کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەشە بێدەنگەکانی دەسەڵاتی ستەمکار بۆ ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە!

Monday, 28/10/2024, 22:33


یەکێک لە سیناریۆکانی دەسەڵاتی ستەمکار بانگەشە بێدەنگەکانیەتی بۆ ئۆپۆزسیۆنە کارتۆنییەکەی خۆی لەڕێگەی: ئاڕاستەکردنی ڕەخنەی لاواز تا بە ئاسانی لەلایەن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنە کارتۆنییەکەوە پووچەڵ بکرێنەوە،بەمەش دەبێتە بانگەشەیەکی بەهێز بۆ ئۆپۆزسیۆنە ساختەکە بەدوو شێوازی جیاواز!
یەکەم/شاردنەوەی کەموکورتییە گەورەکانی ئەم حزبە کارتۆنییە کە ″پڕوپاگەندەی نوێ″ی دەسەڵات خۆیەتی!
 لە بەرامبەردا  ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ بابەتە لاوەکییەکانی ئەم حزبە.
دووەم/ڕێگەدانی دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆنە ساختەکە تا بە ئاسانی وەڵامی پڕ بەپێستی ڕەخنەکانباتەوە بەمەش پێشانی خەڵکیبات کە دەسەڵات دادو بێدادیەتی بەدەست ئەم حزبەوە!،ئەم پڕوپاگەندەیەش وا ئەکات خەڵك ئەم حزبە وەک فریادڕەسێک ببینێ کە دەسەڵاتی بەگیر هێناوە!
بانگەشە بێدەنگەکانی دەسەڵات بۆ ئۆپۆزسیۆنی ساختە(لەڕووی میدیاییەوە):
 دەرکردنو ڕێگریکردن لە کامێرامانو پەیامنێرەکانی حزبە ساختەکە لە شوێنی ڕوداوەکان و ڕێگریکردن لە ڕوماڵ کردنی هەواڵەکان لەلایەن چەکدارانی دەسەڵاتەوە!
یاخود لێدانو شکاندنی کامێراو مایکەکانیان!
ئەمە بانگەشەیەکی بێدەنگی دەسەڵاتە لە ڕێگەی ئازاردانی پەیامنێرو کامێرامانی کەناڵی حزبە کارتۆنییەکە تا هەستی خەڵک ڕاکێشن بەلای ئەم ئۆپۆزسیۆنە ساختەیەدا!
لەکاتێکدا هەندێک جار ئەو ڕووماڵە پەیوەندی هەر بە سیاسەتەوە نییە!
ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە:
سەرو بنی ئەم پیاوە کەم و کورتییە کەچی دەسەڵات ڕەخنەی مردار بوونەوەی تەیرو پێدانی سەوزە بە شێر لە سەرۆکی جوڵانەوەکە ئەگرێت!
ئەمەش بانگەشەیەکیتری بێدەنگە تا دەسەڵات وای دەر بخات تاکە کەموکورتی ئەم حزبە کارتۆنییە تەنها مردار بوونەوەی تەیرو برسیکردنی شێرە!
یەکێک لە بانگەشە بێدەنگەکانی دەسەڵات بۆ ئەم سەرۆکە کارتۆنییە سازکردنی هەلومەرجە بۆی تا چاکسازی وەک چاک کردنەوەی پرد و پڕ کردنەوەی چاڵی شەقام بە کیسێ چیمەنتۆو لم بەجێ بگەیەنێت، یان تەنکەرە ئاو دابەشکات.
ئەمەش بە هەمان شێوە جوڵاندنی هەستی خەڵکە بەو ئاراستەیەی کە  ئەم پیاوە بۆخزمەتی خەڵک کار دەکات.
 لە سلێمانییەوە تەنکەرە ئاو دەنێرێت بۆ گەڕەکە هەژارە فەرامۆشکراوەکانی هەولێر کە بەدەست نەبوونی ئاو دەناڵێنن،لەولاوە چەند چەکدارێكی دەسەڵات ڕێگری لە دابەشکردنی ئاو دەکەن!
بەمەش دیسان هەستی تۆی هاووڵاتی ڕادەکێشن تا وا بزانی ئەم فریادڕەسە وا دێت بەهانای هەژاران بەڵام دەسەڵات ناهێڵێت!
بەمە ئەڵێن بانگەشە بە درووستکردنی هەستێک لە دڵی تۆیا،بەڵێ بەڕاستی ئەوان یاری بە هەستی هەژار دەکەن!

″ئەی لاوی چاپ و چەلەنگ،ئەی لاوی چاپ و چەلەنگ″

یەکێکیتر لە بانگەشە نهێنییەکانی دەسەڵاتی ستەمکار بۆ پێشاندانی ئەم بەکرێ گیراوە وەک فریادڕەسێك هێرش کردنە سەریەتی بە چەکو چەندین فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێت کەچی خۆی بە سەلامەت دەرەچێت و لەدوای ئەم ڕووداوەش هیچ هەوڵێکیتر بۆ تیرۆر کردنی نییە ئەمە لەکاتێکدا چالاکییە کارتۆنییەکانی دژی دەسەڵات بەردەوام لە زیاد بووندایە!
لە گۆشەیەکیترەوە،ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە بێژەرێکی ئێن ئاڕتی بە خۆیو ژنو مناڵیەوە دەداتە بەر دەستڕێژی گوللەو تیرۆریان ئەکات لەناو سەیارەی خۆیاندا،کە تا ئێستەش هۆکارەکەی نەزاندراوە!،چۆن ئەم فریاد ڕەسە سوپەرمانەیان پێ تیرۆر نەکراوە چەند ساڵە؟!
لەکاتێکدا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هۆکاری تیرۆر کردنی ڕوو لە زیادبوونە!
گەر دەیانەوێت تیرۆریکەن بۆ نایکەن؟!
گەر نایانەوێت تیرۆریکەن بۆ هەوڵی تیرۆرکردنیاندا؟!
ئەم بابەتی هەوڵی تیرۆرە دەیان ڕەخنەی بێ وەڵام لە خۆ دەگرێت!
کەواتە
ئەمانە هەموو بانگەشەی خودی دەسەڵات خۆیەتی بۆ ئۆپۆزسیۆنێکی ساختە.
ئەی بۆ لەبری ئەوەی دەسەڵاتی ستەمکار بانگەشە بۆخۆی بکات،دێت بۆ حزبە کارتۆنییەکەی خۆی دەکات؟
لەبەر ئەوەی پارتی و یەکێتی  چیتر متمانەیان بەرامبەر چینێک لەدەستداوە کە چینی بەشێک لە مامناوەندەکان و هەژارەکانن،ئۆپۆزسیۆنێکی بەرهەم هێناوە تا لەڕێیەوە خۆی بهێڵێتەوەو دڵنیابن قەبارەی ئۆپۆزسیۆنی ساختە هەر چەندبێت لەسەر یەکێتی و پارتی هەژمار ئەکرێت.
نموونەی ئەم کارەی دەسەڵات وەک مارە بەجاشێک وایە تا لە ڕێگەی زاوایەکی بەکرێ گیراوەوە شرعیەتی مارەبڕینی هاوسەرە کۆنەکەی بگەڕێنێتەوە بۆخۆی.
دەبێت خەڵك هۆشیاربن بزانن کە هەرگیز ئازادی ڕا دەربڕین و ڕەخنە گرتن لە کوردستاندا بەو ئاستە نییە کە حزب دا بنێیت و کەناڵت هەبێت و ڕەخنەو سوکایەتی بە حکومەتی دووبنەماڵەیی بکەیت و بە ئازادی لە سنوری زەردو سەوز تێپەڕیت!
بەڵکوو ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستاندا لەو ئاستەدایە کە چالاکوانێک لەسەر گروپچاتێکی ڤایبەر زیندانی بکرێت بە تۆمەتی تیرۆرست!
ڕێکخەری خۆپیشاندانی موچەی مامۆستایان پێش خۆپیشاندان دەستگیر بکرێت!
مووچەخۆر لەسەر داواکردنی مووچەکەی بکوژرێت و بە شەق لێی بدرێت!
وتاربێژ لەسەر ڕەخنە گرتن لە دەسەڵات بە چەندین ساڵ زیندانی بکرێت و ئەشکەنجە بدرێت و لەسەر مینبەر لاببرێت.
ئێستە ئێوە پێم بڵێن ئەم ئۆپۆزشنە ساختەیە ئەم هەموو ئازادییەی لەکوێ وەرگرت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە