زاری شیرینی سلێمانی
Sunday, 17/11/2024, 19:25
لەزووەوە، هەر لەمنداڵی بەپەیڤە ناسکەکانی ئەلف و بێی ئیبراهیم ئەمین باڵداری ئاشنابووین.
لە لاویماندا گیرۆدەی شیعرە تەڕ و پاراوەکانی گۆران و بێکەس و زێوەرو ئەخۆل و هەردی و شاعیرەکانی وێ بووین، هەرزوو بە ئاوازە بەربەیانیەکانی هەرە لەیلێ و بەردە بەردەی شەماڵ سائیب و گۆرانییەکانی جادە چۆڵ و سێبەربوو، وەی وەی، خەوە خەیاڵە، یاران وەسیەتمی جوتە برا قادر کابان و کەریم کابان ئاشنا بووین.
وەلێ لە پیریماندا، خەونەکانیان ئاوەژۆکردینەوە، بەدەر لە لۆتیەکانی وەک کەریم گوڵانی.
هەرچی لۆتی و پێنوسفرۆش و زمان پیس و زبرە ڕاکردوەکانی شاری هەڵمەت و قوربانی وەک ئازای حەسیب قەرەداغی و حەمە سەعید حەسەن و جەمال عەبدوڵاو فاروق ڕەفیق و ئاریان فەرەج و حەمەڕەشید هەرەس، کە لێرە لەوهەولێرەی بەهەوەسی خۆیان لەسەر نوێلکی دەسەڵات بەو خەڵکەی دا دەڕشێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست