شاپەرستەکان بوخچەیان تێکناوە بگەڕێنە وە بۆ کاخی نیاوەران!
Sunday, 10/11/2024, 10:00
هیچ ئێرانیەک هێندەی ئەمان بە پەلە نیە. هەرزۆر سەرنج ڕاکێش, هەمووشیان گه ورەو بچوک پێیان وایە هەریەکە و تاجێکی زێڕی پێ دەبەخشن لەو تاجە زێڕەی کە ئەحمەدی شاملوو دەڵێت هەر بو حاجەتی منداڵان باشە!
ئێستا ڤیدۆو ڕێپۆرتاژێکم بینی فڕۆکەیەکی گەشتیاری شەخسی حەمەڕەزا شای نیشان دەدات کە ئامریکا بە تاییبەتی بۆی ساز کردبوو!
تەختی دوونەفەرەی خەو و ساڵۆنی میوانداری و باڕی مەشڕوب و کابارە و هەموو شتێکی تێدابوو و دەتگوت کەشتیەکی لۆکسی ناو دەریایە بەڵام بە ئاسمانەوە!
پرسیار ئەمەیە ئێوە بنەماڵەی پەهلەوی نزیک نیو سەدە ئێرانتان خوارد.
شا بە ئیقراری فەرەح وڕەزا لە وەختی هەڵاتنەکەی دا زیاتر لە٦٠میلیۆن دۆڵاری هێنادەرەوە.
ئەمە جیا لەو هەموو زێڕو جەواهێرات و سەرمایەی کە لە بانکەکانی سویسرا و شوێنەکانی تری دنیادا هەتان بوو. کە زیاتر لە ١٠میلیارد دۆڵار سەروەت و سامانی خەڵکانی ئێرانیان دزیوەو پێیەوە ڕای دەبووێرن!
ئێوە بۆچی پێتان وایە مەقبوڵترین ئینسانەکانی ناو ئێرانن و هەر ئێوەن شایانی سەڵتەنەت و پاشایەتی و دەوەڵەمەندی و ڕابواردنن؟
ئێوە بیرتان لەوە کردۆتەوە ئەگەر جارێکی تر بە سەڵتەنەت بگەنەوە و دووبارە مێژوو دووپات بێتەوە و بتان ڕووخێننەوە چ دەردێکتان بە سەردێت!؟
بڕۆن وازبێنن ئەمەی دزیوتانە بە دزی بیخۆن کە بەشی چوار پشتی پەهلەوی تان دەکات و ئەم خەون و خەیاڵەی پاشایەتیش بەسە تاکەی هەر دەتان هەوێت جێنشینی کورشی تڕحێو بن!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست