دوو هەڵەی زەق

Sunday, 10/11/2024, 17:49


آنما یخشی آللە من عبادە آلعلما‌ء(فاطر28)

و خلقنا الانسان فی احسن التقویم(التین4)


ئایەتی یەکەم؛ مەبەست لەهەڵەیەی ئەم ئایەتە ئەوەیە لەجیاتی ووشەی مرۆڤ وەیان بوونەوەر ، ووشەی (عباد) کە ئەکاتە کۆی (عبد)وەیان (کۆیلە)..ئەمە چ زمانێکە وا لە دروست کەرێکی گەورە بکات نەزانێ لە جیاتی مرۆڤ ووشەی کۆیلە هەڵببژێرێ بۆ دروست کراوەکانی خۆی. ئەمە ئەو ڕاستییە کەوا ئەوەی قورئانی نووسیوە نەك فڕی بەسەر ڕێزمانەوە نیە، بەڵکە کەسێکی بازاڕی و نەخوێنەوار بوە..واتە کاری مرۆڤ خۆیەتی و هیچ پەیوەندی نیە بە دروست کەرەوە وەیان وەك خۆمان ئەڵێین(خوا). پاشان بۆ ئەبێ دروست کەر نەتوانێ شتێکی وا دروست بکا کە گەر بوە مایەی سەرئێشەو گرفت بتوانێ لەکاتی خۆیدا کۆنترۆڵی بکا و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە... گەر دروست کەر ئەوەندە بەتوانا بێ،ئەوا چ پێوست بەو ترسە مەزنە لە دروستکراوەکانی خۆی ،هەیبێ..پاشان کەی زانا و کەسە لێهاتوەکان ئەوەندە سەرچاوەی ترس بن بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی. مەگەر هەر ئەوان نین خاوەنی دەیان و سەدان داهێنان بۆ ئەوەی بتوانن بەرەنگاری نەخۆشی و کارەسات و قەیران ببنەوە کە ڕۆژانە یەخەی مرۆڤایەتی ئەگرن. ئەوە زاناکانن ڕووناك کەرەوەی ئەم ژیانەو مسۆگەرکردن و بەردەوام بوون بە ژیان لەسەر ئەم گەردوونە.
هەڵەی دووەم؛ دروست کەر لێرەدا بۆمان ڕوون ئەکاتەوە کەوا مرۆڤی لەباشترین و تەواوترین کەرەسەو وشێواز دروست کردوە..واتە ئەو مرۆڤەی خوا دروستی کردوە مرۆڤێکی تەواو(زیرەك،جەستەیەکی باش،هزرێکی کامڵ،بێ کەموو کوڕی،تەندرووست،بێ ڕکابەر،بێ ترس و گشت پەسنەکانی دی)پرسیاری ئێمەش لێرەدا ئەوەیە،،بەڕاست کام لە ئێمە و لەو 9 ملیار کەسەی ئێستا و ڕابردوو و داهاتووش ئەچنە سەر ئەو کاتەگۆریانەی سەرەوە؟ تەنها مرۆڤێك شك نابەیت هەموو ئەو پەسنانەی تێدا هەبێ، لانی کەم ئەبوایە هیچ کەس هیچ کەموو کوڕی تیا نەبوایە،،،کەچی مەخابن تاکە کەسێ نیە زۆر تا کەم هەندێ لەو کەموو کوڕیانەی نەبێ ،،کەواتە ئەبێ بپرسین ئەمە چۆن دروست کەرێکە نەزانێ دروست کراوەکانی یەکی 50 پینەو سەد عەبی عاریان هەیە.. باشتر وانەبوو بڵێ لە بری مرۆڤ (ڕۆبۆت)مان دروست کردوە کە ڕەنگە ڕۆبۆتیش بەشی خۆی کەموو کوڕی هەبێ.
جا ئەمە تەنها مشتێك لەو خەروارە زۆرەی پەرتووکی قورئان کە نازانین چۆن هەندێك لە ئێمە باوەڕی پێی هەیە و کردوەیەتی بە بەرنامەی ژیانی خۆی؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە