مرۆڤایەتی ڕوونبکەینەوە، مەسەلەکە چییە؛بۆ هەر ئایینێک خۆی بە ڕەوا دەزانێت و شوێنکەوتووانی خۆی دەکوژێت لە پێناو حوکمڕانییەکەیدا.با ڕاڤەی ڕاستییەکان بکەین لە ڕووی خاک و سروشتەوە،زۆر لە ڕاستییەکان نزیکین.
بۆچی سەرهەڵدانی ژیان لەسەر فەلاتی ئێران لە ڕووی زانستییەوە لەبەرچاو ناگیرێت و جیهانی زانستیش بیری مەعریفی خۆی لەسەر پەرەسەندنی "داروینیزم" دامەزراندووە و ئایینەکان دروستبوونە و وەک ئەفسانە و چیرۆک مێژووی خۆیان دەگێڕنەوە.لێرەدا سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و ژینگەناسی (ژین) ئەم بابەتەی لە چەند زەنجیرە  نووسیندا لێکداوەتەوە وئاماژەی پێداوە،دونیای زانست بەلاڕێدا چووە و هیچ ڕێگەیەکی تری نییە؛جگە لە گەڕانەوە بۆ سروشت، چونکە چاوپۆشی لە سەرهەڵدانی ژیانی لەسەر فەلاتی ئێران کراوە،کە شوێنی سەرهەڵدانی ئایین و قوتابخانە ئاسمانییەکان بووە..
لەم ڕۆژانەدا شەپۆلێکی زۆری پڕوپاگەندە بۆ ڕزگارکردنی سروشت و مرۆڤایەتی و کەمتر بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و گەمارۆی ڤاکسین و کۆنتڕۆڵکردنی دانیشتوان گوێ زەوی دەکرێت و هەندێکیش هۆشداری ئەوەی ئەدەن مرۆڤایەتی گەیشتۆتە دوا پەردەی ژیانی لەسەر زەوی.لە لایەکی تریشەوە زانایانی تەکنەلۆژی بەڵێنی ئایندەیەکی گەشتر ئەدەن،کە تێدا بە یارمەتی ئامێرەکانی دەستکردی زیرەک سامان و خۆشگوزەرانی بێکۆتایی بەدەست بهێنین و تەنانەت دەتوانن دەسڕاگەیشتنیان بەسەرچاوەی هەسارەکانی تریش هەبێت.بەڵام هەر دوو ئەم بۆچوونانە لەسەر بنەمای تێگەیشتنی سادە و ساکارانە لە پرۆسەی بنەڕەتی ژیانی ماددی لە جیهانی مۆدێرن دامەزراون.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی (ژین)؛دەیەوێت ھەموو لایەک ھەوڵبدات بۆ گرنگیدان بە دۆخی کارەساتاوی ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤایەتی،کە لە چ گێژەڵوکەیەکی تووند وتیژدا گیرساوە،لە ئێستادا دەبینین چۆن ئاگری جەنگ و ماڵوێرانی ناوچەکەی تەنیووە و رۆژانە خەڵکی زۆر بێتاوان لە خوێنی خۆیان دەگەوزێن و هەندێکیش لەسەر تەرمەکەیان سەما دەکەن،چۆن دەتوانرێت پاساو بۆ ئەو دیمەنانە بێنینەوە..؟ لە کاتێکدا مرۆڤایەتی بانگەشەی مرۆڤدۆستی و عەقڵانییەت دەکات لە سەرووی مێژووی ڕابردوو کە هەیەتی،خەڵکیش سەریان سوڕماوە لەم شێوازە بیرکردنەوەیە،کە داهێنەر بەرامبەر بە هاوڕەگەزی خۆی نیشانی دەدات.
خوێنەرانی هێژا...لەگەڵمان بن هەتا بتوانین بە هاوکاری مامۆستایان،توێژەران و ئەکادیمی و ڕۆشنبیران و خەڵکانی دڵسۆز لە چوارچێوەی پرۆژەی سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و ژینگەناسی (ژین)لە ناوچەی شاری شنۆیە،کە وەک مەڵبەند و شوێنەواری ئاشتی جیهانی ناسراوە و بوونی مێژووی سەرهەڵدانی ژیانی مرۆڤی سەرەتایی و دەسپێکردنی قۆناغەکانی گەشەکردنی تێدا تۆمار کراوە و ناوچەی گۆڵی ورمێ و شاری شنۆ خاوەنی چەند بنەماڵەی کەوناری کوردیە بەناو"سپیران"،"ڕەوەند"و "مامەش"و"سۆران"و" هەندوو"،
لە ئاراراتەوە هەتا قەندیڵ بۆ رزگاری ژیانی مرۆڤایەتی پێویستە لەبەرچاو بگرین ومێژووییان لە ڕەگەوە بخەینە بواری توێژینەوە و خوێندنەوەی قووڵ و بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.
وەک ئاشکرایە مێژووی هەموو ئەو بنەماڵانە پێوەندییان بە ڕەوەندەوە هەیە.بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی پێگەی بەرزی خۆی وەربگرێتەوە و بەچاوی کراوە و تێفکرینەوە بە دوای ژیان و مێژوو و شارستانییەتە ونبووەکەیدا بڕوات و زیان بەم و ئەو نەگەیەنێت و ڕێگری بکرێت لە وێرانکاری و تێکدانی سروشت و ژینگەی سەرهەڵدانی ژیانی ڕەوەند و ڕازی بێت بەو ڕادەیەی سروشت پێ بەخشیووە نەک زیاتر..
چۆنکە فەڵاتی ئێران گۆڕەپانێکی قورسی شەڕی نێوان کتێبی ئاسمانی و جیهانی زانستە لە ئێستادا و هەتا نەتووانین لەو گۆڕەپاندا هەموو لایەنەکانی مێژووی سەرهەڵدانی ژیانی ڕەوەند و پێکهاتەی خاکی سوێر و شیرینی ناوچەکە ئاشکرا بکەین،ناتووانین باسی گەیشتن بەدڵنیایی ئاسمانی بکەین.
قەڵەمی ئەم قوتابخانەیە لەخزمەتی مەعریفەی عیرفانیی ژیان و چۆنیەتی سەرهەڵدان و هەڵکشانی ژیان لەسەر فەلاتی ئێراندایە و شەو و ڕۆژ لە هەوڵی دەرهێنانی گەوهەری درەوشاوەی حەقیقەتین لە دڵی خاک و شوێنەکەیدا.ئەوە لەسەر سەکۆی جیهانی زانین بۆ تێگەیشتن لە بوون و گەیشتن بە خود و بەم شێوەیە هاوکاری و هەماهەنگی ئەهڵی مێژووی ئێستای لەخۆگرتووە،لەبەر ئەم هۆکارە زۆر سوپاسگوزارین بۆ خاوەنی گەردون کە کلیلی کتێبخانەکەی پێداوین، بۆ ئەوەی هەرکاتێک پێویستییەک هەبوو، بتوانین بچینە ماڵە شایستەکەی و وەک هەمیشە ئەنتۆلۆژیای ماناکان دروست بکەین.چەند جوان و شکۆمەندە ئەو کاتەی لە نێو کتێبەکاندا بەدوای ونبووی خۆتدا دەگەڕێیت و بە ئاماژەیەک بۆ ویژدانت کە شایەنی ئەو بێت،پێشانتدەدات تۆ بەدوای چیدا دەگەڕێت و نەتوانی بیدۆزیتەوە و کڕنۆش دەبات،بۆ ئارەزووەکانی خۆی لە شێوازی تەسلیمبوون.
سیمۆرغی "پارێزگای شنۆیە"مان، لە سەر هێلانەکانی فەلاتی ئێران دۆزیوەتەوە، هەژار و بەڵەنگازە لە دەستی ئەو کەسە نەزانانەی پێیانوابوو وەک سواڵکەرێک بە پارچە نانێک و قووتێک ئاو لەگەڵ خۆیدا ڕازییە هەتا ئەم کاتە،بەڵام ئێستا خووڵقێنەر ئەوەی پێشکەشی ئێمە کردوە لە پێناو ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی لەم سەردەمەدا و شانازییەکی گەورەیە ئەم مێژووییە بە گونجاوترین شێوە کۆبکەینەوە و وەک کەرناڤاڵێکی گەورە لەسەر تەختی جوانیەکانی جیهان پێشانیبدەین، بۆ ئامۆژگاری و نموونە و خەم لێخۆاردن.
سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و ژینگەناسی(ژین)؛پێشنیاری ئەوە دەکات بۆ ئەوەی ڕای گشتی ئاسانتر لە پرسەکان تێبگەن، پێویستە پێشانگای جووتیارانی سەرەتایی و بەخێوکەری ئاژەڵی سەرەتایی،کە "هابیڵ "و "قابیڵ" بوونە، لەم پارێزگایە دابنرێت،چونکە ژیانی ڕەوەند خاڵیکی ڕەشی زانستیە بەسەر بەشی ئەکادیمیای کوردی و دیرۆکی کوردستان.لێرەوە هەوڵدەدین زیاتر خوێنەران وڕای گشتی نزیک بکەینەوە لە سەرچاوەکانی ژیانی ڕەوەند و بوونی سێ بنەماڵە سپیران،مامەش و ڕەوەند لەناوچەی گۆڵی وەرمێ و شاری شنۆیە،بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری مێژووی سەرهەڵدانی ژیانی ڕەوەند و فراوانترکردنی بازنەی گفتوگۆکان لەسەر ئەو بابەتەی، کەچۆن هاتوون و چۆن ڕۆشتن و بەکوێ گەیشتوون..؟
بنکەی ژین ساڵانێکی زۆرە لە وڵاتی ئۆسترالیا وەکوو خوڵیا و خۆشەویستی بۆ گەل و وڵاتی کوردەواری کەوتۆتە لێگەڕین و لێکۆڵینەوە لە شوێنی سەرهەڵدانی ژیان و ئادەمیزاد لە سەر گۆی زەوی، کە چۆن پێکهاتوە،هۆکاری پێکهاتەی چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵگا لە سەر گۆی زەوی چییە..؟بۆ ئەو مەبەستەی بتوانین ڕەچەڵەکی باب و باپیرانمان بدۆزینەوە و دوای 30ی ساڵ لە کاری پشکنینی خاک و ئاو لە سەر گۆی زەوی و جەمسەرەکانی گۆی زەوی توانیمان پڕۆسەی ژیان لە سەر گۆی زەوی بدۆزینەوە،کە چۆن پێکهاتووە و دوای دابەزین لە پاپۆڕی هەڵتەکاو و بڵاوبووی بۆ کوێمان دەبات و دە چ کونجێکمان دەئاخنی.
لێرەدا داواکارین لە گەلی کورد و ئاکادیمیای کوردەواری هاوڕیمان بن بۆ بەرپاکردنی پیشانگای مەڕدار و جوتیارانی سەرەتای ژیان لە مەڵبەندی شنۆ بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی و فەرمی کە جیهان تیدا بەشدار بێ،بۆ خۆناسین لە هەموو بواریکەوە.
 یەکەم جارە پێشانگایەکی وا دادەنرێت بۆ ئەو مەبەستە بە تێکرایی کە ئادەمیزاد چ مەخلووقێکە دەتوانی بژمێری یا بنووسێ و ڕیزمان چۆن دەستی پێکرد.کوڕی نوح و بووکەکەی بەجێدەهێڵێت و دواجار هاوسەرگیری لەگەڵ (قاین) کردوە.ئایا دەزانی هەموو ئەم ڕووداوانە لەسەر فەلاتی ئێران لە ناوچەی شنۆیە ڕوویانداوە بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەرپرسانی ناوەندە دەسەلاتدارەکانی ورمێ و شنۆیە ئاگادار بکەینەوە هەتا بتوانن پێشانگایەکی ژیانی ڕەوەند لەم پارێزگایە ساز بکەن،بۆ ئەوەی هەموومان کۆببینەوە سەد هێندە بەرزترە لەوەی هەوڵی تێگەیشتن لە ڕاستییەکان بدەین بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی.چۆن خاکی پیرۆز و قورئانی شنۆیە لەسەر فەلاتی ئێران بەشێوەیەکی ئاشکرا دیارە.
ئەمرۆ پێویسته له بەردەم ئەو سروشته وێران و بریندار و بێ ئیدارەیه دا هەموومان بەرپرسیار بین،کە کەوتووەتە سەڕ دەستی زانا و دەبێته هۆی خوێنڕژانی زیاتری مرۆڤە بێتاوانەکان، بەتایبەتی که ئەمرۆ زیڕەکی دەستکردی لێ دروست کردوه و فڕێداوەته ناو ژیانی کۆمەڵگاکان بەناوی خزمەتکارانی داهاتووی ژیانی مرۆڤی سەدەم و پێدەکەنێت بەڕووی کۆمەڵگا،ئەوەش بۆتە هۆی زیاتر بوونی ڕق و کینەی پێشکەوتووە،کە کوشتنی براکەی وەک قابیڵ بە شەرەفێکی گەورە  دەزانێت.بەڕێزان...کات زۆر  کورتە، هەموو لایەک ئاگادار بکەینەوە،بۆ ڕزگارکردنی ژیان بەو ئاراستەیە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، پێویستە پێشانگایەکی هەمیشەیی "ژیانی ڕەوەند" لە شاری شنۆیە و کێلەشین دابنرێت، بۆ ئەوەی سروشت تووشی نەخۆشی بووە و خۆی پیشانی پزیشک دەدات هەتا دەرمانەکەی بۆ دەنووسرێت ئارام بگرێت.
ئامادەکردنی/مەولوود ئافەند
سەرچاوە:
 سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و ژینگەیی بنکەی ژین "کێلەشین"2" ئۆسترالیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە