علی حسێن سورچی و سکرتێرەکەی لە سلێمانی خەریکی کاری بەدڕەوشتیین

Sunday, 10/11/2024, 16:44


نووسینی کادیرێکی پارتیی لە سلێمانی

یەکێک لە تاوانە گەورەکانی پارتی کە لە سلێمانی کردی ئەوە بوو کۆنە جاشێکی عەشایەری دۆڕاوی وەک (علی حسێن سورچی) کردە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە،  باوکی (عەلی حسێن)، کە ناوی (حسێن فاتمە)، کاتی خۆی لە  شەڕی عێراق و ئێران کوژرا  نەدۆزراوەتەوە،  ئەمەش وەک خەڵاتێک سەددام حسێن، (علی حسێن سورچی)ی کرد بە جاش لە ئامر سریە لای محمد قادر ئاغای باتاس و خاوەن نۆت شوجاعەیان پێی دا، خەڵکی سلێمانی مێژوویەکی تاڵیان لەگەڵ جاش و بەعسدا هەیە، بۆیە  (علی حسێن سورچی) وەک جاش و خائینێک تێی دەڕوانن. هەرگیز پیاوێکی بەعسی و جاش و خائینی وەک علی حسێن قبوڵ ناکەن .
ئینجا با بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی بانگەشەی دەنگدانەکە و رۆڵی ئەم کابرا بەعسی و جاشە، کە لە کۆبونەوەی ٢٨-١٠-٢٠٢٤ لە مەکتەب ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی و هەڵبجە ، وەک من لە نزیکەوە ئاگادارم، علی حسێن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کارگێڕی لقەکان و بە دەنگی بەرز رایگەیاند و وتی مەعقول نییە دوو دەفتەر و بیست وەرەقە بدرێت بە کاندیدەکانمان و تا ئیستا نەیانتوانیوە  هیچ کامێکیان٢٠٠ دەنگمان بۆ بهێنێت!
 ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت، کە ئەگەر پارتیی دەنگی کەمی هێناوە، ئەوەی کە ئاشکرا لە سەرەنجامی دەنگدانەکاندا دەرکەوت هەمووی تەزویر و ساختە بوو. (علی حسێن سورچی)  ئاگاداری ئەوە نەبووە و لەسەروو خۆیەوە پێی نەگوترابوو، کەوا خەمت نەبێت، ئێمە لە هەموو حالەتێکدا لەو دەنگدانەدا سەرکەوتوو دەبین و بە تەزویر هەر دەیبەینەوە. بۆیە لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی لقی پارتی لە سلێمانی  (علی حسێن سورچی)  رایگەیاند و وتی: لێپرسینەوە لەو کاندیدانە دەکەم  کە١٠٠ دەنگ یان ٢٠٠ دەنگیان هێناوە و بەڵام چاوپۆشی لەوانە دەکەم کە سەروو ٥٠٠ دەنگیان هێناوە .
دوای ئەم لێدوانەی (علی حسێن سورچی) ، کاتێک سوێنەکەی جێهێشت، دەنگەدەنگ و مقۆ مقۆ کەوتە نێو ئەندامانی دانیشتوو، من لە نزیکەوە ئەوەیان بۆ باس کردم، کە بەشێکی زۆری پارەکە  کاک (علی حسێن سورچی)  داوێتی لە رێگای سکرتێرەکەیەوە بەناوی ( نەبەز هەریری ) داوێتی بە  دوو ئافرەت، کە شەوانە لەگەڵیاندا رایبواردووە، ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە:
علی حسێن سورچی و نەبەزی سکرتێری دووشوقەی چۆڵیان هەیە لە قەیوان ستی لە ڕاپەڕین، ئەو دوو شوقەیە بەکار دەهێنن بۆ کاری بەد ڕەوشتی ، کە یەکێک لە شوقەکان پێشتر شوقەی (خێڵانی مام بکر ) بووە و ئێستا کلیلی ئەو شوقەیە لای نەبەز سکرتێری علی حسێنە و بەکاری دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی کاری بەدڕەوشتی و لە ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەم شوقەیە نەبەز سکرتێری علی حسێن بۆ ئافرەتێکی کاندید بەناوی ( هێ ، وو ) سنوری لقی٢١ بەکار هێناوە شەوان بۆ نوستنی خۆیان و بەڕۆژیش وەک ئۆفیس بۆ بانگەشەکردنی دەنگدان، بەکار هاتووە !
هەڵبەتە لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردندا،  مەسعود بارزانی پێی راگەیاندبوون، کە نابێت هیچ قسەیەک بکرێت، کە کێ دەبێت دەربچێت، بەڵکو دەبێت تەنیا لیستی ١٩٠ ی پارتی سەرکەوتوو بێت، کادیر و لایەنگرەکان ئازادن کە خۆیان دەنگ بەکێ دەدەن! بەڵام هەریەک لە علی حسێن سورچی کاری بۆ ( ک) دەکرد  کچە و بە کۆتا دەرچوو ، هەروەها شوقەی تایبەتی پێی دابوو بەڕۆژ بۆ ئیش و کارو بانگەشەو تیمی تایبەتی بۆ دروست کردبوو ، بەشەویش دوو بەدوو دەمانەوە زۆربەی پارەکان دەیدا بەو کچە. 
وەک یەکێک لە کادیرەکان بۆی باسکردم، بە گاڵتەپێکردنەوە دەیگوت: بەرپرس و سکرتێر بەم شێوەیان  بانگەشەی دەنگدانیان دەکرد، هەریەکە دۆستی خۆی هەبوو لە کاندیدەکان، سەروو  هەزار دەنگیان بۆ وەرگرتن، بە شەویش لەگەڵیاندا رایان دەبوارد. ئێستاش وا دەڵێن لێپرسینەوە دەکەین لەوانەی دەنگی کەم هێناوە !!
بەڵام دوای سەرەنجاامی دەنگەکان، کە پارتی پشکی گەورەی لە تەزویر بەرکەوت، ئیتر کێشەکە داخرا و باسیان نەکردەوە، چونکە نەیاندەتوانی بەتایبەتی ئەو کاندیدە وای راگەیاند، کە ناتوانن لێپرسینەوە بکەن لەگەڵ کەسدا چونکە ئەگەر (علی حسێن) سنوری خۆی نەزانێت ئەوا سنوری بۆ دادەنێن و ئاگامان لە بێنامووسی و داوێنپیسیی و ئیش و کارەکانێتی . 
ئەوەی ماوە کە بۆ کۆتایی ئەم هەواڵە نووسینە باسی لێوە بکەم، ئەوەشیانە علی حسێن لە ڕێگای سەعدونی برای کاری بزنس و بازرگانی دەکەن بۆ سیداد بارزانی و ئەمەش هۆکاری ئەوەیە هەتا ئێستا ماوەتەوە، چونکە سیداد بارزانی پشتگیری لە علی حسێن دەکات ، ئەگەر نا زۆر دەمێکە مەسرور بارزانی دەزانێت علی حسێن کەسێکی دەستپیس و داوێنپیسە و زمانپیس و درۆز و ساختەچییە.

تێبینی کوردستانپۆست: 

نووسەری ئەم باسە، ناو و وێنەی ئەو دوو ئافرەتەی بۆ ناردبووین، بەڵام ئێمە سانسۆرمان کرد، هەروەها لەگەڵ وێنەی سەیارەی یەکێک لەو ئافرەتانە، کە بە باشمان نەزانی  ئاشکرای بکەین.
ئەو وێنەیەی سەرەوە عەلی حسێن سورچی ناموبارەک و سکرتێرەکەیەتی لەولاشەوە وێنەی  شوقەکانی قەیوان ستییە لە راپەڕین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە