کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەستی نیشتمان پەروەریی لە باشور نەماوە

Sunday, 10/11/2024, 17:18


شینیار ئەنوەر کاتێک لە ئەمەریکاوە دەدوا بە لێوی هەڵئاوساو و سەروچاوی نەشتەرگەریی کراوی، هەرگیز باوەڕم بە قسەکانی وەک ئۆپۆزیسیۆن نەبووە، ئێستاکە بە هاتنەوەی ترەمپ خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕیت! نازانم بە چ لۆژیکێک ئەو کچە پێخۆشحاڵە بە هاتنەوەی ترەمپ؟ یەکەم ئەو وەک ژنێک دەبوا دژی ترەمپ بوایە کە دژی ئازادی ژنانە و دژی لەباربردنە، دووهەم ترەمپ هیج سودێکی بۆ گەلی کورد نەبوە، بە پێچەوانەوە بە مەسجێک ڕێگای بۆ ئۆردوگان خۆشکرد عەفرین وێران بکات. خۆ تەنها شینیار نییە وەک کوردێک خۆشحاڵە بە هاتنەوەی ترەمپ. ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە هەستی نیشتمان پەروەریی لە باشوری کوردستان تەواو لاوازە بەهۆکاری ئەو سیستەمە خێڵایەتیەوە. خۆ ئەگەر کەسانی بێ ئاگا و بێ توانا؛ ئەوانەی باری دەرونییان ناتەواوە وەک ترەمپ، حەزیان بە هاتنەوەی کەرێکە وەک کەسایەتییەکی بەتوانا چونکا خۆیان توانایان لەدەست داوە، ئەوا جێگای تێگەیشتنە، بەڵام کەسێکی وەک تۆ گوایە لە پارتێکی سیاسی دایت و ئاگاداری باری سیاسی جیهانیت بەڕاستی کارەساتە. خۆ ئەگەر هەنێ کەس وادەزان ترەمپ ئێران دەڕوخێنێت ئەوا ئێران کاتێک دەڕوخێت کە ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستەقینە بتوانێت جێگای ئەو سیستەمە بگرێتەوە. بێ گومان لاوازکردنی ئێران کاریگەریی هەیە بەڵام ئیسرائیل ئەو دەورە دەگێڕیت بە بێ ترەمپ. 
ترەمپ نزیکەی ملیار و نیوێک دۆلارای خستۆتە گەڕ لە تورکیا و بە ئاسانیش کوردستانی ڕۆژاڤا دەفرۆشێت بە ئۆردوگان. تەنها خێڵی بارزانی خۆشحاڵن بە لەناوبردنی ڕۆژاڤا، خۆ ئەگەر کوردێک یەک تۆز هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بێت خۆشحاڵ نابێت. ئەم ڕوداوانە تەواو بێ هیوامان دەکەن چلۆن کوردان بە تایبەتی کوردانی باشور تەواو بێ ئاگان و هەست بە بەرپرسیاریەت ناکەن و خەمی داهاتووی کوردستانیان نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە